-->

بابەتەکان

بۆ دواخستنی پیربوونی پێست.. ئەم ٣ هەنگاوە پەیڕەو بکە

 بۆ دواخستنی پیربوونی پێست.. ئەم ٣ هەنگاوە پەیڕەو بکە

دەرکەوتنی چرچ و لۆچی دەوری چاو و لێو و ناوچەوان دیاردەیەکی حەتمییە، بەڵام دەتوانرێت کاتی دەرکەوتنی ئەو چرچ و لۆچیانە کۆنتڕۆڵ بکرێت و دوابخرێت بە گرتنەبەری ڕێکارە سەرەتاییەکانی ڕۆژانە، وەک ئەوەی پسپۆڕانی پێست پشتڕاستی دەکەنەوە.

 چرچ و لۆچی لە نیشانە هەستیارەکانی پیربوونی پێستە بە هەموو جۆرەکانیەوە: پێستى ئاسایی، پێستى وشک، پێستى چەور، و پێستى تێکەڵ. بەزۆری لە شوێنە جیاوازەکانی دەموچاودا جێگیر دەبێت، چارەسەریشی بە بەکارهێنانی ئەو ئامادەکارییانە دەستپێدەکات کە ترشی هیالۆرۆنیکی تێدایە لە پێکهاتەکەیدا، پێش ئەوەی بگاتە بەکارهێنانی دەرزی جوانکاری.

 

 


1- پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر

تیشکی سەروو بنەوشەیی یەکەمین دوژمنی پێستمانە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە شانەکانی، هەستیاری زیاد دەکات، پیربوونی خێراتر دەکات و دەتوانێت پێست تووشى شێرپەنجەی پێست بکات، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکانی تیشکی ئاڵتونی، پێویستە ڕۆژانە پێست بپارێزرێت بە بەکارهێنانی کرێمێکی دژە خۆر بە درێژایی ڕۆژەکانی ساڵ.

 پزیشکانی پێست پێشنیاری ئەوە دەکەن کەمتەرخەم نەکەن لە بەکارهێنانی ئەم کرێمە لەسەر گوێ و مل و پشتی دەستەکان، چونکە ئەمانە شوێنی هەستیارن کە هەمیشە لەبیرمان ناچێت لەکاتی بەکارهێنانی دژەخۆردا، هەروەها دەتوانن زوو چرچ و لۆچی و پەڵەی ڕەش و تەنانەت شێرپەنجەی پێست دروست بکەن.

 


 2-بەکارهێنانی ڕێتینۆڵ

ڕێتینۆڵ بە پێکهاتەیەکی دژە پیربوون ناسراوە و یارمەتیدەرە بۆ نوێبوونەوەی خانەکان، هەروەها پتەویی و لاستیکی پێست بەرز دەکاتەوە، ئەمەش بەشدارە لە دواکەوتنی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست.

 وە پزیشکانی پێست ئامۆژگاری بەکارهێنانی کرێمی چاودێری دەوڵەمەند بە ڕێتینۆل دەکەن لە تەمەنی ٢٥ ساڵییەوە، وە پێشنیار دەکەن کە لە شەودا بەکاربهێنرێت تەنها بۆ ئەوەی دووربکەوێتەوە لە هەر هەستیارییەک کە ڕەنگە لەسەر پێست دەربکەوێت کاتێک بەر خۆر دەکەوێت دوای بەکارهێنانی.

 


3- خەوتنی پێویست

خەوتنی پێویست واتە هەموو شەوێک لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێر خەوتن بە دیاریکراوى لە کاتژمێر 10 و 11 شەوەوە، بەو پێیەی پێست پێویستی بەم کاتە دیاریکراوەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین، ئەمەش دڵنیای دەدات لە ڕەقبوون و نەرمی پێست جگە لە پاراستنی لە چرچبوونی زوو. بۆ زیادکردنی سوودەکانی خەوتن لەسەر پێست و دواخستنی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی، پزیشکان پێشنیاری گرتنەبەری دۆخی خەوتن لەسەر پشت دەکەن، کە بەهەمان شێوە بەرەنگاریی شلبوونەوەی پێست دەبێتەوە.

 

 

ليست هناك تعليقات