-->

بابەتەکان

تا مێشکت بەهێز و چالاک بێت، ئەم 5 ڕێنماییە پەیڕەوکە

تا مێشکت بەهێز و چالاک بێت، ئەم 5 ڕێنماییە پەیڕەوکە

پسپۆڕێکی زانکۆی هارڤارد پێنج ڕێنمایی پێشکەش دەکات بۆ پاراستنی بەهێزى و چالاکی و تەندروستی مێشک

 

 لە(google)وە


مرۆڤ بە ئەنجامدانی هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانیدا، دەتوانێت سەرکەوتوو بێت، بۆ نموونە لە زاڵبوون بەسەر نەخۆشی میتابۆلیک سیندرۆمدا، کە تێکەڵەیەک لە تێکچوونەکانە کە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە زیاد دەکەن.

تەنها لە ماوەی چەند مانگێکدا مرۆڤ دەتوانێت بە بەهێزى و وزە و تەندروست درێژە بە ژیانی خۆی بدات، بەپێی ڕاپۆرتێک کە تۆڕی (سی ئێن بی سی ئەمریکی) بڵاویکردووەتەوە و لەلایەن کریستوفر پاڵمەر، مامۆستای پزیشکی دەروونی لە قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد و نووسەری کتێبی “وزەی مێشک : پێشکەوتنێکی شۆڕشگێڕانە لە تێگەیشتن لە تەندروستی دەروونی”، کە وەک پزیشک کاری کردووە، زیاتر لە ٢٧ ساڵ پسپۆڕی دەروونناس و توێژەری زانستی دەمار، لەو ماوەیەدا سەرنجی لەسەر لێکۆڵینەوەی پەیوەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی نێوان تەندروستی دەروونی و جەستەیی و تەندروستی مێشک بووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا پرۆفیسۆر پاڵمەر پێداچوونەوەی بە ئەزموونی کەسیی خۆی کردووە لە تەمەنی بیست ساڵییەوە و پێنج ئامۆژگاری بنەڕەتی دەستنیشان کردووە کە دەبێت خۆیان لێ بەدوور بگرن بۆ ئەوەی چێژ لە تەندروستییەکی باش و زیندوویی و مێشکێکی تیژ وەربگرن، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 لە(google)وە

  •  دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە کاربۆهیدراتی زۆریان تێدایە

ڕێجیم ڕۆڵی هەیە لە قەڵەوی و شەکرە و تەندروستی دڵ، بەڵام زۆر کەس درک بەوە ناکەن کە کاریگەری قووڵی لەسەر مێشکیش هەیە. نەخۆشی میتابۆلیک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بە پابەندبوون بە خۆراکی کەم کاربۆهیدرات. ڕێجیمەکانی کەم کاربۆهیدرات دانەوێڵە و نان و شیرینی و میوەکان کە ڕێژەیەکی زۆر شەکر یان نیشاستەیان تێدایە لەناو دەبات.

هێلکە دەتوانرێت بۆ نانی بەیانی بخورێت، بە درێژایی ڕۆژ سەوزە و میوە و بڕێکی باش گۆشت و ماسی و پەلەوەر بخورێت.

 لە(google)وە

  • . ئەنجامدانی وەرزش (5) پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا

توێژینەوەیەک کە لەسەر یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئەمریکی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە وەرزشکردن بۆ تەندروستی دەروونی باشە. شارەزایان پێشنیاری وەرزشکردن دەکەن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک، واتە سێ بۆ پێنج جار لە هەفتەیەکدا. جگە لە ڕاهێنانەکانی کشانى ماسولکە سەرەکیەکان، بەرزکردنەوەی قورسایی، ڕاکردن، ڕۆیشتن بە خێرایی یان مەلەکردن باشترینە.

 لە(google)وە

  • . شەوانە 7 سەعات بخەوە

خراپی خەو دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای مەعریفی کە ڕەنگە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە تێپەڕبوونی کات زیاد بکات. هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر باری دەروونی هەبێت و بەشداربێت لە خەمۆکی.

کاتێک مرۆڤ دەخەوێت، جەستەی دەچێتە حاڵەتی "پشوودان و چاکبوونەوە". مێشک گۆڕانکاری زۆر لە دەمارەکاندا بەسەردا دێت کە ڕۆڵیان هەیە لە فێربوون و چەسپاندنی بیرەوەریدا. پرۆفیسۆر پاڵمەر هۆشداری دەدات کە کەم خەوی دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر خانەکان و دەست دەکەن بە تێکچوون کارکردندا.

پرۆفیسۆر پاڵمەر ڕوونی دەکاتەوە، بڕی ئەو خەوتنەی لەش پێویستی پێیەتی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بەڵام گونجاوە شەوانە لانیکەم حەوت سەعات بخەوێت، لە کاتژمێر هەشت یان نۆی ئێوارە دەست پێبکات و کاتژمێر چواری بەیانی لە خەو هەڵسێت.











 لە(google)وە


  • . بەدیهێنانی خۆگەشەکردن

گەڕان بەدوای تەندروستی سۆزداری لەڕێگەی چارەسەری دەروونییەوە دەتوانێت ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت، بەو پێیەی یارمەتی دەدات لە خۆی و ئامانجەکانی لە ژیانیدا باشتر تێبگات، ئەمەش پاڵنەرێکی دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە.

چارەسەری دەروونی کە گرنگی بە هاوسۆزی، و پەیوەندی یان کارامەیی کۆمەڵایەتی دەدات، یان باشترکردنی توانا مەعریفیەکان دەتوانێت بازنەکانی مێشک بەهێزتر بکات کە کەم چالاکن.

 لە(google)وە

  • کۆڵنەدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان

مرۆڤ لە زگماکیدا مەیلی بۆ هەستکردن و ئارەزووی گەیشتن بە ئامانجەکان هەیە. کاتێک هەندێک کەس هەستی ئامانجیان نییە، وەڵامدانەوەکەى دەبێتە هۆی فشاری درێژخایەن و دەبێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی مەعریفی.

دەبێت ئەوە لەبیربێت کە ئامانجەکان فرەلایەنەن، بەو پێیەی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە و خۆت و کۆمەڵگەی دەوروبەریدا دەگرێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئامانجی ئەوە بێت کە لانیکەم یەک ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا هەبێت کە ڕێگەی پێبدات بەشداری بکات و هەست بە بەهای خۆی بکات. ڕۆڵەکە دەتوانێت بەقەد ئەنجامدانی کاری ماڵەوە، ئەنجامدانی کاری چاودێری خۆبەخشانە یان ڕۆڵی خوێندکار یان کارمەند سادە بێت.زیاتر بخوێنەرەوە


ليست هناك تعليقات