-->

بابەتەکان

بۆ بەرزکردنەوەی پڕی قژ.. دوور بکەوەرەوە لەم هەڵانە

 بۆ بەرزکردنەوەی پڕی قژ.. دوور بکەوەرەوە لەم هەڵانە



هەندێک لەو هەڵانەی کە دەیکەین دەتوانن کێشە تەنکى قژ گەورەتر بکەن لەبری دۆزینەوەی چارەسەرێ بۆی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گیراوە دەرمانى تایبەت هەیە دەکرێت بەکاربێت لەم بوارەدا، سەرەتا دەست بکە بە دوورکەوتنەوە لەو هەڵانەى بێ مەبەست ئەنجامیدەیت دژ بە تەندروستى قژت، ئینجا دەستبکە بە بەکارهێنانی ئەو شێواز و بەرهەمانەی کە چڕی قژ بەرز دەکەنەوە.

 


 

بەکارهێنانی بەرهەمە هەڵەکانی چاودێری

گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی چڕی قژ لە هەڵبژاردنی بەرهەمە پاککەرەوەکانیەوە دەست پێدەکات، شامپۆ و کۆندیشنەر و ماسک کە فۆرمولەیەکی دەوڵەمەندیان هەیە بۆ قژی تەنک یان ئەوانەی بەدەست کەمی چڕیەوە دەناڵێنن. هەمان شت بۆ ئەو بەرهەمانەی ستایلکردن دەگونجێت کە سیلیکۆنیان تێدایە، کە بریقەی قژ بەرز دەکەنەوە و لوولەکانی ڕێکدەخەن لە لایەک، بەڵام لە لایەکی ترەوە زیانى پێدەگەیەنێ و وا دەکات قەبارەو پڕییەکەى لەدەستبدات ئەگەر تەنک بێت. بۆیە پسپۆڕانی چاودێری قژ لەم بوارەدا پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆتینی چاودێری قژ بگیرێتەبەر کە چڕیەکەی بەرز دەکاتەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرهەمی چاودێری بێ سلیکۆن و بەکارهێنانی غسولی شێدارکەرەوە لەم بوارەدا. سەبارەت بەوەی کاتێک قژی تەنک زۆر وشک دەبێتەوە، پێویستی بەو بەرهەمانە هەیە کە کاریگەری قووڵیان هەبێت، لەم حاڵەتەشدا دەتوانرێت ئەو بەرهەمانەی کە فۆرمولەی دەوڵەمەند یان چەوریان تێدایە بەکاربهێنرێت، بەمەرجێک وەک چارەسەری پێش شامپۆ ڕۆژێک پێش شۆردنی قژ بەکاربهێنرێت.

 


زیاد لە پێویست بەکارهێنانی بەرهەمەکانی ستایل

بەکارهێنانی گیراوەیەکى گونجاو سەرەتایەکی باشە لەم بوارەدا، بەڵام زیادرەوى لە بەکارهێنانیدا لەوانەیە ببێتە هۆی دەرئەنجامی خراپ. ئەمەش بۆ شامپۆ و بەرهەمەکانی چاودێریکردنی قژ و بەرهەمەکانی ستایلکردن دەگرێتەوە، کە ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت، پڕى قژ دادەبەزێنێت تەنکى دەکات. شارەزایان لەم بوارەدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە گرنگترە لە هەڵبژاردنی شامپۆیەکی گونجاو بۆ ئەوەی بە باشی مەساجی پێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی کەفێک کە ئەو پیسیانەی قژیان گرتووە و لەسەر پێستی سەر کۆبوونەتەوە لاببات. هەروەها پێویستە لەبیرت بێت کە کۆندیشنەر و ماسکەکە تەنها بە درێژایی قژ و دوور لە ڕەگەکانی دەدرێت، بە مەرجێک دوای ئەوە ئەم بەرهەمانە بە باشی بشۆردرێت. سەبارەت بە بەرهەمەکانی ستایلکردن وەک جێڵ و فۆم، ئامۆژگاری دەکرێت لە حاڵەتی قژ تەنکدا بەکاریان نەهێنن، چونکە زۆرجار کحولیان تێدایە و دەبنە هۆی ئەوەی قژ زیندوویی و بریقەی لەدەست بدات، باشتر دەمێنێتەوە بە سپرای ستایلکردن بگۆڕدرێت کە کە زیان بە پڕى قژ ناگەیەنێ زیندووییەکەی دەپارێزێت.

 


وشکنەکردنەوەی قژ بە باشی

پێدەچێت وشککردنەوەی قژ بەشێوەیەکی سەربەرەوخوار دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی قەبارەی قژ، بەڵام ئەم هەنگاوە بۆ هەموو جۆرە قژێک ناگونجێت، گرنگترین شتیش ستایلکردنی قژە بەشێوەیەک پێچەوانەی ئاراستەی گەشەکردنی لەکاتی بەکارهێنانی وشککەرەوەی کارەبایی .

 


ئەو بڕینە وەربگرە کە قەبارەى قژ ڕێکدەخات

ئەم جۆرە قژبڕینە لە ناوەڕۆکدا جیاوازە لە بڕینی پلەبەندی(تدرج) نەک لە فۆرمدا. بۆ قژی تەنک گونجاو نییە کە پێویستی بە بەرزکردنەوەی قەبارەی قژ هەیە. وەک چۆن بڕینی ڕێکخستنی قەبارە یارمەتی کەمکردنەوەی قەبارەکەی دەدات، لەکاتێکدا بڕینی پلەبەندی قژێکی درێژی جیاوازی پێدەبەخشێت. شارەزایان لەم بوارەدا بەزۆری تەکنیکی ئاراستەکردنی بڕین بەرەو ڕەگەکان لە کاتی بڕینی سەرەکانی قژدا دەگرنەبەر، ئەمەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی قەبارە بۆ شێوازی قژەکە زیاد دەکات.

 


خووی تێپەڕاندنی دەست لە قژدا بەردەوام دوورکەوەرەوە

خووی تێپەڕاندنی دەستەکان بەناو قژدا بۆ بەرزکردنەوەی بەرزى و قەبارەکەى کاریگەری پێچەوانە دەدات، بەو پێیەی دەردانی چەوری پێستی سەر زیاد دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی قژ قەبارەی خۆی لەدەست بدات. چارەسەر لەم ناوچەیەدا ئەوەیە کە خۆت لەم خووە بەدوور بگرێت و قژەکە بە وشککەرەوەی کارەبایی وشک بکەیتەوە دوای شۆردنی لە خوارەوە بۆ سەرەوە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ڕەگەکانی و بەرزکردنەوەی چڕییەکەی.

ليست هناك تعليقات