-->

بابەتەکان

چۆن مامەڵە لەگەڵ قژی چەوردا دەکەى؟

 

چۆن مامەڵە لەگەڵ قژی چەوردا دەکەى؟



چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قژی چەوردا - یەکێک لەو هەڵانەی کە ئەو خانمانەی قژیان چەورە ئەنجامی دەدەن، شۆردنی ڕۆژانەیە، بۆ ئەوەی پاک و خاوێنی بمێنێتەوە.

بۆیە ئەمڕۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن و شێوازە دروستەکانی پەیڕەوکردنتان بۆ ئاشکرا دەکەین.

 

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قژی چەور

قژت بە باشی بشۆ

 


  • یەکەم ئامۆژگاری، کە دەبێت پەیڕەوی لێ بکرێت، ئەوەیە کە لەکاتی شۆردنی پێستی سەر مەساج بکرێت بە نەرمی و بەبێ ئەوەی بە توندى بیشۆیت، لە هەمان کاتدا شامپۆکە بۆ ماوەی یەک دوو خولەک بەجێبهێڵیت، پاشان قژت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
 کاتێکى تەواو بۆ شۆردنی تەرخان بکە بۆ ئەوەی هەموو شامپۆیەى کەبەکارتهێناوە بە تەواوی لاببەیت، لە ڕەگەوە تا کۆتایی مل، بە درێژایی تاڵەکان تا کۆتاییەکانی پاککەرەوە.
  •  بەکارهێنانی شامپۆی دروست، گرنگترین هەنگاوەکانى چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قژی چەور
 شامپۆی گونجاو بۆ جۆری قژی چەور هەڵبژێرە، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە بەرهەمە توندوڕەقەکان کە هاندەری بەرهەمهێنانی زایاترى چەورییە.
 هەروەها پێویستە خۆت لە شامپۆی خۆراک پێدەرى قژ بەدوور بگرێت کە ڕەنگە کێشی قژت قورسکات.
 تەنها سەرنجت لەسەر درێژی قژ و نووکەکان بێت بەبێ ئەوەی دەست لە ڕەگەکان بدەیت، هەروەها بەکارهێنانی ئەو فۆرمولانەی کە سلیکۆنیان تێدایە کەمبکەرەوە، هەروەها هەمیشە هەوڵبدە بەرهەمە سروشتییەکان هەڵبژێریت.

 

خۆت بەدوور بگرە لە شۆردنی قژ ڕۆژانە

 


شۆردنی قژ یەکێکە لەو ڕەفتارە هەڵانە کە پێویستە لێی دوور بکەویتەوە، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی جوڵەی زۆری ڕژێنە چەورییەکان. لەبری ئەوەی هەموو ڕۆژێک قژت بشۆیت، یان تەنانەت دووڕۆژ جارێکیش، هەفتەی دووجار قژت بشۆ.

 

ئاگاداری پێستی سەرت بە

 


  • بۆ ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی چەوری، ئامۆژگاریت دەکەین کە ئەو ماسکانەى قژ بەکاربێنى کە لە گڵین درووستکراون، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی پێستی سەر.
  •  باشتر وایە پلەی گەرمی مامناوەند بۆ شۆردن هەڵبژێریت، هەروەها دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ووشککەرەوەی قژ و ئوتو و ئامێرەکانی تر.

 

شانەی قژ

 


شانەکردنی قژ لە بەیانیان و ئێواراندا چارەسەرێکی کاریگەرە، چونکە بەم شێوەیە ڕێگەت پێدەدات چەوری کەڵەکەبوو لە ئاستی ڕەگ و بێخى قژ دابەش دەکات و تا کۆتاییەکان.

 بەڵام دڵنیابە لە پاککردنەوەی شانەکە بە بەردەوامی، بۆ ئەوەی پیسی لەسەر قژ کۆنەبێتەوە.

 

دوور بکەوەرەوە لە دەست لێدانی قژت

 


دووربکەوەرەوە لە دەست لێدانی قژ و تێپەڕاندنی دەستەکانت لە ڕۆژێکدا چەند جارێک، چونکە ئەمە ڕژێنە چەوریەکان لە ئاستی پێستی سەردا هان دەدات.

ليست هناك تعليقات