-->

بابەتەکان

چۆنێتى بەکارهێنانى ترشى گلیکولیک؟

 

چۆنێتى بەکارهێنانى ترشى گلیکولیک؟

(لەgoogle وە)




(لەgoogle وە)

لەسەرەتاوە ئەم ترشە بخەرە خشتەى بەکارهێنانى رۆتینى گرنگیدان بە جوانى، سەرەتا هەفتانە جارێک تا دوو جار لە شەودا، دەموچاوتى پێچەورکە، نابێت لە ڕۆژدا بەکاربێت چونکە بە بەرکەوتنى تیشکى خۆر پێست توشى هەستیاریدەکات، با ڕێژەکەى کەمبێت لە نیوان(8% بۆ 10%) بێت، دواتر دەتوانیت ژمارەى ژەمەکانى بەکارهێنانى زیادکەیت، ڕێژەکەشى تاڕادەیەکى دیاریکراو زیاددەکرێت، بەپشت بەستن بە ڕاهاتن پێکەوتنى پێستت دەتوانیت دیاریکەیت. یان دەکرێت ماسکێک بەکاربێنیت کە ڕێژەکەى (30%) بێت، یان ئەو پاکەرەوانەى کە ئەم مادەیان تێدایە، باشتریشە پرس بە دکتۆرى پێست بکرێت کە ڕێژەکەی دیاریبکات بەگوێرەى جۆرى پێست، ئەگەر هەرکام لەو پێکهاتانەى سەرەوەت بەکارهێنا با ڕێژەکەى کەمبێت، دواتر با دەستکانت پاکژکرابێتەوە تا دووربیت لە تووشبوون بە بەکتریا و هەوکردن و دواتر درووستبوونى زیبکە، تا سوودەکەى زیاتر و کاریگەربێت دواتر کرێمى شێدارکردنەوە بەکاربێنە تا بەدرێژاى شەو پێستت شێداربێت.

(لەgoogle وە)

تێبینیەکى زۆرگرنگ:

ئاگەداربە هەرگیز ترشى گلیکولیک و ریتینول پێکەوە بەکارنەهێنیت، بەتایبەت ئەگەر پێستت هێشتا لەگەڵ ریتینولدا رانەهاتبێت، چونکە پێست توشى خرۆشانێکى زۆر بەهێزدەکات، لەبەرئەوەى هەردوو مادەکە کرێنەرى پێستن ناهێڵن خانەکان تازەبنەوە، ئەگەر هەر ڕۆژێک گلیکولیکت بەکارهێنا نەکەى بەدوایدا ریتینولى بەسەردا بکەیت، یان بە پێچەوانەوە. بۆ گەڕانەوە بۆ بەشى یەکەم

 


ليست هناك تعليقات