-->

بابەتەکان

ڕێگەکانى بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست بە سروشتیەکان و پزیشکى

 

ڕێگەکانى بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست بە  سروشتیەکان و پزیشکى



بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست – لەگەڵ ڕۆچون بە تەمەندا، یەدەگی کۆلاجینی سروشتیمان کەم دەبێتەوە. بەڵام خۆشبەختانە دەتوانین بەم شێوازە کاریگەرانە بەرهەمهێنانی هان بدەین کە لە درێژەی بابەتەکەدا بۆتان ئاشکرا دەکەین.

کۆلاجین لاستیکی پێست دەپارێزێت، لە هەمانکاتدا پارێزگاری لە جومگەکانمان دەکات، هەروەها بەشدارە لە پاراستنی تەندروستی قژ و نینۆکەکان، بۆیە یەکێکە لە پرۆتینی پێویست گرنگ بۆ لەش. بەڵام تەرکیزەکەی لە دوای تەمەنی سی ساڵییەوە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دادەبەزێت.

ئەمەش ڕەنگە بەهۆی شێوازی ژیانی ناتەندروست و زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە بێت. لێرەدا ئەو گیراوە کاریگەرانە دەخەینەڕوو بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین زۆر گرنگن.

 

بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست بە تەواوکەری خۆراکی


کۆلاجین دەکەوێتە چینە قووڵەکانی پێستەوە نەک لەسەر ڕووی پێست، بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین تەواوکەری خۆراکی تاقیبکەیتەوە کە کۆلاجینی تێدایە.

دەتوانیت تەواوکەرەکە بە شێوەی کەپسول، پاودەر یان شەربەت بخۆیت، لەگەڵ جێبەجێکردنی ئامۆژگارییەکانی پزیشک چونکە ئەو تاکە کەسە دەتوانێت تەواوکەرەکان بنووسێت کە لەگەڵ سروشتی جەستەتدا بگونجێت، لەگەڵ خۆراکی هاوسەنگ

کێشەکانى وەرگرتنى تەواوکارییەخۆراکیەکان:

  1. دوور بکەوەرەوە، لە زیادەڕۆیی لە خواردنی تەواوکەری کۆلاجین، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی ناڕەحەتی هەرس، ئاوسانی ئاو، سکچوون یا قەبزی زۆر بەهێز.
  2. جگە لەوەش دەتوانێت ڕێگری لە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان بکات و ڕێژەی کالیسیۆم لە خوێندا زیاد بکات، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.

 

بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست بە مەساجکردن

 


چارەسەرێکى تری سروشتی و کاریگەر ماسجکردنى دەموچاوە، چونکە مەساجکردن بە چڕی بۆ پێست دەموچاو بۆ ماوەی چەند خولەکێک، شانەکان پێست چالاک دەکات و بەم شێوەیە کار لەسەر بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەکات بەرزیدەکاتەوە.


  1. لەو شوێنەی کە پێویستە کەمێک لە هەر زەیتێکی خۆراک پێدەر لە پێستبدە، پاشان پەنجەکانت لە چەناگە بۆ گوێچکەکان بجوڵێنە.
  2. باشتر وایە ئەم ڕۆتینە لە بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی ٣ بۆ ١٠ خولەک بگرێتەبەر، بۆ ئەوەی زۆر هاندەری بەرهەمهێنانی کۆلاجین بێت.

 

پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست لە پزیشکی جوانکاریدا


دوای تەمەنی سی ساڵی پێویست ناکات چاوەڕێی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست و شلبوونەوەی پێست بکەیت، بەو پێیەی دەبێت لە سەرەتاوە بیپارێزیت
.

 

بۆیە ئامۆژگاریت دەکەین کە کۆلاجین بووستەرCollagen Booster هەڵبژێریت، یان تەنانەت سۆنەریش(شەپۆلەکانى سەروو دەنگ) لەم بوارەدا بەکاردێت. ئەم دەستێوەردانانەی کە نەشتەرگەری نین، سیماکانی دەموچاو ناگۆڕن.

 

  • ـ کۆلاجین بووستەر چارەسەرێکە کە فریکوێنسی ڕادیۆ بەکاردەهێنێت بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، دەتوانیت لە یەکەم دانیشتنەکانەوە ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێنیت، بەڵام پسپۆڕانی جوانکاری پێشنیاری بەردەوامبوون لە چارەسەرکردن دەکەن بۆ ماوەی ٦ هەفتە.
  • ـ سەبارەت بە چارەسەرى سۆنەریش کار لەسەر بەرهەمهێنانی کۆلاجین و توندکردنەوەی پێست دەکات بە گەرمکردنی ڕیشاڵەکانى کۆلاجین.

 چارەسەری لەیزەر

بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، بەکارهێنانی تیشکی سووری کەم بۆ لەیزەر دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی کۆلاجین و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چرچی لەسەر پێست. ئەم شێوازە تایبەتمەندە بەوەی کە هاوکات بەشدارە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و مردنی خانەکان، کە هەردووکیان یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی گەنجی پێست.

