-->

بابەتەکان

٥ ڕێکاری ئاسان کە یارمەتی تازەکردنەوەی پێست دەدەن لە هاویندا

 

٥ ڕێکاری ئاسان کە یارمەتی تازەکردنەوەی پێست دەدەن لە هاویندا



خواردنەوەی ئاو و مانەوە لە ژینگەیەکی تەندروستیدا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری وروژێنەر و ناتەندروستى گەرمی لەسەر پێست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکاری جوانکاری تازەگەری لەم ناوچەیەدا هەیە. لە خوارەوە بیانناسن.

ئەم هەنگاوانە سادەن و ئاسانن بۆ جێبەجێکردن، ئەمەش هانیان دەدات لە ڕۆتینی چاودێری جوانکاری هاوینەدا جێگیر بکرێن.

 


1- دانانی کەرەستەی جوانکاری و ئیکسسوارات لەناو سەلاجەدا:

ڕەنگە ئەم بیرۆکەیە سەیر بێت، بەڵام زۆر بە سوودە، بەو پێیەی کارایی بەرهەمە جوانکارییەکان و ئیکسسواراتەکان بەرز دەکاتەوە و کاریگەرییەکانیان دەپارێزێت. لە نێو ئەو بەرهەمانەی کە پێشنیار دەکرێن لە هاویندا لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێن، باس لە کرێمی دەوروبەری چاو دەکەین، کە ساردبوونەوەی یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەرییەکەی بەرامبەر گیرفانى چاو و چرچ و لۆچی چواردەورى، بەتایبەتی ئەگەر ە پێکهاتەکەیدا ماددەیەکى کانزایی تێدابێت کە پێست تازە بکاتەوە.

 



 هەروەها سەلاجە دەتوانێت کرێمی ڕۆژ و شێدارکەرەوەکانى لەش و کرێمی نەرمکردن و پاکەروەى پێیەکان و ئەو کرێمانەی کە پێکهاتەکەى زۆر هەستیارن بە گەرما وەک ڤیتامین C و E و کرێمی دژە خۆر و سپرای ئاوی کانزایی.ئامرازی مەساج (گواشا ، ڕۆڵەری یەشم و هتد) هەروەها دەتوانرێت لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت. . بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکەی.

 


2-بەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی کە کاریگەری ساردکردنەوەیان هەیە:

لە هاویندا پێویستە دەستکاریکردن لە ڕۆتینی چاودێری پێستمان بکەین بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی چاودێری بە فۆرمولەی نەرم، هەروەها بەدوای ئەو بەرهەمانەدا بگەڕێین کە دوو کرداریان هەبێت کە هەست بە تازەیی پێست بکەن جگە لە شێدارکردنی پێست، بەرزکردنەوەی چەورییەکەی، یان تەنانەت سافکردنی چرچ و لۆچیەکانی. یەکێک لە پێکهاتە بەسوودەکان لەم ڕووەوە بریتییە لە (مەنتۆڵ) کە هاندەرێکە کە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ پێستدا هەستێکی تازەگەری دروست دەکات هاوشێوەی ئەو هەستەی کە لە ڕێگەی جوینی بنێشتى تامی نەعناوە هەست پێدەکرێت لەدەمدا.

 


3-بەکارهێنانی سپرای تازەگەری و ئاوی کانزاى کانیە گەرمەکان:

ئاوی گەرم و سپراى تازەگەری زۆر سوودبەخشە بۆ پێست لە وەرزی هاویندا.  بەتایبەتى کە مادەیەکى سورشتین لە ئاوى کازایى سەرچاوەى کانیە گەرمە سروشتیەکان بەرهەمهاتون ئەم ئامادەکاریانە بەزۆری دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و هەندێکیان کاریگەرن لە پاراستنى پێست لە پیسبوون.

لەم ڕووەوە واباشە ئەو جۆرە فۆرمولاسیۆنانە هەڵبژێردرێت کە بە درێژایی ڕۆژ شێداری پێست بپارێزێت و یارمەتی جەستە بدات بۆ بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرز، بە مەرجێک ڕۆژانە چەند جارێک بەکاربهێنرێت لەکاتی هەستکردن بە پێویستی تازەکردنەوە.

 


4- حەمام بە ئاوی شلەتێن:

ئەگەر پێت وایە دوشێکی سارد پێست تازە دەکاتەوە، ئەوە بزانە کە ئەمە ڕاست نییە چونکە بەرکەوتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش و دواتر بەرزکردنەوەی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستکردن بە گەرمی دوای حەمامکردن. باشترە دوشێکی شلەتێن یان گەرم بکەیت، بەتایبەتی پێش خەوتن، هەروەها بابەتەکە بۆ خواردنەوەش بەهەمان شێوەیە شلەتێن یان گەرم بخۆرەوە لەبری خواردنەوەیەکی سارد، بۆ ئەوەی کاریگەری پێچەوانە لەم ڕووەوە بەدەست بهێنیت.

 

دوای تەواوکردنی دوشەکە، ئامۆژگاری دەکرێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک نەهێڵرێت پێست لەسەر خۆ وشک بێتەوە، بەمەبەستى دروستکردنى هەستێکی تازەگەری و فێنکەرەوە چونکە باش نیە دەقڵیشێت. بۆ تازەگەری زیاتر لە ژێر دوشەکەدا، باشترە جێڵی دوش هەڵبژێریت کە کاریگەری بەهێزکەر یان زیندووکەرەوەی هەبێت کە پێکهاتەى قەوزەى دەریا ی خوێی دەریایی، لیمۆ، نەعنا، یان سنەوبەری تێدابێت.

 


5-بەکارهێنانی بۆنەکانی دەوڵەمەند بە نۆتەکانی تازەگەری:

لەم ڕووەوە پەسەند دەکرێت بۆنەکان لە شێوەی کۆڵۆنیا بەکاربێت، کە خاوەنى بۆنێکى فێنک و سەرنجڕاکێشن بە مەرجێک دەوڵەمەند بن بە بۆنەکانی تازەگەری وەکو میوەی لیمۆ (بێرگامۆت[1]، لیمۆى هندى، لیمۆ...)، نۆتەکانی بۆنخۆشکانى وەک (ڕیحانە، ڕۆزماری... )، یان نۆتەکانی سەوز (گیا، گالبانوم[2]...). پێویستە ئاگادارى ئەوەبیت کە پێست دەمودەست بەر تیشکی خۆر نەکەوێت دوای بەکارهێنانی عەتر بۆ ئەوەی پەڵەی ڕەش دەروست نەکات.

 

ڕۆڵەری یەشم
گواشا



[1] ـ جۆرێکى مزەرەمەنیە، بۆنێکى فێنکى هەیە.

[2] ـ گیایەکى بۆن خۆشە، بۆ عەتر بەکاردێت.

ليست هناك تعليقات