-->

بابەتەکان

10 پێکهاتە کە لە ماڵەکەتدایە، کڕێش لەناودەبات


10 پێکهاتە کە لە ماڵەکەتدایە،  کڕێش لەناودەبات



From: Google


کڕێش بەهۆی وشکبوونەوەی پێستی سەر یان کێشەکانی پێست وەک هەوکردنی پێستی چەوری، ئەکزیما، سەدەفى، یان تەنانەت جۆرێک لە کەڕوو کە پێی دەوترێت مالاسێزیا دروست دەبێت.

سەبارەت بە چارەسەرەکەی، زۆربەی کات پەیوەستە بە جۆرە تایبەتەکانی شامپۆ کە لە پێکهاتەکەیاندا زینک، قەترانی خەڵوز، یان سەلنیۆم سەلفیدی تێدایە، بەڵام چارەسەری سروشتی و ئاسانیش هەیە کە سەلماندوویەتی کاریگەرە لە نەهێشتنی ئەم کێشە جوانکارییە کە بەربڵاوە لە نێو ژن و پیاودا. لە خوارەوە گرنگترینیان بزانە:

 

From: Google

  •  ئەسپرین

حەبى ئەسپرین ترشی سالیسیلیکی تێدایە کە هەمان ئەو مادەیە لە هەندێک شامپۆ دژە کڕێشدا هەیە. بۆ سوود وەرگرتن لە تایبەتمەندییەکانی لەم بوارەدا، دوو حەبی ئەسپرین لە بڕێکى کەم ئاودا بکوڵێنە و دواتر تێکەڵ بەو بڕە شامپۆیە دەکرێت کە لە کاتى خۆ شتندا بۆ شۆردنی قژت بەکاری دەهێنیت. باشتر وایە تێکەڵەکە بۆ ماوەی دوو خولەک لەسەر قژەکە بمێنێتەوە پێش ئەوەی بیشۆیت، هەروەها دەتوانرێت ئەم هەنگاوە هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە.

From: Google

  •  زەیتی سروشتی درەختی چا

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە بەکارهێنانی شامپۆیەک کە تەنها لەسەدا (٥ %) ی زەیتی سروشتی دارچای تێدابێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەرکەوتنی کڕێش. یان ئەوەتا هەر شامپۆیەکى تر دەتوانرێت لە بگۆڕدرێت بە زیادکردنی چەند دڵۆپێک زەیتی سروشتی دارچای بۆ ئەو پاکێجە شامپۆیەی کە بەکاریدەهێنیت، هەست بە کاریگەری ئەم پێکهاتەیە دەکەیت لە نەهێشتنی کڕێشدا.

From: Google

  • - سۆدەی نان

ئەم پێکهاتەیە زۆر کاریگەرە لە چارەسەرکردنی خورانی پەیوەست بە کڕێش. بەسە بۆ تەڕکردنی قژ، پاشان پێستی سەر بە مشتێک سۆدەی نان بشۆرێت، و دوای ئەوە قژەکە بشۆرێت بەبێ ئەوەی بە شامپۆ بەکار بێنیت لە شتنیدا. سۆدەی نان چارەسەری ئەو کەڕوە دەکات کە دەبێتە هۆی هەڵوەرین لە شێوەى کڕێشدا. واباشە ئەم چارەسەرە هەفتەی دووجار و بۆ چەند هەفتەیەکی یەک لەدوای یەک وەربگیرێت بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە کڕێش، چونکە بەشدارە لە شێدارکردنی پێستی سەر و نەرمکردنی قژ دەکات.

From: Google


  • سرکەی سێو

سرکەی سێو بە کاریگەریی لە بواری نەهێشتنی کڕێشدا جیا دەکرێتەوە، سودەکەی لەم بوارەدا دەگەڕێتەوە بۆ ترشەڵۆکی کە ئەمەش ترشی پێستی سەر دەگۆڕێت، ئەمەش ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی کڕێش. بۆ ئامادەکردنی گیراوەی سرکە بەسە چارەکە کوپێک سرکەی سێو لەگەڵ هەمان بڕی ئاو بخرێتە ناو بوتڵێکی سپرا و تێکەڵەکە بپرژێنرێتە سەر پێستی سەر پێش ئەوەی قژەکە بە خاولی بپێچیتەوە بۆ ماوەی نێوان ١٥ خولەک تا کاتژمێرێک، پاشان وەک هەمیشە قژەکان بشۆ. باشتر وایە هەفتەی دووجار ئەم هەنگاوە دووبارە بکرێتەوە.

