-->

بابەتەکان

چی ڕوودەدات کاتێک نینۆک توشى هەستیارى دەبێت بە بۆیە؟ شوێنە سەرسورهێنەرەکانى دەرکەوتنى!

 

چی ڕوودەدات کاتێک نینۆک توشى هەستیارى دەبێت بە بۆیە؟

شوێنە سەرسورهێنەرەکانى دەرکەوتنى!



لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەیەکى زۆر هەستیاربوونمان بینى بە بۆیەی نینۆک بەهۆی بوونی پێکهاتەی زیانبەخش لەم بەرهەمە جوانکاریەدا کە بە شێوەیەکی باو بەکاردەهێنرێن. چۆن هەستیاری لەم بوارەدا دەستنیشان دەکرێت، و پێویستە لە چ پێکهاتەیەک دوور بکەویتەوە؟

کۆمەڵەی پزیشکانی پێستی بەریتانیا لەم دواییانەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی لە زیادبوونی حاڵەتەکانی حەساسیەت بە بۆیاخکردنى نینۆک بڵاوکردەوە، هەروەها هۆشداریدا لە بوونی هەندێک پێکهاتەی زیانبەخش لە پێکهاتەی بۆیاخەکەدا بەتایبەت جۆری جێڵەکان. لە خوارەوە بزانە دەربارەی نیشانەکانی حەساسیەت بە بۆیاخ و ئەو پێکهاتە زیانبەخشانەی کە دەچنە ناو پێکهاتەکەیەوە.

 



چۆنیەتی ناسینەوەی:

هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ هەستیاری بە بۆیەی نینۆک، دیارترینیان ئەکزیمایە لە ئاستی چاو، یان خوارەوەی دەموچاو، یان مل لەکاتی بەکارهێنانی بۆیەی نینۆکی کلاسیک. لە حاڵەتی جێڵ یان ئەکریلیکدا، هەستیاری دەبێتە هۆی جیابوونەوەی نینۆکەکان لە بنەما یان نووکەکانیان. هەروەها لەوانەیە لە شێوەی خوران یان ئاوسانی پێستی دەوروبەری نینۆک و تەنانەت کێشەی هەناسەدان لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەربکەوێت. ئەم کێشانە دەگۆڕدرێن بۆ سەختی هەناسەدان یان توندبوونەوەی تەنگەنەفەسی.

 

       ئەکزیماى چواردەورى چاو

 هەروەها حەساسیەتێک بە بۆیاخەکە دەتوانێت ببێتە هۆی حەساسیەتێکی دیکە بە ماددەی ئەکریلات کە بە شێوەیەکی باو لە کەرەستەی بەکارهێنراو لە چاندنی شان و ئەژنۆ و ددانەکاندا بەکاردەهێنرێت. ئەم دۆخە دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە تووشی کێشەی ددان هاتون، یان کێشەی ئێسک و کەمچڕى، یان نەخۆشی شەکرە دەبن.

 


- ئایا دەتوانرێت لە مەترسییەکانى دوورکەوینەوە؟

پزیشکانی پێست جەخت لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی پێست لەگەڵ بۆیاخەکەدا دەکەنەوە لەکاتێکدا ئەم دووەمیان وشک دەبێتەوە، چونکە هەستیارییەکە بە شێوەیەکی سەرەکی کاتێک ڕوودەدات کە بۆیاخەکە بەرکەوتنی لەگەڵ پێستدا هەبێت و پێش ئەوەی بە تەواوی وشک بێتەوە کاتێک بەر لایتى سەروو بنەوشەیی دەکەوێت بۆ وشکردنەوەى. هەروەها هەستیاری دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژنانی کرێکاری بەشی چاودێری نینۆک لە ئارایشتگاکانی جوانکاریدا هەبێت، بۆیە پێشنیار دەکرێت دەستکێشی تایبەت لە کاتی کارکردندا بەکاربهێنن و هەموو کاتژمێرێک بیگۆڕن، ئەمە جگە لەوەی خۆیان لە بەرکەوتن بە پێستیان بەدوور بگرن.

 


هەندێک لە خانمان لە ماڵەوە بە شێوەیەکی شەخسی بۆیاخ بەکاردێنێ، لەم حاڵەتەشدا شارەزایان ئامۆژگارییان دەکەن کە لە کاتی لێدانی بۆیەخەکەدا ماسک بەکاربهێنن، دوور بکەونەوە لە بەرکەوتنی پێست و دڵنیابن لە بەکارهێنانی تەنها بۆ نینۆک.

 

   بۆیەى جێل

پێکهاتە زیانبەخشەکان:

ئەگەر حاڵەتەکانی هەستیاری بە بۆیەی کلاسیک کەم بن، ئەوا دۆخەکە لە حاڵەتی بۆیەى جێڵدا زیاتر بڵاودەبێتەوە بەهۆی بوونی مۆلیکولەکانی ناسراو بە مۆنۆمەر کە سەر بە خێزانی ئەکریلات و میتائەکریلاتن. لە زۆر جۆری بۆیەی نینۆکدا هەیە بۆ باشترکردنى کوالیتێکەیەتى کە ئەو بۆیانەى کە ئەم ماددانەیان تێدایە بەوە ناسراون نزیکەی دوو هەفتە بە نینۆکەوە دەمێننەوە بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگات کاڵبێتەوە لەناوچێ. ئەم ماددانە بەزۆری بۆ پاراستنی سەقامگیری بۆیاخەکە بەکاردەهێنرێن، بەڵام دەبنە هۆی کاردانەوەی ناخۆشی پێست.

بۆیەى  ئەكريليك


مادەى ئەکریلایت دەچێتە پێکهاتەى ئەو کانزایانەى کە لە گۆڕینى ئەژنۆو ددان زۆرشتى تر بەکاردێت کە هەستیاریدرووست دەکات لەگەڵ ئەو مادانەى لە بۆیەى نینۆکردان.

ليست هناك تعليقات