-->

بابەتەکان

ئایا دەزانى ماسکى توێکڵی هەنار چەند بەسوودە بۆ پێست؟

  

ئایا دەزانى ماسکى توێکڵی هەنار چەند بەسوودە بۆ پێست؟




from google

میوەی هەنار، و ئەو ماددە خۆراکیانەی تێدایە، سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پێست بەتایبەت توێکڵەکەی، لەڕێگەیەوە دەتوانیت پێستێکی ڕوون و سپی بەدەست بهێنیت بە چەند ماسکی نایاب کە لە توێکڵی هەنار ئامادەکراوە. لێرەدا تێکەڵەیەک لە توێکڵی هەنار بۆ پێست، کە دەتوانیت ماسکێک بۆ ڕوونکردنەوە و یەکێکی تر بۆ بچوککردنەوەى کونیلەکانى پێست و ئەوانی تر دروست بکەیت، بۆ نەرمکردنی پێست:

 

 

یەکەم: تێکەڵەیەک لە توێکڵی هەنار بۆ کاڵکردنەوەى پێست:

 

from google

پێکهاتەکان:

 کەوچکێک (ترمس)[1] هاڕاو. کەوچکێک ڕەشکە هاڕاو. کەوچکێک توێکڵی هەنارى وشککراوى هاڕاو. نیو کەوچک خوێ.

from googleبەرى رووەکى ترمس

شێوازى بەکارهێنان:

 کەوچکێک لە تێکەڵەکە لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین تێکەڵکە، تا هەویرێکی یەکگرتوو بەدەست دەهێنیت. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە دەموچاو، پاشان بە جوڵەیەکی بازنەیی دەموچاوت پێ مەساجکە، دەموچاوت بە ئاو بشۆ.



دووەم: تێکەڵەی توێکڵی هەنار بۆ بچوککردنەوەی کونیلەکان:

پێکهاتەکان:

یەک کەوچکی چێشت توێکڵی هەنار وشککراوە و هاڕاو.

کەوچکێک ئاوی گوڵ(گوڵاو).

 

from google

شێوازى بەکارهێنان:

پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە، تاوەکو هەویرێکی یەکگرتوو بەدەست دەهێنیت. پێستت بەباشی پاک بکەرەوە بە ئاوی گەرم و سابون. تێکەڵەی توێکڵی هەنارەکە وەک ماسک بدە لە پێستی دەموچاوت، و بۆ ماوەی چارەکێک بەجێی بهێڵە. دەموچاوت بە سابون و ئاوی گەرم بشۆ. پارچە سەهۆڵێک بەسەر پێستتدا بهێنە بۆ ماوەیەکى کەم، دواتر سەرنجبدە جیاوازییەکان بە ئاشکرا دەبینیت.


سێیەم: تێکەڵەی توێکڵی هەنار بۆ نەرمکردنی پێست:

 

پێکهاتەکان:

یەک کەوچکی چێشت توێکڵی هەنار وشککراوەى هاڕاو. کەوچکێک ئاوی گوڵ(گوڵاو). کەوچکێک ئاوی لیمۆی فرێش. شێواز: هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، تا تێکەڵەیەکی ئەستوورت دەبێت. هەویرەکەبدە لە دەموچاو و ملت وەک ماسک بۆ ماوەی ١٥ خولەک. پێستت بە ئاوی گەرم و سابونێکی نەرم بشۆ، پاشان بە ئاوی سارد.

باشترین جۆری تێکەڵەی توێکڵی هەنار بۆ پێست هەڵبژێرە، بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستی پێستەکەتدا بگونجێت، وە هەفتەی دووجار بەکاربێنە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر بەدەست بهێنیت.لەم بارەیەوە زیاتر بخوێنەرەوە  

 



[1] ـ رووکێکە لە بەرەبابى پاقلەمەنیەکان، لە عێرق کوردستان ناخورێت، بەڵام لەهەندى وڵاتى عەرەبى و دەریاناوەڕات وەک میسر دەخورێت.

ليست هناك تعليقات