 

From: Google

  •  زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی سەلماندوویەتی کە کاریگەرە لە چارەسەرکردنی کڕێش، جگە لەوەی قژ بە بۆنێکی خۆش و بەڕەونەق بەجێدەهێڵێت. بەسە بۆ مەساجکردنی پێستی سەر بە بڕێک لە نێوان ٣ بۆ ٥ کەوچکی چێشت لەم زەیتە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەجێی بهێڵیت پێش ئەوەی بیشۆیت، پاشان قژ وەک هەمیشە بە شامپۆ بشۆرە. هەروەها دەتوانیت شامپۆیەک بەکاربهێنیت کە ئەم زەیتەی تێدابێ.

From: Google

  •  ئاوی لیمۆ

ئاوی لیمۆ وەک سرکەی سێو کاریگەرە لە چارەسەرکردنی کڕێشدا، چونکە ترشی لیمۆ یارمەتی هاوسەنگکردنەوەی pH ی پێست دەدات و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی کڕێش. بەسە پێش ئەوەی بە باشی بیشۆیت بە دوو کەوچک ئاوی لیمۆ مەساجی پێستی سەر بکەیت. ئەم هەنگاوە دەتوانرێت ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە تاوەکو کڕێشەکە نامێنێ.


  •  خوێ

خوێ کاریگەری داماڵینى هەیە، ئەمەش وا دەکات کاریگەر بێت لە چارەسەرکردنی کڕێشدا، باشترە بۆ مەساجکردنی پێستی سەر تەنها پێش بەکارهێنانى شامپۆ بەکاری بهێنرێت. بەسە کەمێک خوێ بپرژێنەیتە سەر پێستى سەر و دواتر مەساجی پێستی سەرتی پێبکەى بۆ ماوەی چەند خولەکێک کەم بۆ لابردنی ئەو خانە مردووانەی کە لەسەر ڕووی کۆبوونەتەوە پێش ئەوەی قژ بشۆیت بە شامپۆ وەکو جاران.

From: Google

  • ئالۆڤێرا

جێڵی سروشتی ئالۆڤێرا یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خورانی پەیوەست بە کڕێشەوە ئەگەر مەساجى پێبکرێت لەسەر پێستی سەر، ئەمەش بەهۆی کاریگەری تازەگەرییەکەیەوە. واباشە پێش ئەوەی بە شامپۆ بیشۆیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە سەرتی بدەیت و ئەم هەنگاوە دووبارە بکرێتەوە تا دۆخی پێستی سەر باشتر دەبێت.

From: Google

  •  سیر

سیر کاریگەری دژە کەڕوى هەیە کە دەبێتە هۆی دروستبوونى کڕێش. بەسە چەند دەنکێک لە سیر لەگەڵ هەنگوین تێکەڵ بکەیت و پێستى سەرى پێبهەنوى. لەم حاڵەتەدا هەنگوین بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئەو بۆنە بەهێزەى سیرەکە دەکات کە لەسەر قژ بەجێیدەهێڵێت.

From: Google

  •  زەیتی زەیتون

زەیتی زەیتون لە چارەسەرە کاریگەرەکانە دژ بە کڕێش. بەسە بۆ مەساجکردنی پێستی سەر بە نزیکەی ١٠ دڵۆپ زەیتی زەیتون و بەجێهێشتنی بۆ ماوەی شەوێکی تەواو لەسەر قژ، دوای پێچانی قژ بە کەپێکی پلاستیکی خۆشتن. سەبارەت بە ڕۆژى دواتر دەتوانرێت قژەکە وەکو جاران بشۆردرێت و لەم حاڵەتەدا باشترە شامپۆیەکی دەوڵەمەند بە پێکهاتەى زەیتی زەیتون بەکاربهێنرێت. ئەم چارەسەرە دەتوانرێت هەفتەیەک یان دوو هەفتە جارێک بەکاربهێنرێت تا حاڵەتی کڕێشکردن ڕووەو کەمبونەوە دەچێت. زیاتر بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات