کەی میهرەبانی دەبێتە هەڵە؟ ٧ بارودۆخ کە تێیدا نابێت "میهرەبان" بیت

 


کەی میهرەبانی دەبێتە هەڵە؟ ٧ بارودۆخ کە تێیدا نابێت "میهرەبان" بیت

 

هەندێک کەس پێیان وایە میهرەبانی هەمیشە وەڵامە، بەڵام ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە زیادەڕۆیی لە میهرەبانی دەتوانێت دڕندەیی بێت بەرامبەر بە خود و ڕێگەیەک بێت بۆ هاندانی ڕەفتاری خراپ لە کەسانی دیکەدا. توێژینەوە دەروونییەکان دەریدەخەن کە "ڕەزامەندیی هەمیشەیی" دەبێتە هۆی سووتانی دەروونی و ناڕەزایی قووڵ.

بەپێی ڕاپۆرتێکی Global English Editing، ساتێک هەیە کە دانانی سنووری پتەو و وتنی "نا" میهرەبانترین کارە کە مرۆڤ بتوانێت بەرامبەر خۆی و بەرامبەر بەرامبەرەکەشی بیکات. لێرەدا ئەو ٧ بارودۆخە دەخەینە ڕوو:

 

١. کاتێک کەسێک بەردەوام سنوورەکانت دەبەزێنێت

جوان مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕێز لە سنوورەکانت ناگرن، وات لێ ناکات میهرەبان دەرکەویت، بەڵکو وەک کەسێکی "لاواز" نیشانت دەدات. ئەگەر هاوکارێک یان هاوڕێیەک سێ جار داوایەکی لێ کردیت و ڕەتت کردەوە، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو، میهرەبانیی لێرەدا تەنها یەک مانای هەیە: "فێرکردنی ئەوانی تر بۆ ئەوەی ئیستغلالت بکەن."

 

٢. مامەڵەکردن لەگەڵ کەسایەتییە "دەستکاریکەرەکان" (Manipulators)

کەسانی دەستکاریکەر "هەستی شەشەمیان" هەیە بۆ ناسینەوەی ئەو کەسانەی مەیلیان بۆ ململانێ نییە. دەروونناسان ئەم دۆخە بە "خۆبەخشیی نەخۆشی" ناودەبەن؛ کاتێک ئارەزووی یارمەتیدان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن. میهرەبانی لەگەڵ ئەمانەدا تەنها شێوازە ژەهراوییەکانیان بەهێزتر دەکات.

 

٣. لە کاتی دانوستانە گرنگەکاندا

جا دانوستان لەسەر مووچە بێت، یان گرێبەستێکی بازرگانی، میهرەبانیی زیادەڕۆ دەبێتە هۆی دۆڕان. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو دانوستانکارانەی زۆر "جوان" دەردەکەون، یەکەم ئۆفەر قبوڵ دەکەن و ئاسوودەیی لایەنی بەرامبەر دەخەنە پێش بەرژەوەندیی خۆیان، کە ئەمە لە جیهانی کاردا هەڵەیەکی کوشندەیە.

 

٤. کاتێک بەخشندەییەکەت بە ئەنقەست دەقۆزرێتەوە

جیاوازی هەیە لە نێوان یارمەتیدانی کەسێکی پێویست و بوون بە "سەرچاوەیەک" بۆ کەسێک کە نایەوێت لە هەڵەکانی فێر بێت. توێژینەوەکان لەسەر ئاسانکاریی ڕەفتارەکان (Enabling) دەریدەخەن کە بەردەوام ڕزگارکردنی کەسانی تر لە کێشەکانیان، ڕێگری دەکات لەوەی ئەوان پەرە بە خۆڕاگریی خۆیان بدەن.

 

٥. کاتێک سەلامەتیی خۆت یان کەسانی تر لە مەترسیدایە

هەندێک کەس هەوڵ دەدەن "جوان" بن لەگەڵ ئازاردەرەکانیان یان ئەوانەی هەڕەشەیان لێ دەکەن، تەنها بۆ ئەوەی "هەستی کەسەکە ئازار نەدەن". شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن: ئەگەر هەستت بە ناڕەحەتی کرد، متمانە بە غەریزەکانت بکە و خەمی ئەوەت نەبێت کە بە "بێ ئەدەب" هەستت پێ بکرێت. سەلامەتی لە سەروو هەموو شتێکەوەیە.

 

٦. کاتێک پێویستە بەها و شارەزایی خۆت بسەلمێنیت

زیادەڕۆیی لە ئەدەب لە شوێنی کاردا دەبێتە هۆی پشتگوێخستن و کەم بەهاکردنی کارەکانت. ئەگەر تۆ باس لە دەستکەوتەکانت نەکەیت و تێڕوانینە هەڵەکان ڕاست نەکەیتەوە، کەسانی تر وا دەزانن کە تۆ هیچت نییە. پاراستنی مافی پیشەیی خۆت خۆپەرستی نییە.

 

٧. مامەڵەکردن لەگەڵ خێزانی ژەهراوی (Toxic Family)

تەنها لەبەر ئەوەی کەسێک جینەکانی لەگەڵ تۆ هاوبەشە، مافی ئەوەی نییە خراپ مامەڵەت لەگەڵ بکات. لە سیستەمی خێزانی ناکارامەدا، "جوان بوونی بەردەوام" وات لێ دەکات ببیتە "بزنی قوربانی" (Scapegoat) کە بەرپرسە لە هەستی هەمووان جگە لە خۆی. گفتوگۆی سەخت و ڕاستەوخۆ، کلیلی پاراستنی تەندروستیی دەروونیی خۆتە.

 


تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە