-->

بابەتەکان

٥ چارەسەری سروشتی سەرسوڕهێنەر بۆ ڕزگاربوون لە شوێنەواری زیپکە

 

٥ چارەسەری سروشتی سەرسوڕهێنەر بۆ ڕزگاربوون لە شوێنەواری زیپکە





زیپکە دەتوانێت نیشانەی بێزارکەر لەسەر پێست بەجێبهێڵێت تەنانەت دوای لەناوچوونیشی، بەزۆری چارەسەری کیمیایی بەکاردێت بۆ ڕزگاربوون لێی، بەڵام خۆشبەختانە هەندێک چارەسەری سروشتی سوودێکی زۆریان لەم بوارەدا هەیە، ئێمە لە خوارەوە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی ئاگاداربن لەسەریان.

ڕزگاربوون لە پەڵەی زیپکە خەونی هەموو کەسێکە کە بەدەست ئەم کێشە جوانکارییە باوەوە دەناڵێنێت و ئەم شوێنەوارانەش شێوەی پەڵەی قاوەیی یان سوور، چاڵ یان پەڵەى بێزارکەر دەبن کە دەتوانرێت بە بەکارهێنانی پێکهاتەی سروشتی کە کاریگەرییان سەلماندووە بە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٤ هەفتە، باشترینی ئەم چارەسەرە سروشتیانە بریتین لە زەیت و ئاوی لیمۆ.



زەیتی ڕووەکی و سەرکیەکان

تایبەتمەندە بە ڕۆڵی گەنجکردنەوە و چاککردنەوە بۆ پێست کە یارمەتی تەواوکردنی شوێنەوارەکانی دەدات، هەروەها گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی ڕەنگ و پەڵانەى کە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی زیپکەوە دروست دەبێت. زەیتی ڕووەکی ڕۆڵی چینێکی عەزلی دەگێڕێت کە یارمەتی پاراستنی شوێنی چارەسەرکراو دەدات لە وشکبوونەوە و توندی و تۆخى پەڵە کەمدەکاتەوە.

 بۆ نموونە زەیتی گوڵ یارمەتی یەکخستنی پێست دەدات و دەیپارێزێت لە پیربوونی پێشوەختە و درەوشانەوەی بەرز دەکاتەوە، لەکاتێکدا زەیتی ڕەشکە و زەیتی جۆجۆبا زۆر کاریگەرن لە چاودێریکردنی پێستی کەئەگەرى تووشبوون بە زیپکەى هەیە. سەبارەت بە زەیتە سروشتییەکان، زەیتی لیمۆ و زەیتی کەرەوز تایبەتمەندی سودبەخشیان هەیە لە کەمکردنەوەی چاڵەکان، ئەمەش وایان لێدەکات کاریگەر بن لە نەهێشتنی کاریگەرییەکانی هەموو پەڵەکان و پەڵەی ڕەش و سووربوونەوە و پیسیەکانی تر.

 


زەیتی سەرەکێکان دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لەسەر پێست بەکاربهێنرێت یان دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ زەیتی ڕووەکی تر، هەروەها دەتوانرێت بەیانیان و ئێواران بە شێوەی سەری لەسەر پەڵە یان لەسەر تەواوی دەموچاو بەکاربهێنرێت، تێکەڵەی ئایدیاڵ لەم بوارەدا لەسەر بنەمای زیادکردنی دوو دڵۆپ زەیتی سەرەکیە بۆ... هەر دە دڵۆپێک زەیتی ڕووەکی و بەکارهێنانی ڕۆژانە لەسەر شوێنەواری سیپکە.

 


لیمۆ

پێکهاتەی نهێنی ڕێچکەی دژە زیپکە بەهۆی تایبەتمەندییە سودبەخشەکانی لەم بوارەدا پێشنیار دەکرێت بەکاربهێنرێت لەبەر توانای لابردنی ژەهر و کاریگەرە لەسەر پەڵە کۆنەکان کە ڕزگاربوون لێی ئەستەمە دەتوانرێت پەتۆیەک تەڕبکرێت بە ئاوی لیمۆ بخرێتە سەر پەڵەکان و چاڵاەکان بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ خولەک لە ئێوارەدا، پاشان پێستەکە بە باشی بە ئاو بشۆرێت. ئەم شەربەتە کاریگەری قڵیشێنەر و چەورکەرەوەی هەیە، بۆیە باشترە دوای بەکارهێنانی ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەوێت.

