-->

بابەتەکان

مەعدەنوس بە سوودە بۆ دروستکردنى کۆلجین لەجەستەدا

 مەعدەنوس بە سوودە بۆ دروستکردنى کۆلجین لەجەستەدا

 (لەgoogle وە)


مەعدەنوس بریتیە لە یەکێک لە ڕووکە گیاییەکان، وەک خۆراک و لە هەمانکاتدا بۆ ڕازاندنەوەى خۆراکش بەکاردێت، وەک بەهارات وشکدەکرێتەوە و دەکرێتە خۆراکەکانەوە بۆ تام خۆشکردنى، لە هەمانکاتدا ڕۆنى مەعدەنوس وەک ماددەیەکى بۆنخۆشکەر لە سابون و شامپۆ و هەندێک گیراوەى جوانکاریدا بەکاردێت وەک بۆنش بەکاردێت، دەبێتە پێكهاتە بۆ درووستكردنی كولاجین كە مادەیەكە دەمووچاوو قژ جواندەكات.



 

 (لەgoogle وە)

بنچەى سەرەکى ئەم ڕووەکە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکانى سەر دەریایى سپى ناوەڕاست، بەڵام لە ئێستادا لەهەموو جیهاندا بەرهەمدێت، چونکە لە هەموو کەشوهەوا و زەوییەکدا دەڕوێت، دەوڵەمەندە بەژماریەک ڤیامین و توخمە گرنگەکان کە بۆ تەندرووستى جەستە پێویستن، گەڵاو لاسک و تۆ و تەنانەت ڕگەکەشى بەکاردێت و ڕۆنى لێدەردەهێنرێت.

دكتۆر (مەجدیی بدران) كە ئەندامی كۆمەڵەی میسرییە بۆ نەخۆشیەكانی (هەستیاریی و بەرگریی سروشتی) و پسپۆریی منداڵشە، دەڵێت"مەعدەنووس گەنجینەیەكە و یەكێك لە باشترین بەهێزترین مادە دژ بە ئۆكسیدەكانی تیایە كە مادەی(لابیجینین) كە بەرگریكەرێكی سروشتیە دژ بە هاستیاریی و هەوكردن و هاتنەوەیەكەكان، ئەمە جگە لە ڕۆڵی كاریگەریی لە پاراستنی جەستە مرۆڤ لە وەرەمە شیرپەنجەییە جۆراوجۆرەكان هەیە."

(لەgoogle وە)

هەر لەم بارەیەوە ئەم دكتۆرە درێژەی پێدا دەڵێت"مەعدنووس هاوڕێی كۆئەندامی هەرسە و ئازاریی نادات لەكاتی هەرسكردندا، بە وتەى ئەو دەتوانین ناویی بنێنن "دەرمانخانەیی جەستە" مادەیەكی تێدایە ئازارشكێنە بۆ ئازارەكانی پووك و ددان پاکژكەرەوەی ناودەمە، دەبێتە پێكهاتە بۆ درووستكردنی كولاجین كە مادەیەكە دەمووچاو جواندەكات و چرچولوچی دەشاریتەوە، دەبێتە جواتركردنی قژ و چاو."

دەتوانرێت زۆرترین ڕێژەیی لێبخورێت بەبێ‌ مەترسی لەبەرئەوەی هیچ مادەیەكی چەوریی تیادانیە خواردنی لەگەڵ گۆشتدا زۆر سوودمەندە لەبەرئەوەی ترشیەكەیی هاوسەنگ دەكاتەوە، ڕژینە هەرسكەرەكان ناو كۆئەندامی هەرس وەك ڕژێنی زەرداو زیاددەكات كە ئەو چەورییە هەرسدەكات كە لە گۆشتا هەیە.

مەعدەنووس كۆمەڵێك سوودیی كەشی هەیە ئەوش كەمكردنەوەی غازاتە و چونەوەیەكی ڕیخۆڵە كە بەهۆی خرپی هەرسى مادە چەوریەكانەوە درووست دەبێت، زۆر سوود مەندە بۆ ماسولكە لوسەكان کە ڕووپۆشى ناوەوەى ریخۆڵەکان پێکدێنن ئازاریی كەمدەكاتەوە، لەهەمانكاتدا سوودمەندە بۆ زیادكردنی شیریی دایك، ئازاریی سوڕی كەوتنە سەرخوێن كەمدەكاتەوە، فشارى خوین دادەبەزیێنێت و ترشی یورك دادەبەزێنێ‌ كە بەرزبونەوەی نەخۆشی نەقرسى بەدواوەیە. هەرلەمبارەیەوە دەکرێت سوود لەم بابەتە وەرگرى

ليست هناك تعليقات