-->

بابەتەکان

بۆ رێگرى لە پیربون و چرچی دەموچاو پشت بە خواردن ببەستە

 

بۆ رێگرى لە پیربون و چرچی دەموچاو پشت بە خواردن ببەستە



(لەgoogle وە)

لەگەڵ ئەوەی پیریی داهاتویەكە كە خۆدەربازكردنیە لێی، بەڵام دەکرێت دیاریدەکانى کە خۆى لە چرچى پێست و بێرەونەقبوونى دەبینێتەوە تا ڕادەیەکى زۆر دوابخەین، دیارە بۆ ئەم مەبەستەش تا پشت بەهۆکار سروشتیەکان ببستین باشترە وەک لە کیمیاوییەکان، کە خۆى لە خواردن و وەرزش و هێورکردنەوەى بارى دەروونى دەبینێتەوە، لێرەدا باسى خۆرک دەکەین کە یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکان بۆ بەربەستدرووستکردن لەبەردەم دیاردەکانى پیرى، دیارە وەک زانراوە ئەو خۆراکانەى کە دەوڵەمەندن بە مادە دژ بە ئۆکسیدەکان باشترین ئامرازە، لێرەشدا پێنج لەو خۆراکانە باسدەکەین کە زۆر دەوڵەمەندن بەو مادانە:

 

(لەgoogle وە)

ئاڤۆكادو:

ئەم میوەیە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە چەوریە تاكە ناتێربوەكان(MUFA)، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوە ڕێژەیی كۆلیسترۆل لە خوێندا، لە هەمان كاتدا ڕێژەیەكی باشی لە ڤیتامین (ئەی) تێدایە كە زۆر گرنگە بۆ پێست، كە دەبێتەهۆی دواخستنی دەركەوتنی چرچولۆچی دەموچاو، لە هەمانكاتشدا ئاڤۆگادۆ بڕێكی باش پۆتاسێومی تیایە كە لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا زۆر سوودبەخشە.

(لەgoogle وە)

ماسی سەلەمون:

ئەو كەسانەی كە سەوزە و میوە ناخۆن، ماسی سەلەمون باشترین جێگرەوەی ئەوانە، كە ڕێژەیەكی باش لە ترشی (ئۆمیگا -3) تێدایە كە زۆر گرنگە بۆ پێست، پێویستە لە هەفتەیەكدا سێ‌ جار لەلایەن ئەو كەسانەوە بخورێت.

(لەgoogle وە)

قەرنابیتی سەوز (بروكلی):

قەرنابیت بەوەناسراوە كە بەهێزە لەبەرگریكردن دژ بە ژەهرەكان، مادەیی (كویرستین و ئایزوسیوسیانیت)ی تیایە كە دژ بە ئۆكسیدبوونن.

(لەgoogle وە)

توو:

توو بەتایبەتی توویی سوور، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە مادە دژ بەئۆكسیدبوونەكانی وەك (فلافانویدات)، لەگەڵ ئەوەی كە ڕۆڵێكی كاریگەریی هەیە لە دواخستنی پیربوونی خانەو شانەكانی لەش، لەهەمان كاتدا ڕۆڵێكی كاریگەردەبینێت لە دژایەتی كردنی ئەو كارەی كە ناودەبرێت بە (ڕەگە سەربەستەكان) كە سەرچاوەی گەشەكردنی نەخۆشیە جۆراوجۆرەكانن.

(لەgoogle وە)

شووتی:

شوتی وەك خۆی یان ناوكەكەی، یەكێكن لەو خۆراكانە دەوڵەمەنترینن بە مادە دژ بە ئۆكسیدبووەكان، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە سیلینیوم و ڤیتامینەكانی وەك (ئەی) و (سی) و (ئی) و زینك و چەورییە سەركیەكان، كە باشترین خواردنی دژ بە درووست بوونی چرچیە لە دەموچاودا.دەکرێت سوود لەم بابەتە وەرگریت

ليست هناك تعليقات