ماسکێکی ئەفسوناوی ژاپۆنی کە وا دەکات گەنجتر دەربکەویت!

 

ماسکێکی ئەفسوناوی ژاپۆنی کە وا دەکات گەنجتر دەربکەویت! 


ڕێچکەی ئەمڕۆ بۆ ئامادەکردنی ڕێچکەیەکی ژاپۆنییە کە چرچ و لۆچی دەوری چاو و دەم و پێشەوە و مل لادەبات، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ یەکخستنی ڕەنگی پێست و لابردنی پەڵەکان، پێویستت بە برنج دەبێت، بەو پێیەی بە یەکێک لە نهێنییە جوانکارییەکانی ژاپۆنی دادەنرێت بۆ پێستی خانمان، بەو پێیەی پیربوونی پێست دوادەخات و دەرکەوتنی چرچی پێست کەمدەکاتەوە. هەروەها پێویستت بە پەتاتە هەیە، وەک ئەوەی هەیە تازەیی و زیندوویی بە پێست دەبەخشێت و پتەو و گەشاوەی دەکات. پەتاتە چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ هەموو کێشەکانی پێست، پەڵەکانى پێست لادەبات ، پەڵە و چرچ و لۆچی و هەموو نیشانەکانی پیربوون. هەروەها پێویستت بە شیری پۆدرە هەیە، بەو پێیەی پێست شێدار دەکات و خۆراک پێدەرە، جگە لە زەیتی گوێزی هیندی، بەو پێیەی پێست بە قووڵی شێدار دەکات و دەیکاتە درەوشاوە و نەرم و نیانیدەکات. هەروەها نیشاستە یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات پێست بە قووڵی و کاڵدەکاتەوە، جگە لە لابردنی پەڵە و ڕەنگکردن و سپیکردنەوەی پێست و پێدانی خۆراکی پێویستی.

 

ماسکی توندکردنەوەی پێستی ژاپۆنی سیحراوی



ماسکەکە لەم توخمانەی خوارەوە پێکدێت: 

  1.  پەتاتەیەک.
  2. ٣ کەوچکی چێشت برنجی سپی.
  3. ٢ کوپ ئاو.
  4. یەک کەوچکی چێشت نیشاستەی گەنمەشامی.
  5. کەوچکێک شیری پاودەر.
  6. کەوچکێک زەیتی گوێزی هیندی.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکەکە

  • پەتاتەیەک وەربگرە، تویکڵکەى لێبکەرەوە پاکیکەرەوە، پاشان بیکە بە پارچەی بچووک و بیخە ناو مەنجەڵێکی کانزاییەوە.
  • برنجەکەى پەتاتەکە تێکەڵبکە، ئاوەی تێبکە، پاشان پێکهاتەکان بە باشی لەسەر ئاگرێکی کز بکوڵێنە، جارجارە تێکی​​بدە.
  • پێکهاتەکان بخەرە ناو خەڵاتێکى(تێکەڵکەرێکى) کارەبایی و بەباشی وردیان بکە بەیەکا تا تێکەڵەیەکی نەرمت دەست دەکەوێت، پاشان ٣ کەوچکی چێشت تێکەڵەکە بخەرە ناو قاپێکەوە و نیشاستەی تێبکە.
  • بەباشی تێکەڵ بکە تا نیشاستە لەناو تێکەڵەکەدا دەتوێتەوە، پاشان شیری پاودەرەکەو و زەیتی گوێزی هیندی تێبکە و دووبارە تێکەڵی بکەرەوە تاوەکو تێکەڵەیەکی نەرم و کرێمدارت دەست دەکەوێت.



چۆنیەتی دانانی لەسەر پێست

  1. ماسکەکە لەسەر پێستی خاوێنبدە و بۆ ماوەی 20 خولەک لەسەر پێستت بەجێی بهێڵە یان تا بەتەواوی وشک دەبێتەوە، دواتر یەکەمجار بە ئاوی گەرم و دوائەوەش بە ئاوی سارد بشۆ.
  2. هەفتەی دووجار بەکارهێنانی ئەم ماسکە دووبارە بکەرەوە، پێستت سپیتر دەبێتەوە، پێستت درەوشاوەتر دەبێت، پێستت پتەوتر دەبێت، و هیچ چرچ و لۆچییەکت تێدا دەرناکەوێت.
  3. ئەو تێکەڵەیەی کە دەمێنێتەوە لەناو پەرداخێکی بچووک و هەواگۆڕکێدا هەڵیبگرە و لەناو سەلاجەدا هەڵیبگرە، تا هەفتەیەک بەکاردەهێنرێتەوە.

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە