-->

بابەتەکان

سرکەی سپی بۆ قژێکى تەندروست و ئاوریشمی

 

سرکەی سپی بۆ قژێکى تەندروست و ئاوریشمی

سرکەی سپی بۆ قژێکی تەندروست پێشتر سرکەی سپیمان بەکاردەهێنا بۆ دەستکەوتنی شۆردنی بریقەدار یان بۆ پاککردنەوە، بەڵام ئایا دەزانی ئەم ترشە ئەسیکە سوودێکی زۆری هەیە بۆ قژ؟

 


قژی بریقەدار

 یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی سرکەی سپی ئەوەیە کە قژت بریقەدار دەکات دوای شامپۆکردن، بەو پێیەی نیشتوە کلسیەکانى ئاوەکە لادەبات بۆ ئەوەی قژێکی پاک و ئاوریشمی و بریقەدار بەدەست بهێنیت!

 


بەرەنگاربوونەوەی قژی چەور

بەکارهێنانی سرکەی سپی یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قژی چەور و لابردنی ئەو پیسیانەی کە لەسەر پێستی سەر کۆدەبنەوە بەهۆی پیسبوون یان پاشماوەی بەرهەمەکانی قژ.

هەروەها یارمەتی ڕێکخستنی چەوری زیادە دەدات کە دەتوانێت بەرپرسیار بێت لە چەوربوونی قژ بە هاوسەنگکردنی ترشی پێستی سەر.

 




 سرکەی سپی بۆ قژی تەندروست و ئاوریشمی

 ئەگەر قژت لوول بووە یان بەهۆی تەکنیکەکانی ڕاستکردنەوەی وەک ئوتو زیانی پێگەیشتووە، سرکە گیراوەیەکی دروستە چونکە ڕێگری دەکات لە چرچ و لۆچی و ڕیشاڵی قژ نەرم دەکات، بەتایبەتی قژی بژ.

 


کاریگەرە دژی قژ هەڵوەرین

 سرکە تایبەتمەندی دژە کەڕو و دژە بەکتریا هەیە کە وای لێدەکات هاوپەیمانێکی بەهێز بێت بۆ ئەوەی پێستی سەر بە تەندروستی بهێڵێتەوە و بەرەنگاربوونەوەی قژ هەڵوەرین.

 ئەگەر بڕێکی زۆر لە کڕێشت هەیە، دەتوانیت سرکەی سپی لەگەڵ شامپۆی ئاسایی دژە کڕێش تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت، یان بیخەیتە ناو ئاوی شۆردنەکەتەوە.

 


جێگیرکردنی بۆیەی قژی ڕەنگاوڕەنگ

 ئەگەر قژت ڕەنگاوڕەنگە بە هۆکارى بۆیە یا خەنە، بەکارهێنانی سرکەی سپی ڕێگەیەکی زۆر کاریگەرە بۆ هاوسەنگکردنەوەى و چاککردنەوەی ڕەنگکردنى.

ليست هناك تعليقات