-->

بابەتەکان

لێوی تۆخ کاڵبکەرەوە بۆ ڕەنگێکی پەمەیی لە یەکەم بەکارهێنانەوە

لێوی تۆخ کاڵبکەرەوە بۆ ڕەنگێکی پەمەیی لە یەکەم بەکارهێنانەوە



لێویش هەروەک پێست دەکەوێتە ژێر کاریگەری هۆکارە دەرەکی و ناوەوەکیەکانەوە، بەڵام زۆرینەی خانمان گرنگی هەنگاوەکانى پاراستنى پشتگوێ دەخەن سەرەڕای ئامۆژگاری پسپۆڕانی جوانکاری کە پێویستە دوو هەنگاوی بنەڕەتی پەیڕەو بکرێت، ئەوانیش قڵیشاندنی پێست و شێدارکردنەوە.

کاڵکردنەوەو پەمەیکردنى لێو لە ڕێگەی ڕێچکەی سروشتێکانى ماڵەوە باشترین چارەسەرە بۆ زاڵبوون بەسەر لێوی تۆخ و بەدەستهێنانی ڕەنگێکی پەمەیی کە جوانییەکانت دەربخات.

 


ڕێچکەی کەرەی شیا

یەکێک لەو ڕێچکە کاریگەرانەی کە لێوەکان شێدار دەکات و لە درزکردن قڵیشان دەیانپارێزێت و ڕەنگێکی پەمەیی سەرنجڕاکێشیان پێدەبەخشێت ئەم ڕێگایە کە دەتوانرێت ڕۆژانە پەیڕەوی لێبکرێت و پێکدێت لە:

  1.  کەوچکێکى گەورە کەرەی شیا.
  2. کەوچکێکى گەورە زەیتی گوێزی هیندی.
  3. دوو کەپسول ڤیتامین E.

 

کەرەی شیا تایبەتمەندی سروشتی سەرسوڕهێنەری تێدایە کە چارەسەری چەندین کێشە دەکات وەکو پەڵە، چرچبوون، خوران، سووتانی خۆر، سنووردارکردنی برینەکانی پێست، وشکبوونەوە، جۆرەکانی ئەکزیما، حەساسیەتی پێست، پێوەدانی مێروو، و سەرمابردوو[1].

ڤیتامین E دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی دابەشبوون و نوێبوونەوەی خانەکان دەدات بەجۆرێک پەڵە ڕەشەکان نامێنن و ڕەنگی پەمەیی سروشتی لێوەکان دەگەڕێتەوە، لەکاتێکدا زەیتی گوێزی هیندی دەچێتە ناو خانەکانەوە بۆ ئەوەی لە ناوەوە شێداریان بکاتەوە.

 

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • کەوچکێک کەرەی شیا و یەکێکی تر لە زەیتی گوێزی هیندی لەسەر ئاگر بتوێنەوە، پاشان پێکهاتەکە دوو کەپسوولی ڤیتامین E تێبکە.
  •  پێکهاتەکە بگوازەرەوە بۆ شووشەیەکی کە هەوانەدەت، دەتوانرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت و بۆ ماوەیەکی زیاتر لەناو سەلاجەدا.
  •  ئەم گیراوەیە یان شێدارکەرەوەیە ڕۆژانە دوو جار لێوى پێچەورکە، بەیانیان و ئێواران بەتایبەت پێش خەوتن، چونکە باشترین ماوەیە کە خانەکانی لێو سوود لە ڕێچکەکە وەردەگرن.
  •  جگە لەوەش باشتر وایە هەفتەی جارێک لێوەکان قڵیشان(سکراب) بکرێت بە زیادکردنی نیو کەوچک شەکر لەگەڵ نیو کەوچک لە ڕێچکەی پێشوو. تێکەڵەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەسەر لێوەکاندا دابەش دەکرێت، دوای تێپەڕبوونی کاتەکە، لێوەکان بە نەرمی دەشۆرێن بۆ لابردنی خانە مردووەکان.

 



ئاوی چەوەندەر و زەیتی بادەم

 

پێکهاتەکانی:

 

  1. نیو کەوچک زەیتی بادەم 
  2. نیو کەوچک ئاوی چەوەندەر
  3.  ئاوى نیو لیمۆ

 


چۆنیەتی ئامادەکاری

لەناو پەرداخێکی شووشەدا پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تاوەکو بەتەواوی یەکدەگرنەوە و دەست بکە بە چەورکردنى لێوەکانت پێى، بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساجی پێبکە، پاشان بۆ ماوەی شەوێک بەجێی بهێڵە بەنزیکى ماوەی نزیکەی ٨ کاتژمێر، و بەیانیەکەی بۆماوەیەک پارچە سەهۆڵێک بەسەر لێوەکانتا بێنە پێش شتنى بە دەوری لێوەکانت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، بەو پێیەی سەهۆڵەکە یارمەتی چالاککردنی سوڕى خوێندەدات، ڕەنگێکی پەمەیی پێدەبەخشێت و وردە وردە کاڵیدەکاتەوە؛ پێکهاتەی دەوڵەمەنى زەیتی بادەم یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوونى لێوەکان لە ڕەنگە تۆخەکەى، هەروەها لیمۆکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە تازەیی و ڕەنگی پەمەیی بە لێوەکانت دەبەخشێت و وردە وردە سووکیان دەکات، سەبارەت بە چەوەندەر، ڕەنگێکی پەمەیی سروشتی پێدەبەخشێت بە تێپەڕبوونی کات باشتر وایە بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ بەردەوام بیت لەم ڕێگایە، و سەرسام دەبیت بە ئەنجامەکەی.



[1] ـ سەرمابردن: بریتە لە سوربوونەوە و هەوکردن و رشبونەوەى ئەو شوێنەدیارانە کە لەبەر سەرمادان وەک لێوەکان پەنجەکان و ڕوومەت و لوت و گوێ، ئەمەش بەهۆى دابەزینى پلەى گەرمى ئەو شوێنانە بۆ پلەیەکى زۆر نزم، کە هەستێکى زۆرناخۆشى سوتانەوەو خوران و کسپەى لێوە دەستپێدەکات، دوو جۆرى هەیە جۆرى یەکەمیان زۆربە هێزە ئەگەر زوو فریاى نەخۆشخانە نەکەویت پیدەچێت کاریگەرى زۆر خراپى لێبکەوێتەوە، بەڵام ئەگەر زۆر بەهێزنەبوو دەتوانیت بۆ ماوەیەک ئەو شوێنەى جەستەت بکەیتە ناو ئاوێکى گەرم یا شلەتێن نەک زۆر گەرم وردە وردە چاکدەبێت.

ليست هناك تعليقات