 


لابرنى سووربونەوە نوێیەکان

ئەم نیشانانە لە نێو کاریگەرییەکانی زیپکەدا باوترینن، هەروەها ئاسانە بۆ ڕزگاربوون لێیان، بەزۆری شێوەی پەڵەی سوور دەگرنەبەر کە ڕاستەوخۆ دوای نەمانی زیپکە دەردەکەوێت، چارەسەرکردنیان لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا ڕێگەیەکە بۆ ڕزگاربوون لێى بۆ هەمیشەیى، و باشترین پێکهاتەی سروشتی بۆ چارەسەرکردنیان بریتیە لە: ئالۆڤێرا و هەنگوین.

 


ئالۆڤێرا:

ئەم ڕووەکە بە هاوپەیمانێکی ئایدیاڵ دادەنرێت لە بواری نەهێشتنی پەڵەی زیپکەدا، باشترین کاتیش بۆ بەکارهێنانی ئەو کاتەیە کە تێبینی ئەوە دەکەیت کە کاریگەرییەکانی زیپکە لەبری ئەوەی چاک ببنەوە و بە تەواوی نەمێنن، گۆڕاوە بۆ پەڵە. بەسە بۆ مەساجکردنی جێڵی ئالۆڤێرا کە ڕاستەوخۆ لەم ڕووەکە دەرهێنراوە لەسەر شوێنەواری پەڵەکان، بەڵام لە حاڵەتی سووربوونەوەی زۆر بەرچاودا دەتوانرێت جێڵی ئالۆڤێرا بە چینێکی زۆر ئەستوور بەکاربهێنرێت و بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر شوێنەوارەکان بهێڵرێتەوە ، پاشان بە شۆردنی بە ئاوی سارد لادەبرێت بۆ ئەوەی یارمەتی بچووککردنەوەی کونیلەکانی پێست بدات و درەوشاوەیی پێست بەرز بکاتەوە.

 


هەنگوین:

ھەنگوین بە دژە بەکتریا و چاککردنەوە و نەرمکردنەوە و نەرمکەرەوەی پێست تایبەتمەندە، چینێکی ئەستوور لەسەر پەڵە یان چاڵەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دابنێ پێش ئەوەی بە ئاو بیشۆیت. باشترین جۆری هەنگوین لەم بوارەدا هەنگوینی مانوکایە کە لە نیوزلەندا هاوردە دەکرێت، بەڵام ڕەنگە هەموو جۆرە هەنگوینێک بەس بێت ئەگەر کوالیتی باشیان هەبێت. لە حاڵەتی چەوری پێستدا باشترە هەنگوین لەگەڵ زەردێنەی هێلکە تێکەڵ بکرێت پێش ئەوەی بیدەیت لە پێست.

 


 

نەهێشتنی پەڵەی چاڵبوو یان ئاوساو

ئەم شوێنەوارانە بە شێوەی چاڵ یان ئاوساو لە ڕوومەت و ڕووتدا دەردەکەون. چارەسەرەکەی زۆر قورسە و لە ڕێگەی ئەو ئامادەکارییانەی کە لە دەرهاویشتەی ڕووەکی سانتيللا ئازياتيكا  Centella azateca دروست دەکرێن، کە کاریگەری گەنجکردنەوەی لەسەر پێست هەیە.

 


ئەم جۆرە شوێنەوارە بەزۆری پێویستی بە چارەسەرکردنە لەژێر چاودێری پزیشکیدا هەیە، بەڵام دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت و لێی دووربکەوێتەوە بە گرتنەبەری خۆراکی هاوسەنگ کە گرنگی بە تەندروستی و جوانی پێست دەدات، وە ئەگەر چای سەوز بخۆیت (بۆ کاریگەری پاککردنەوەی ژەهر ) و گرنگیدان بە خواردنی سەوزە (دەوڵەمەند بە ڤیتامین و بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی) هەروەها پێویستییەکان لەم بوارەدا نابێت پشتگوێ بخرێن لە خواردنی ماددە چەورەکانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین Aچونکە شێداری پێست دەپارێزێت و ڤیتامین E (کە کاریگەری دژە ئۆکسانی هەیە. هەروەها پێویستە تا دەتوانرێت دوور بکەوێتەوە لە خۆراکە پرۆسێس کراوەکان و دوور بکەونەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنی شیر و بەرهەمەکانى.

 

ليست هناك تعليقات