-->

بابەتەکان

کاریگەری سەرسوڕهێنەری ڤیتامینانەکان لەسەر بیرەوەرى، ئایا باشە یان خراپە؟

 

کاریگەری سەرسوڕهێنەری ڤیتامینانەکان لەسەر بیرەوەرى، ئایا باشە یان خراپە؟



هەمیشە پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوەماندەکەن کە مۆڵتى ڤیتامینەکان جێگرەوەی شێوازی ژیانی تەندروست نین، بەڵام ڕەنگە یەکێک لە پێکهاتە تەواوکەربن.

لە هەندێک کاتدا مشتومڕێکی زۆر لەسەر سوودی خواردنی مۆڵتی ڤیتامین هەیە ئایا یارمەتیدەرى بەرەوپێشبردنی تەندروستی باشە؟.

توێژەرانی کۆمەڵێک زانکۆی ئەمریکی ویستیان هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەن کە چۆن مۆڵتی ڤیتامینێکی ڕۆژانە کاریگەری لەسەر باشبوونى پیربوونی مەعریفی و بیرەوەری هەیە. تیمی توێژەران بەدواداچوونیان بۆ نزیکەی 3500 کەسی بەساڵاچوو کرد، کە گروپێک لە بەشداربووان (دەرمانێکى وەهمیان)پلاسیبۆیان پێدراوە، گروپێکی دیکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ حەبی مۆڵتی ڤیتامینیان خواردووە، لەو ماوەیەدا پشکنینی ئۆنلاینیان بۆ کراوە بۆ هەڵسەنگاندنی یادەوەری، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن NPR کە دامەزراوەیەکى ڕاگەیاندنى ئەمریکییە بڵاوکراوەتەوە ڕێکخراوێکى میدیایی قازانج نەویستە. لە گۆڤاری ئەمریکی بۆ خۆراکدانی کلینیکی وەرگیراوە.

 


کاریگەرییە بەردەوامەکان

لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ئەو کەسانەی مۆڵتی ڤیتامینیان خواردووە، توانای بیرهێنانەوەی وشەکانیان باشتر بووە. بەشداربووان لیستی وشەکان - هەندێکیان پەیوەندیدار و هەندێکیان ناپەیوەندیدار -یان پێدرا و داوایان لێکرا زۆرترین وشە بەبیربێننەوە. تاقیکردنەوەکانی لیستی فێربوون توانای هەڵگرتن و وەرگرتنەوەی زانیاریی کەسێک هەڵدەسەنگێنن.

ئەنجامەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی کە مۆڵتیڤیتامینەکەیان خواردووە دەتوانن نزیکەی چارەکێک لە وشە زیادەکان بەبیر بێننەوە، ئەمەش وەرگێڕدراوە بۆ بیرهێنانەوەی چەند وشەیەکی زیاتر، بە بەراورد بە گروپی پلاسیبۆ(دەرمانە وەهمێکە).

 توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا نووسیویانە: کاریگەری دەستێوەردانی ڤیتامینەکە توانای بیرەوەری باشتر کردووە بەبەراورد بە پلاسیبۆکە کە 3.1 ساڵ گۆڕانی بیرەوەری پەیوەست بە تەمەنەوە زیاترکردووە.

 


سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەر

دکتۆر جوان مانسۆن، سەرۆکی پزیشکی خۆپارێزی لە نەخۆشخانەی بریگام و ژنان دەڵێت، توێژینەوەکە یەکەمجار نییە کە سوودەکانی مۆلتی ڤیتامین نیشان بدات، بە ئاماژەدان بە ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک، کە ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژنامەی ئەلزەهایمەر و بیرچوونەوە بڵاوکرایەوە، کە دەرکەوتووە ئەو بەشداربووانەی کە خواردنیان خواردووە ڤیتامینێکی فرە تێدابووە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر کارەکانی ئەنجامدا.

 


ڕێگریکردن لە دابەزینی مەعریفی

دکتۆر مانسۆن دەڵێت: "جێگەی سەرسوڕمانە کە توێژینەوەکە ئاماژەیەکی وا ڕوونی بۆ خاوبوونەوەی لەدەستدانی بیرەوەری پەیوەست بە تەمەن و دابەزینی مەعریفی دۆزیەوە".

 

 


شێوازی ژیانی تەندروست

دکتۆر مانسۆن دەشڵێت: "گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ڤیتامینێکی زۆر هەرگیز نابێتە جێگرەوەی خۆراکی تەندروست، بەو پێیەی ماددە خۆراکییە بچووکەکان باشتر لە ڕێگەی خۆراکەکانەوە هەڵدەمژرێن نەک لە تەواوکەرەکانەوە بەڵام دەتوانێت ستراتیژییەکی سوودبەخشتر بێت بۆ گەورەساڵانی بەتەمەن".

 دکتۆر لیندەر ڕوونی دەکاتەوە: خواردنی خۆراکێک کە بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لەخۆدەگرێت، پەیوەندی بە تەمەن درێژییەوە هەیە بەبێ ئەوەی تووشی چەندین نەخۆشی ببیت و لەگەڵ باشتربوونی ئەدای کارکردن و کوالێتی ژیاندا، ئاماژە بەوە دەکات کە لێکۆڵینەوەیەکی زۆری زانستی هەیە کە دەیسەلمێنێت سیستەمێکى خۆاکى تەندروست پەیوەندی بە باشترکردنی تەندروستی دڵەوە هەیە، و کاتێک باس لە پاراستنی کارکردنی مەعریفی دەکرێت، ڕەوتە کلینیکیەکانی ئێستا نیشان دەدەن کە ئەو توخمانەی کە بۆ دڵ باشن بۆ مێشکیش باشن. دکتۆر لیندەر پشتڕاستی دەکاتەوە کە، لە پەیوەندی لەگەڵ پیربوونی تەندروست، ئامۆژگاری نەخۆشەکانی دەکات گرنگی بە خووی باشی خەوتن و چالاکیی جەستەیی و خۆراکی تەندروست بدەن.

هەر لەهەمان بارەوە دکتۆر شۆن مۆریسۆن، پزیشکی پیر لە نیویۆرک دەڵێت، بەکارهێنانی مۆلتی ڤیتامینەکان وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستن لە لەدەستدانی بیرەوەری، بۆ باشترکردنی کارکردنی مەعریفی و یادەوەری، باشە.

ليست هناك تعليقات