-->

بابەتەکان

خەوتن چارەسەری كێشەكانە

 

خەوتن چارەسەری كێشەكانە

 


(لەgoogle وە)



زۆرجار لە ژیاندا بێچارەدەمێنینەوە بەرامبەر بە بارودۆخێکى لە ناکاو یان ڕووداوێک یا کێشەیەک، کە ناچاردەبین هەڵبژاردەیەک بۆخۆمان بکەین کە ڕێگەچارەیەک هەڵبژێرین بە کەمترین زیان بێینە دەرەوە لێى، بەڵام لە ئەنجامى فشارى دەروونى هەموو ئەو ئەگەر و قسە و ئامۆژگاریانەى چواردەور، تواناى بڕیاردانمان لە دەستدەدەین، فشارێکى ئێجگار گەورە دەکەوێتە سەر مێشک و هزرمان، کە هەندێجار توشى شۆک یان وەستانى بیرکردنەوە دەبین، کە پێویستمان بە پشودانێکە تا گونجاوترین ڕێگاچارە لەناو ڕێگەکان هەڵبژێرین، بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن کۆمەڵێک زانا ئەنجامدار تا باشترین ڕێگا بدۆزرێتەوە تا پشوویەکى کورت بە مێشک بدرێت تا تواناى بیرکردنەوە هەڵبژاردنى گونجاوترین ڕێگا دیاریکات.



(لەgoogle وە)


زاناکان پاش لێکۆڵینەوە، توێژینەوە لەچەندین کەس، ئەو بریارانەى کە لەکاتە زۆر هەستیارەکاندا داویانە، پاشان بەراوردکردنى وێنەى مێشک لە تاقیگەدا، گەیشتنە ئەو بڕوایەى، کە كورترین ڕێگە و ئاسانترین بۆ چارەسەری كێشەكان خەوتنە، پاش ڕوودانی كێشەك یان ڕووداوێک بە ماوەیەكی كەم!

(لەgoogle وە)


ئەمە ئەو زانیاریانەبوو كە زانا ئەمریكیەكان پێی گەیشتن لە زانكۆیی كالیفۆرنیا، دوای لێكۆڵینەوەیەكی زانستی بۆیاندەرکەوت، ئەو خەوانەی كە كەسی خەوتوو دەیبینێت، چارەسەرێكی دەروونیی بۆ دەدۆزێتەوە زاڵدەبێت بەسەر بیرەوەرییە ناخۆش و بەئازارەكان.

بە وتەی زاناكان كاتێك مرۆڤ دەچێتە دۆخی خەوتنەوە، دەستدەكات بەخەوبینین، ئەمەش دەبێتە هۆی هێواشبوونەوەی ئەو سیستەمەی كە لێپرسراوە بەرامبەر بە دوودڵی و ڕاڕایی و ئەو بەشەی كە فشار لەسەر دەمارەكانی ناو مێشك درووستى دەكات، كە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر درووست دەبێت بە هۆی درووستبوونی كێشەكان و ڕووداوە خراپەكان، كە پێش خەوتن ڕٍوویانداوە.

(لەgoogle وە)

زاناكان بۆیان دەركەوت دوای ڕووماڵكردن بە تیشكی لەرینەوەی موگناتیسی بۆ خانەكانی مێشك، كاری ناوەندیی لێپرسراو بەرامبەر بە هەست و سۆزەكان لە مێشكدا هێواش هێواش كەمدەبێتەوە هەر پاش نووستن، ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێكی باش بۆ ئەو كەسەی كە كەوتۆتە ژێر كاریگەریی فشارى دەروونیەوە، بە تێپەڕبوونی كات بەرەوچاكبوون دەرچون لە دۆخى شۆک هێنەرەکە بێت، تواناى بڕیاردانى گونجاوى بۆ بگەڕێتەوە، بۆیە هەرچۆنێک بووە لەدواى هەر ڕووداوێکى ناخۆش هەوڵبدە کەمێک بخەویت ئەگەر زۆر قورسش بێت. هەر لەبارەىخەوتنەوە

 

ليست هناك تعليقات