-->

بابەتەکان

ئاگاداری جگەرەکێشانی ڕۆژانە بن.. بۆ مێشک زۆر خراپە!

 ئاگاداری جگەرەکێشانی ڕۆژانە بن.. بۆ مێشک زۆر خراپە!



جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، لەوانە شێرپەنجە، وەک شێرپەنجەی دەم و قوڕگ، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، جگەرەکێشانی ڕۆژانە قەبارەی مێشک کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەیەک کە لەسەر زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس ئەنجامدرا، ئەنجامەکانى دەریخست کە ڕۆژانە جگەرەکێشان قەبارەی مێشکت کەمدەکاتەوە، بەگوێرەی زانستی ژیان.

 توێژەرانی زانکۆکانی واشنتۆن و کارۆلینای باکوور، داتای وێنەی مێشکیان شیکردەوە کە لە بایۆبانکی بەریتانیا هەڵگیراون، کە کۆگایەکی گەورەی زانیارییە بۆماوەیی و تەندروستییەکانە، هەروەها پشکنینەکانیش.

 

هەروەها تیمەکە شیکاری بۆ خووىی جگەرەکێشانی ئەو کەسانەکرد کە خۆیان بەشداربوون، وەک لە ڕاپرسییەکاندا کۆکراونەتەوە.

 وەڵامدەرەوەکان ئەم ڕاپرسیانەیان لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ و پاشان لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ ئەنجامداوە. هەروەها مێشکی بەشداربووان بە بەکارهێنانی وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکان وێنەیان گیرا.

 


بچووکبوونەوەی مێشک

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، کاتێک توێژەران ئەو کەسانەیان بەراورد کرد کە هەرگیز ڕۆژانە جگەرەیان نەکێشاوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە جگەرە دەکێشن، لە سکانی MRI دەرکەوت کە قەبارەی مێشکیان بچووکترە، بە تێکڕا ٧.١ سانتیمەتر سێجا.

 ئەم جیاوازییە لە قەبارەی مێشکدا بریتی بوو لە کەمبوونەوەی 5.5 سانتیمەتر سێجا لە مادەی خۆڵەمێشی مێشکدا کە جەستەی گەورەی خانەکانی مێشکە، یان دەمارەکانی تێدایە.


(داجیانگ لیو)، مامۆستای بواری جینات و مەترسی جگەرەکێشان لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی پێن ستێت کە یەکێک نیە لە بەشدارنی توێژینەوەکە، دەڵێت: "ئەم توێژینەوەیە زۆر گرنگە لە ڕوانگەی تەندروستی گشتیەوە".

 


پەیوەندی بە نەخۆشییە دەمارییەکانەوە هەیە

"بەو پێیەی بچووکبوونەوەی مێشک پەیوەندی بە نەخۆشییە دەمارییەکانەوە هەیە، وەک نەخۆشی ئەلزەهایمەر، دامەزراندنی پەیوەندی هۆکارانە لە نێوان جگەرەکێشان و کەمبوونەوەی قەبارەی مێشک تێگەیشتن لەوەی کە ئایا جگەرەکێشان ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییانە یان نا".

 ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەی زیاتر یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندی هۆکارانەی نێوان جگەرەکێشان و قەبارەی مێشک، هەروەها کاریگەری ئەو دەرمانانەی کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێگریکردن لە لەدەستدانی شانەکانی مێشک.

 پێشتر زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن زیاتر مێشکیان بچووکترە لە وانەىجگەرەناکێشن، لەڕووی قەبارەوە، بەڵام لەو کاتەدا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا جگەرەکێشان دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی مێشک یان ئەو کەسانەی مێشکیان بچووکە ئەگەری ئەوەیان زیاترە دەست بە جگەرەکێشان بکەن.

ليست هناك تعليقات