-->

بابەتەکان

ترێ بۆ پێستى دەموچاو و تۆڕى چاو بەسوودە

 





(لەgoogle وە)

ترێ باشترین دەرمانى پێست و دەموچاوە، بۆ تۆڕى چاوش زۆر بە سوودە

سوودەکانى ترێ تەنها لە بەرەکەیدا نیە، هەریەکە لە گەڵاکانى و تۆوەکى و بەرەکەى سوودى زۆریان بۆ تەندرووستى هەیە، لێردا تەنها تایبەتمەندى ترێ بۆ گرنگترین دوو ئەندامى جەستە باسدەکەین کە ئەوانیش چاو و پێستە.

ترێ(Grape) یەکێکە لە میوە ناودارەکان هەر لە کۆنەوە لە ناوچەى خۆرهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست، جگە لە خواردنى وەک میوەیەک و بەکارهێنانى وەک کەرەستەى خواردن، چۆتە پیشەسازى گرنگەوە، کە گرنگرتین بەکارهێنانەکانى پێکهاتەى سەرەکیى بوو لە درووستکردنى شەراب و سرکە لەلاى ڕۆمان و ئیغریقى و ناوەچەى دووڕووبارەکە و میسرییە کۆنەکان، لە ئێستادا لە زۆربەى جیهاندا بڵاوە.

(لەgoogle وە)

ترێ چەندین جۆر و تامى جیاوازى هەیە، بەڵام زیاتر لاى ئێمە ترى سپى یان سەوز و ڕەش زۆرە، بۆ دۆشاو و شەراب و شەربەت و سرکە بەکاردێت، یان وشکدەکرێت دەکرێت بە مێوژ، هەندێکیان بێناوکن و ئەوانى تر ناوکدار، ترێ سەرچاوەى سەرەکییە بۆ توخمە خۆراکیە بەسوودەکان و دژەئۆکسیدەکان.

لە ئەنجامى لێكۆڵینەوەیەکى پزیشكیدا دەرکەوت، كە زۆرخواردنی ترێ دەبێتە هۆیی دواكەوتنی تووشبون بە لاوازبوونی تۆڕیی چاو، كە هۆکارێکى سەرەکیە بۆ لەدەستدانی چاو بەچونە تەمەنەوە.

بە وتەیی زاناكانی زانكۆیی نیویۆرك نەخۆشیەكانی تۆڕیی چاو یەكێكە لە نەخۆشیە بەربڵاوەكان لە جیهاندا هۆكاریی سەرەكی لەدەستدانی چاوە لەناو پیرەكاندا، بەڵام ترێ یەكێكە لەو خواردنانەی كە ماددەیەكی زۆریی دژ بە ئۆكسیدبوونی تێدایە، كە خاوەنی تایبەتمەندی زۆر بەهێزە لە پاراستن و زاڵبوون بەسەر كاریگەریە لاوكیە خراپەكانی نەخۆشیەكانی تۆڕی چاو لە بەتەمەنەكاندا.

(لەgoogle وە)

ئەگەر خەڵك لە سەرەتایی تەمەنیدا ڕێژەیەكی باش لە ترێ بخوات، یارمەتیدەرێكی باشدەبێت بۆ دووركەوتنەوەی لە پیریدا لە كێشەكانی چاو و بە تایبەتى نەخۆشییەكانی تۆڕیی چاو، هەر لەم بوارەشدا تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی ناوتاقیگە دەریانخستوە كە ترێ زۆر سودمەندبووە لە پاراستنی مشكی تاقیگە لە كوێربوون.

 

                                             (لەgoogle وە)

سودى ترێ بۆ پێست:

ترێ بە هۆى بوونى ڕێژەیەکى بەرز لە ڤیتامین و دژە ئۆکسیدکان تیایدا سودێکى زۆر بە پێست دەگەیەنێ:

  1.  بەهۆى بونى ڕێژەیەکى بەرز لە ڤیتامینەکانى(ئەى و بى و ھ و سى)، زۆر بەسوودن بۆ پێست وقژ.
  2.  بونى ڤیتامین(ئەى و ھ) دوو ڤیتامینن کە دژ بە دەرکەوتنى چری و نیشانەکانى پیرى دەوەستن.
  3.  ڤیتامین سى: یارمەتیدەر و بەهێزکەرى بەرهەمهێنانى کۆلاجین و تازەکردنەوەى خانەکانى پێستە.
  4.  ڕێژەیەکى بەرز لە ماددە دژ بەکوسیدەکانى تێدایە، کە یارمەتیدەرن بۆ پاککردنەوەى پێست بە تایبەتى دەموچاو ڕزگاربون لە خاڵ و پەڵە، گەشاوە و ڕەونەقداریدەکات، خانە مردوەکان لە ناودەبات.
  5.   یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرى زیبکە، بەهۆى بونى ئاوێتەى ریسفیراترول کە چارەسەرکەرى زۆر کارایە بۆ زیبکە، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ دەرمانى تایبەت بە زیبکە بخورێت.
  6.  بونى فلافونوید کە پارێزەرى سەرەکیە بۆ پاراستنى پێستى دەموچاو لە تیشکى سەروو بنەوشەیى و تیشکە زیانبەخشەکانى ترى خۆر، هەروەها هێورکەرەوەیە بۆ ئەو سوتاندنەى کە بەهۆى تیشکى خۆرەوە لەسەر دەموچاو درووستدەبن و چارەسەریدەکات.هەر لەم بواردا سودلەم بابەتە وەرگرە

ليست هناك تعليقات