-->

بابەتەکان

٨ نیشانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە تۆ دڵخۆشی کەسانی تر دەکەیت لەسەر حیسابی خۆت.. لێرەدا چارەسەرەکەی دەخەینەڕوو

 

٨ نیشانە پشتڕاستی دەکەنەوە کە تۆ دڵخۆشی کەسانی تر دەکەیت لەسەر حیسابی خۆت.. لێرەدا چارەسەرەکەی دەخەینەڕوو



زۆر باشە مرۆڤ سەرنج و هەوڵی خۆی تەرخان بکات بۆ خزمەتکردنی ئەندامانی کۆمەڵگاکەی و دابینکردنی چاودێری و هاوکاری لەگەڵ ئەوانی تر، کە لە ئەرێنیترین سیفەتەکانی سروشتی مرۆڤن. بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێڵێکی زۆر باریک هەیە لە نێوان بەخشین و دڵخۆشکردنی کەسانی دیکە و خستنەڕووی پێداویستی و ئارەزووی کەسانی دیکە بەسەر پێداویستییە کەسییەکان، ئەوەش ڕوون دەکەنەوە کە بەخشینی زیادەڕۆیی دەتوانێت ئاماژەیەکی ڕوون بێت بۆ حاڵەتێکی کەمی خۆبەگەورەزانین، بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن سایتى Hack Spirit
.

 

نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە



1- بەردەوام وتنی بەڵێ

بەردەوام ڕازیبوون بە داواکاری هەر کەسێکی تر و گرنگیدان بە زۆرێک لە پێداویستییەکانى، لە کۆتاییدا هەست بە ماندووبوون یان سترێس دەکەیت.

 


2. شەرمەزاری وتنی نەخێر

بێگومان ڕەتکردنەوەی داواکاری کەسێک لە هەندێک بارودۆخدا ئاسوودە نابێت. بەڵام ڕەزامەندی بەبێ ئەوەى پێویستییەکی پابەندکەر هەبێت دەبێتە هۆى ئەوەى کە مرۆڤ خەریکی هەموو جۆرە پابەندبوونێکی ناڕەحەت بێت، کە خودى خۆى بەڕاستی نایەوێت بیکات. ئەو مرۆڤانە بە ئاسانی دەبنە نێچیرى دەستی ئەو کەسانەی کە دەزانن ئەو ناتوانێ بڵێت نەخێر.

 


3. ڕاکێشانی 'ئیستغلالکاران و خراپەکاران'.

وەک ئەوە وایە ئەو کەسە ئەم کەسانە ڕابکێشێت، کە میهرەبانییەکەی خراپ بەکاردەهێنن، سوود لەم سیفەتە چاکەى وەک لاوازییەک وەردەگرن و بە ئەنقەست داوای زۆر دەکەن، پەیوەندی لەگەڵیاندا قۆرخدەکەن لە دەوری کێشە و پێداویستی و ئارەزووەکانیان.

 


4. هەستکردن بە ناڕەزایی

کاتێک مرۆڤ دەبەخشێت و هاوکاری کەسانی دیکە دەکات، پێویستە هەست بە ڕازیبوون بکات. ئەگەر هەستەکە بگۆڕێت بۆ حاڵەتی ناڕەزایی، ئەوا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەوی دیکات زیاترە لە سنوورە لۆژیکی و گونجاوەکان. ناڕەزایی نیشانەی ئەوەیە کە ناهاوسەنگی لە نێوان بەخشین و وەرگرتن هەیە.

 


5. دوورکەوتنەوە لە ململانێ

خۆبەدەستەوەدان و ڕازیبوون بە خراپبەکارهێنانى لەلایەن بەرامبەرەکەی بەهۆی خواستی دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و ناکۆکی و کێشمەکێش، دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە بەبەردەوامى. حەزکردن لە سازشکردن لەسەر بەهاکان و ئەولەویەتەکان و پێداویستییەکان نەک موناقەشەکردن، وادەکات کە بەڕاستى قورس بێت کە خۆت بیت.

 


٦- هەستێکی درۆینەی خۆشەویستی و قەدرزانی

ڕەنگە مرۆڤ پێی وابێت بۆ ئەوەی خۆشەویستی و ئارەزومەند و قبوڵکراو بێت، دەبێت ئەو کارە بکات کە مرۆڤەکانی تر دەیانەوێت و چاوەڕێی لێی دەکەن. ئەو دەترسێت کە جێبەجێنەکردنی هیچ داواکارییەک، ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە کەسێکی بەناوبانگ نەبێت.

 


7. خۆشەویستی هەمووان بەدەست بهێنە

هەندێکیان هەوڵدەدەن فاکتەری "تەبایی" چڕتر بکەنەوە بە هەوڵدان بۆ دڵخۆشکردنی هەموو خەڵک بەردەوام، و پەسەندکردنی ئەو شتانەی کە خۆیان قەناعەتیان پێی نییە تەنها بۆ ئەوەی هەوڵبدەن لەگەڵ کەسانی دیکەدا ڕێکبکەون.

 


8. پشتگوێخستنی پێداویستییە کەسییەکان

خراپ نیە مرۆڤ خۆی و پێداویستییەکانی بخاتە پێش هەموو شتێکەوە. بەڵام هەندێک وادەزانن تەحەدایەکی گەورە دەبێت ئەم کاربکەن، بەتایبەتى ئەوانەى هەوڵی دڵخۆشکردنی هەمووان دەدەن. ئەوان دەترسن ئەگەر وا بکەن وەک خۆپەرست سەیر بکرێن.

