-->

بابەتەکان

ئایا دەزانى، دابەزاندنی کێش تەندروستی دەروونیت باشتر دەکات؟

 

ئایا دەزانى، دابەزاندنی کێش تەندروستی دەروونیت باشتر دەکات؟



توێژەران ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەکانیان لە ئەدای نەخۆشە قەڵەوەکان لە پشکنینی مەعریفیدا دۆزیەوە دوای دابەزاندنی کێش بە نەشتەرگەری بچوکردنەوەى گەدەیان.

توێژەرانی هۆڵەندی ستایشی ئەنجامە ئەرێنییە مەعریفییە سەرسوڕهێنەرەکانی بەستنی گەدەیان کردووە بۆ دابەزاندنی کێش.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەدای نەخۆشە قەڵەوەکان لە پشکنینی مەعریفی دوای نەشتەرگەری دابەزاندنی کێش لە ڕێگەی "باندی گەدە" باشتربوو لە پێشووتر، بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی.

پزیشکان پێیان وایە دابەزینی پەستانی خوێن بەهۆی دابەزاندنی کێشی زۆرەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک باشتر کارکردنى.

 

شارەزایان پێشنیاریان کردووە کە نەخۆشەکان دوای نەشتەرگەرییش کاتێکی کەمتر بەسەر دەبەن بۆ بیرکردنەوە لە خۆراک، ئەمەش توانای مێشک ئازاد دەکات، ئەمەش ڕەنگە یارمەتیانبدات لە حاڵەتەکانی لەدەستدانی بیرەوەری وەک نەخۆشی بیرچوونەوە(زەهایمەر) لە دواتردا بەدووربن لێى.

توێژینەوەکانی پێشووتر دابەزاندنی کێشیان بە باشتربوونی هێزی مێشکەوە گرێداوە، ئەمەش ڕێگە بە مرۆڤەکان دەدات باشتر ئەرکەکان لە پێشینەدا دابنێن و سەرقاڵکردنەکانیان فلتەربکەن و پاڵنەرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

 


بەستنى گەدە(بای پاسی گەدە)

لە نوێترین توێژینەوەدا لێکۆڵینەوە لەوە کراوە کە چۆن نەشتەرگەری بچووک کردنەوەى گەدە کاریگەری لەسەر ئەدای دەروونی ١٢٩ نەخۆش هەبوو پێش نەشتەرگەری بای پاسی گەدە لە ساڵی ٢٠١٨ و دوای نەشتەرگەری لە ساڵی ٢٠٢١ پشکنینی بیرەوەری و قسەکردن و سەرنجیان بۆ کراوە.

هەروەها چل نەخۆش پێش و دوای پشکنینی ئێم ئاڕ ئەى بۆ کراوە بۆ ئەوەی بزانن پێکهاتەی مێشک چۆن گۆڕاوە.

 لەم بارەوە دکتۆرە(ئاماندا کیلیان) لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی ڕادبۆد ئەوەى ڕوونکردەوە، بۆ کۆنگرەی ئەوروپی بۆ قەڵەوی لە دبلن ئەنجامەکانی خستەڕوو، و ئاماژەی بەوەدا "کە بیرەوەری و سەرنجی نەخۆشەکان هێشتا دوو ساڵ دوای نەشتەرگەرییەکە بەرەو باشتر دەڕوات."

ئەو دەڵێت: چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە کە کێشەکانی خوێنبەرەکان کە لە (قەڵەوی نەخۆشیدا) دەبینرێن هۆکاری مەترسین بۆ گەشەکردنی تێکچوونی دەمارەکان و دابەزینی توانای مەعریفی و خەمۆکی، ئاماژە بە باشتربوونی باری دەروونی نەخۆشەکان دەکەن دوای نەشتەرگەری و ئارەزووی وەرزشکردنیان.

 


جێگای سەرنجە کە ساڵانە نزیکەی ٧ هەزار بەریتانی نەشتەرگەری بچوککردنەوە گەدەیان بۆ دەکرێت، وەکو بەستنی گەدە و نەشتەرگەرییەکانی دیکەی دابەزاندنی کێش.

ليست هناك تعليقات