پارێزگاریکرد لە کۆلاجین لەڕێگەى خۆپارستنەوە



بەداخەوە لەش کۆلاجین بەرهەم ناهێنێت، بۆیە دەبێت لە خۆراکەوە بەدەست بهێنرێت. بەڵام پێش ئەوەی گۆڕانکاری لە خۆراکدا بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی کۆلاجین، پێویستە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کۆلاجین لە جەستەدا بەم شێوەیە بزانرێت:

 

  1. جگەرەکێشان: ئەو ماددە کیمیاییانەی لە دوکەڵی تووتندا هەن کۆلاجین لەناو دەبەن.
  2.  تیشکی خۆر: هەرچەندە بەرکەوتنی مامناوەند بە تیشکی خۆر بۆ تەندروستی پێست باشە، بەڵام بەرکەوتنی زۆر زیانی پێدەگەیەنێت.
  3.  کەمکردنەوەى خواردنی شەکرەکان: شەکر دەبێتە هۆی پیربوون خێراتر لە ئاسایی بە شێوەیەکی سروشتی، چونکە کۆلاجین لەناو دەبات.
  4. سترێس و هەوکردن: فشار دەبێتە هۆی خێرابوونی چالاکیی ڕادیکاڵە ئازادەکان(ڕەگە ئازادەکان)، کە بریتین لە ئەتۆم یان گەرد کە هەڵگری ئەلکترۆنی دووانە(جووت) نین، هەروەها زۆر خێرا کارلێک دەکەن، توانای چوونە ناو زنجیرەیەک کارلێکى خێرایان هەیە، کە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی بۆ گەردە تەندروستەکان هەوکردن. هەوکردنیش کۆگای کۆلاجین کەمدەکاتەوە.
  5.  کێشەی غودەی دەرەقی: کاتێک کارکردنی ڕژێنی غودەی دەرەقی تێکدەچێت، دەبێتە هۆی ڕێگری لە کارکردنی کۆلاجین.
  6.  پیربوون: کاتێک مرۆڤ دەگاتە تەمەنی ٨٠ ساڵ، ٤ هێندەی ئەو کۆلاجینە لەدەست دەدات کە لە ماوەی بیست ساڵیدا لە جەستەیدا هەبووە.

 

پەرەپێدانى کۆلاجین لە ڕێگەى خۆراکەوە


هۆکارەکانی تر کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاستی کۆلاجین هەبێت بریتین لە خواردنی خۆراکی پرۆسێس کراو، زیاد کارکردن، بەرکەوتن بە تیشک، زۆر خواردنەوەی کحول، وشکبوونەوە و کەمی خۆراک.

 

 بۆ ئەوەی پێستێکی گەنج و زیندوو بپارێزرێت، پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەبەرچاو بگیرێن:

 

  •  خواردنەوەی شۆربای ئێسک

شۆربای ئێسک یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی کۆلاجین، چونکە ئێسکی ئاژەڵ کۆلاجینی تێدایە، کە لە کاتی چێشت لێناندا کوڵاندنیدا دەگوازرێتەوە بۆ ناو شۆرباکە.

 

شۆربای ئێسک نەک هەر بۆ تەندروستی پێست باشە، بەڵکو دەتوانێت جومگەکان و ماسولکەکانیش چاک بکاتەوە، هەروەها هەوکردن کەم بکاتەوە.

 

  • جینسێنگ

جینسێنگ دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە و تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی ئەم گیایە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

هەروەها دەتوانرێت جینسێنگ بخرێتە ناو چا یان تەواوکەری خۆراکی کە تێیدایە بخورێت.

 

  • . ئالۆڤێرا

زانراوە کە ڕەنگە تامی ئالۆڤێرا خۆش نەبێت، بەڵام دەتوانێت کارى سەرسوڕهێنەر بۆ پێست بکات.

 بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستی، خواردنی ئالۆڤێرا بە شێوەی زارەکی یان بەکارهێنانی بەشێوەی سەر پێست دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆلاجین لە لەشدا. توێژینەوەکان کە لەم بارەیەوە ئەنجامدراون ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنی تەواوکەرە خۆراکییەکانى ئالۆڤێراکان دەتوانێت تەندروستی پێست باشتر بکات.

  

  •  سەوزەوات

خواردنی سپێناخ و برۆکلی و کەلەرم بە بەردەوامی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجین، چونکە ئەم سەوزانە ڤیتامین C و A لەخۆدەگرن.

هەروەها دەتوانرێت زەنجەفیل زیاد بکرێت بۆ خۆراکەکە، بەو پێیەی سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین سی، سەرەڕای ئەوەش ترشی لینۆلیک لەخۆدەگرێت کە دەرکەوتووە تایبەتمەندی بەهێزی دژە پیربوونی هەیە.

 

  •  ڤیتامین سی

خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین بدات. بۆیە پێویستە سەوزە و میوەی زۆر بخۆیت بۆ ئەوەی ڤیتامین سی پێویست بەدەست بهێنیت.

ليست هناك تعليقات