 

یاسا و سنووری لۆژیکی

دەتوانرێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنرێت بۆ ئەوەی فێربین چۆن سنوورێکی گونجاو دابنێیت بۆ ئەوەی کەسانی دیکە بە شێوەیەکی نەشیاو سوود لە بەخشندەیی و میهرەبانی و بەخشینەکەت وەرنەگرن خراپ بەکارت نەهێنن:

 

1. خۆت بناسە

خۆئاگاداری(الوعى الذاتي) زۆر گرنگە کاتێک مرۆڤ دەیەوێت گۆڕانکاری بکات. ئەگەر نەتوانێت ڕاستیەکان ببینێت، ناتوانێت بە شێوەیەکی واقیعی کێشەکان چارەسەر بکەیت. خۆناسین دەستپێکى ڕزگاربوونە لە ئارەزووی ملکەچبوون بۆ ئیستغلالکاران بە تەواوی، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕۆشنکردنەوە لەسەر کێشەکانی خود و چارەسەرکردنیان.

 

2. زیادکردنی متمانە بەخۆبوون

لە دڵی زۆرێک لە مەیلەکانی دڵخۆشکردنی هەموواندا کەمیی خۆبەگەورەزانین هەیە. خواست و پێداویستییەکانی ئەوانی دیکە لە خواست و پێداویستییەکانی خۆى بەپلە بەرزتردەزانێ، چونکە لە کۆتاییدا هەست بە شایستەی ئەوە ناکەن کە خواستەکانی خۆیان بخەنە پێشەوە.

 

3. ئەولەویەتدان

زۆرێک لە کەسانی دڵخۆشکەری خەڵکن کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن و بەدوای تێرکردنی پێداویستییەکانی ئەوانی دیکەدا دەگەڕێن کە بە تێپەڕبوونی کات دڵنیا نین لەوەی کە چی بۆ ئەوان گرنگترینە. دانانی ئەولەویەتەکان یارمەتی مرۆڤ دەدات کە چۆن کات و وزەی خۆی هەڵبژێرێت، بەپێی پێویستی و ئەولەویەتەکانی.

 

4. سەبر بگرە لە دەربڕینی ڕەزامەندی

یەکێک لەو کێشە پراکتیکیانەی ڕووبەڕووی زۆرێک دەبێتەوە کە ناتوانن بە سادەیی داوای لێبوردن بکەن و بڵێن (نا) بۆ کەسانی تر ئەوەیە کە پابەند دەبن بە گرنگیدان بەو پێداویستیانەی کە پێیان باشە نەیکەن. بۆیە چاوەڕوانی دەربڕینی ڕەزامەندی دەتوانێت کاتێکی زیاتر بۆ بیرکردنەوە لەوەی کە ئایا گونجاوە ئەو کارە یان نا، دابین بکات، بۆیە دەستەواژەکانی وەک:

 

ـ با لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیت پێوە بکەمەوە.

ـ کەمێک بە جددی لەبەرچاوی دەگرم.

ـ دڵنیام کە دەتوانم بیکەم یان نا، بەڵام ئەگەر بتوانم ئاگادارت دەکەمەوە

ـ پێویستە چەند شتێک بپشکنم پێش ئەوەی بەڵێنی ئەم پابەندبوونە بدەم.

 

5- زیادەڕەوی مەکە

هەڵبژاردنەکان نابێت زیادەڕەوییان تێدا بکرێت و پێویست بە بیانوو ناکات بۆ ئەنجامدانی کارێک کە ناتەوێت بیکەیت. زۆر ڕوونکردنەوە دەتوانێت بڕیارەکان تێکبدات. بێگومان مرۆڤ نابێت داوای لێبوردن بکات، چونکە هیچ پابەندبوونێک نییە داوای لێبوردن بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەولەویەت و ئارەزووەکانیدا ناگونجێت.

 


6. خشتەی تایبەتی خۆت لەبیرت بێت

ئەگەر مرۆڤ لەبیری بێت و بزانێت سەعاتەکان چییە و چەند گرنگە، بۆ تێرکردنی پێداویستی و ئارەزووە شەخسییەکانی پێویستی پێیانە. بۆ نموونە لە کاتی وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، دەکرێت بە هاوڕێیەکی شیرین پەیوەندیدار پێی بڵێن کە تەنها ١٥ خولەکیان هەیە بۆ قسەکردن، پاراستنی کات و بەفیڕۆنەدانی دەرفەتەکان بۆ تەواوکردنی ئەرکە تایبەتەکان یان چێژوەرگرتن لە کاتەکانی مرۆڤ بە ئارەزووی خۆی.

 


7. ڕێزگرتنی یەکسان

کاتێک مرۆڤ وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە: "چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەوانی تردا دەکات؟" پاشان دەتوانێت ئەو سنورانە دیاریبکات و کۆنتڕۆڵەکان دابنێت بۆ وەرگرتنی هەمان ئاستی ڕێز و چاودێری و کات لە کەسانی دیکە.

 


8- وازهێنان لە پەیوەندییە وێرانکەرەکان

پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێسا نوێیەکان دەتوانێت ببێتە هۆی هەستکردن بە ناڕەزایی لەنێو هەندێک هاوڕێ، دراوسێ یان هاوکاردا. وەرگێڕانی دروستی ئەم دۆخە ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێت قبووڵی بکات کە هەندێک هاوڕێیەتی، پەیوەندی، یان پەیوەندییەکان دەست دەکەن بە کاڵبوونەوە چونکە ئەو کەسەی کە پێشتر میهرەبانی و بەخشینەکەی خراپ بەکارهێناوە ئێستا بوونیان نیە.

ليست هناك تعليقات