ئایا مردن کۆتاییە؟ زانایەکى بوارى فیزیا گفتوگۆیەکى قوڵ سەرنجڕاکێش دەوروژێنێ!

ئایا مردن کۆتاییە؟ زانایەکى بوارى فیزیا گفتوگۆیەکى قوڵ سەرنجڕاکێش دەوروژێنێ!



مردن پرسیاری قووڵ دەوروژێنێت کە ئایا ژیان بەوە کۆتایی دێت. یان بە شێوەیەکی تر بەردەوام دەبێت لە کاتێکدا هەندێک تەنها وەک گواستنەوەیەک بۆ جیهانێکی نوێ دەزانن، هەندێکی تر پێیان وایە ئەوە کۆتایی لەناوچوونى هەتاهەتاییە.

ئایا مردن کۆتاییە؟

لەم ڕووەوە دکتۆر هیو ڕۆس، فیزیای گەردووناسى کەنەدی، بەڵگەی زانستی دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی جیهانێکی دیکە لە دەرەوەی واقیعی ئێمە، کە ئێمە لە ئێستادا ناتوانین پەى پێبەرین بەپێی ئیدیعاکانی. ئەو پێی وایە کە نیشانەی ڕوون لە گەردووندا هەیە، کە لە سروشتی سەرچاوەی گەردوونەوە دەست پێدەکات، لە ڕێگەی ئەزموونەکانی نزیک لە مردن (NDEs) و گەیشتن بە دیاردەی تەنی فڕیو (UFO)ی نەناسراو، کە ڕەنگە هەموو ئەمانە وردبینییەکى زیاترمان بۆ ژیانی دوای مردن پێبدات.


- سروشتی گەردوون و سنوورەکانی

دکتۆر ڕۆس پێی وایە کە هەبوونى سنوور بۆ ئەوەى ئێمە بتوانین گەردوون بینین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی جیهانێکی تر هەیە لە دەرەوەی تێگەیشتنمان. قەبارەی گەردوونی چاودێرکراو کە نزیکەی ٩٣ ملیار ساڵی ڕووناکی درێژ دەبێتەوە، بەردەوام لە فراوانبووندایە، واتە ناوچەگەلێکی گەردوون هەن کە هەرگیز ناتوانین لە تەمەنی ژیانماندا بیبینین.

ڕۆس پشت بە تیۆری ڕێژەیی گشتی دەبەستێت، کە پێویستی بوونی بوونێک لە دەرەوەی کات و شوێن دەسەلمێنێت، کە بەرپرسە لە سەرچاوەی گەردوون.

ئەو دەڵێت: "ئەگەر گەردوون سەرەتای هەبووبێت و هۆکارێک هەبووبێت بۆ سەرهەڵدانی، ئەوا بە هۆشمەندى دەزانێت کە دەبێت جیهانێکی دیکە هەبێت لە دەرەوەی تێگەیشتنی ئێستامان".



- پێشبینی زانستی و مێژوویی لە کتێبی پیرۆزدا

دکتۆر ڕۆس کتێبی پیرۆز وەک سەرچاوەیەک دەهێنێتەوە کە ئاماژەی زانستی و مێژوویی ورد سەبارەت بە گەردوون دەدات، وەک وەسفکردنی بۆ فراوانبوونی ئاسمانەکان کە لەگەڵ تیۆری تەقینەوە گەورەکەدا یەکدەگرێتەوە.

هەروەها ئاماژە بە پێشبینییەکانی کتێبی دانیال دەکات کە پێشبینی سەرهەڵدان و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتەکانی وەک بابلی و فارسی کردووە، کە وەک بەڵگەیەک بۆ بوونی سەرچاوەیەکی مەعریفە کە سەردەمی مرۆڤ تێدەپەڕێنێت، دەیبینێت.



- دیاردەی تەنە فڕیوە نەناسراو (UFOs)

ڕۆس پێی وایە کە ڕەنگە هەندێک لە بینینی شتە نەناسراوەکان بەڵگەی بوونەوەر یان بوونی جیهانێکی تر بن، بە تایبەت ئەوانەی کە بە شێوەیەک دەجوڵێن کە لەگەڵ یاسا ناسراوەکانی فیزیادا ناگونجێت.

زانایان وەک جاک ڤالی پێشنیاریان کردووە کە ئەم دیاردانە ڕەنگە "ئینتەردایمەنشن" بن، واتە لە جیهانێکی ترەوە هاتوون و تەنها لە بۆشایی ئاسمانەوە نەبن.



- ئەزموونی نزیک لە مردن (NDEs)

ئەزموونەکانی نزیک لە مردن هەندێک لە بەڵگە زۆر مشتومڕاوییەکانن، هەندێک کەس دوای لەکارکەوتنى مێشکیان چەند ساتێکی هۆشیارانە ئەزموون دەکەن. ئەم ئەزموونانە بریتین لە:

- هەستکردن بە دەرچوون لە جەستە.

- بینینی تونێلێکی کە لەو سەریدا ڕوناکیەکى گەشاوە هەیە.

- هەستکردن بە ئارامی و دڵنیابوون.

- سەیرکردنی دیمەنەکانی ژیانی ڕابردوو.

ڕۆس ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا ناتوانرێت هەندێک لەو دیاردانە بە شێوەیەکی زانستی ڕوون بکرێتەوە، ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بوونی ڕەهەندێکی تری هۆشیاری لە دەرەوەی جەستەی فیزیکی.

لە کاتێکدا ئەم بەڵگانە لە نێو زانایان و فەیلەسوفاندا جێی مشتومڕن، بەڵام پرسیاری گرنگ لەسەر سروشتی بوون و ئایا دونیایەکی تر هەیە دوای مردن چاوەڕێمان دەکات؟

 



تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە