-->

بابەتەکان

پسپۆڕێکی بەناوبانگی خۆراک: ئەو خواردنانە دیاریدەکات کە دژە پیربوونن.. کەواتە چین؟

 

پسپۆڕێکی بەناوبانگی خۆراک: ئەو خواردنانە دیاریدەکات کە دژە پیربوونن.. کەواتە چین؟

      شارەزای ڕێجیم مایکل مۆسێلی

 ئەوەى سەرسوڕهێنەرە، بەکتریاو زیندەوەرەکانى ناو ڕیخۆڵە نهێنى گەورەى پیربونێکى تەندرووستن، هەر خۆراکێکیش تەندروست بێت بۆ ئەوان، بۆ دەژە پیربونیش تەندروستە، نهێنیەکەی ئەوەیە کە سەوزە و میوەی زۆر بە ڕەنگی جیاواز بخۆیت.

پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروست پێویستیەکی گرنگە بۆ زیندوویی و گەنجی، بەڵام هەندێک خۆراک هەن کە دەتوانن یارمەتیدەرێکی زۆر بن بۆ خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربوون، بەپێی ئەو هەواڵەى کە لەلایەن ڕۆژنامەی "زى میرور"ی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە.

لەمبارەیەوە مایکل مۆسلی پسپۆڕی خۆراک ڕایگەیاند، کلیلی ژیانێکی درێژ و بەختەوەر پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە بەتایبەتى ئەو بەکتریاو زیندەورە بەسوودانەى کەتیایدا دەژى.

 

سەرەتای پیربوون

دکتۆر و پێشکەشکار و ئەکتەر

وەک دکتۆر مۆسێلی، پسپۆڕی خۆراک و پێشکەشکارى بەرنامەى تەلەفزیۆنى و ئەکتەر بۆ دابەزاندنی کێش کە لە مێژە بە ئامۆژگارییەکانی لەبارەی ڕێجیمەکانەوە ناسراو و بەناوبانگە، ڕوونیدەکاتەوە، زیادکردنی هەندێک خۆراک بۆ ڕێجیم دەتوانێت جیاوازییەکی ڕاستەقینە لە خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربووندا دروست بکات.

ئەم ئامۆژگارییە دوای ئەوە دێت کە دکتۆر مۆسێلی وێنەگرتنی زنجیرە فیلمێکی بەڵگەنامەیی تەواو کردووە کە تێیدا لێکۆڵینەوە لە پرۆسەی پیربوون و چۆنیەتی ڕۆڵگێڕانى گرنگی خۆراک دەکات لەم بوارەدا، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی(کۆڤێنتری تەلەگراف).

 


لە ماوەی گەشتە زۆر و جۆراوجۆرەکانیدا، دکتۆر مۆسێلی گەیشتە ئەو ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەی کە جینەکان یان بۆماوەیى ڕۆڵێکی تاڕادەیەک کەم دەگێڕن لە چۆنیەتی پیربوونمان، جەختی لەوە کردەوە کە شێوازی ژیانی تەندروست زۆر گرنگترە لە جینات و بۆماوەیى.

 دکتۆر مۆسێلی ئاماژەی بەوەدا کە خواردنی ئەو خۆراکانەى سوود بە مایکرۆبایۆمى ڕیخۆڵە دەگەیەنن بۆ تەندروستی ڕیخۆڵە بەشێکی دانەبڕاوە بۆ پیربوونی باش و تەندروست دوور لە نەخۆشى.

 

مایکرۆبایۆمێکى زیاتر لە ڕیخۆڵەدا = کێشێکى تەندروستر


کێشى تەندروست

بەهەمان شێوە دکتۆر مۆسێلی لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیدا نووسیویەتی: ئێمە دەزانین کە ئەوەی (دەیخۆیت و چەند دەخۆیت) ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە مانەوەت بە تەندروستى یان نا – بەڵام ئەوەی پێدەچێت بە هەمان شێوە گرنگ بێت کاریگەرییەکانی ئەم خۆراکەیە لەسەر مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە، کە بریتییە لە تێکەڵەیەک لە بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو کە لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا دەژین زۆر بەسوودن.

 دکتۆر مۆسێلی وتی توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە تەمەنی سەد ساڵە تەندروستەکان (کە کەمتر بەدەست نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی تەمەنەوە دەناڵێنن) تێکەڵەیەکی زۆر هەمەچەشنی مایکرۆبایۆمیان لە ڕیخۆڵەکانیاندا هەیە، بە تایبەتی ئاستی بەرزی جۆرێک لە بەکتریا بە ناوی Bacteroidetes کە پێشتر پەیوەندی بە دابەزینى کێش هەبووە، و ئەم بەکتریایە بە ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە ڕیخۆڵەی کەسانی کێشی زیادە هەیە.

 



سەوزە و میوە بە ڕەنگی جیاواز

مایکرۆبایۆمێکی تەندروست نەک هەر سیستەمی بەرگری لەشت زۆر بەرز دەکاتەوە، بەڵکو دەرکەوتووە کە هەوکردن کەم دەکاتەوە کە پەیوەندی بە چەندین جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.

 بۆ بەرزکردنەوەی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە، دکتۆر مۆسێلی ئامۆژگاری خواردنی خۆراکی "دژە پیربوون" دەکات، وەک خۆی دەڵێت، لەنێویاندا خۆراکی ڕووەکی کە بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، دڵنیابە لە خواردنی بڕێکی زۆر "میوە و سەوزە بە ڕەنگی جیاواز".

 

ليست هناك تعليقات