-->

بابەتەکان

بۆ بەختەوەری.. وەرزش بکە ئارەزووت هەبێ یان بەبێ ئارەزوو

بۆ بەختەوەری..  ئارەزووت هەبێ یان بەبێ ئارەزوو وەرزش بکە

 

زانراوە کە وەرزشی بەردەوام ئاستی سیرۆتۆنین و دۆپامین لە جەستەدا زیاد دەکات، ئەمەش دڵخۆشمان دەکات یان لانیکەم ڕازیمان دەکات، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ڕەنگە مرۆڤ هەست بە تەمبەڵی بکات یان ئامادە نەبێت وەرزش بکات لە هەندێک کاتدا.





بۆ ئەمەش کارین ماکسوێڵ ڕاهێنەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا پێویستە وەرزش بەبێ ئارەزوو بکەین، ئەو دەڵێ بەڵێ دەبێت وەرزش بکەین بەبێ ئارەزوو، ئەگەر بەزۆرش بێت فشار لەخۆمان بکەین تا جەستەمان بجوڵێنێت، جەخت لەوە دەکاتەوە چونکە لە کۆتاییدا دەروونیش سوود لەو جوڵەیە وەردەگرێت.



ئاستی وەرزشی جیاوازە

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وەرزشکردن هەمیشە پەیوەندی بە باشترین ئەداى ئاستی مرۆڤەوە نییە، چونکە سروشتییە مرۆڤ ماندوو یان ماندوو بێت و بەم شێوەیەش ئاستی وەرزشی جیاوازە.

ڕوونیشیکردەوە، لایەنی سوودى ئارمبونەوەى هزریى و دەروونی بزاوتنەکە یەکسانە بە گرنگی سوود و دەستکەوتی جەستەییەکەى، بەڵکو لەوەش زیاتر لە هەندێک حاڵەتدا.

 

جگە لەوەش ڕوونی کردەوە کە هەر جۆرە جوڵەیەک ڕێڕەوی تەوژم و هاتوچۆى خوێن لە جەستەدا زیاد دەکات و مادەی ئەندۆرفین و دۆپامین و سیرۆتۆنین و ئۆکسیتۆسین بەرهەم دەهێنێت، کە کۆمەڵە هۆرمۆنێکن دڵخۆشی و وزە و خۆشەویستی و ئارمبوونەوەى دەروون بەرهەم دەهێنن کە وامان لێدەکات هەست بە باشی بکەین.

ئاماژە بەوە دەکات کە بەبێ گوێدانە جۆری وەرزشەکە یان ئاستی چڕیەکەی، سوودی هەیە، تەنانەت ڕاهێنانی خراپیش ڕۆتینێکی ڕێکوپێک بە جەستەت دەبەخشێت.

هەروەها کردنی وەرزشکردن بە خوو، یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە جیاوازی ئەدای کارکردن لەکاتی وەرزشکردندا کە بەڕاستی ئەمە شتێکی ئاساییە. سوود لەم باتەش وەرگرە


ليست هناك تعليقات