-->

بابەتەکان

رێگاکانى بەهێزکردنى نینۆک:

 

رێگاکانى بەهێزکردنى نینۆک:




چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەهێزکردن و تەندروست ڕاگرتنى نینۆکەکان، لە بابەتەکانى پێشتردا باسى هەندێکیانمان کرد، بەڵام لە کۆتایدا بیرتنەچێت زۆربە زۆرى ئەندامەکانى جەستە لە ناوەجەستەوە بەهێزدەکرێت ئەوش بە گۆڕینى ستایلى ژیان دوورکەوتنەوە لە خواردنى خێرا و شیرینى، خەوەى تەواو زۆر شتىتر کرد:


from google

ـ گرنگیدان بە ئاو خواردنەوە:

ئاو دەکرێت باش بێت لە سەرێکەوە لە هەمانکاتیشدا خراپە لە ڕووییەکى ترەوە، ئەوەى دەمانەوێت بە ساکارى بیڵێین بریتیە لە:

  • ـ  ڕووە باشەکەى بەڕێژەیەکى پێویست ئاو بخۆرەوە تا نینۆکەکانت باش و تەندرووست بێت، ئەمە لەڕووى زانستییەوە سەلمێنراوە.
  • ـ ڕووە خراپەکشى دوورکەوەرەوە لە زۆر مانەوەى نینۆک لە ئاویى گەرمدا، بە تایبەتى لە کاتى خۆشتن و قاپ شتندا، چونکە ئەمە دەبێتە بێهێزکردنى نینۆکەکان، بۆیە زۆر گرنگە دەستکێش لە دەستکردن لە کاتى قاپ شتندا.

 from google

پشودان بە نینۆکان لە کاتى بۆیە کردنیدا.

نینۆکەکان پێویستیان بە پشودانە، نابێت هەمیشە بە بەردەوامى بۆیە بکرێت، ئەمەش جیاوازى نابێت لە نێوان بۆیەکردنى ئاسایى و بۆیەکردنى جیل، مەڵێ ئەم جۆرە جیاوازە یان زۆرکوالیتیە هەرجۆرە بۆیەکردنێک بە بەردەوامى بێئەوەى ماوەیەک بۆ پشووى نێنۆکەکان دیارینەکرێت دەبنە هۆى زیانگەیاندن بە نینۆک.

بۆیەکردنى نینۆک چەندین زیانیان هەیە، بۆ ئەم مەبەستە هاتا ئێستا توێژینەوە بە بەرداومى لەو بارەیەوە دەکرێت، تەنانەت پێدەچێت زیانەکانى بگاتە ئاستى ئەوەى مرۆڤ توشى شیرپەنجەبکات، هەر بۆیە تا نینۆکانت بە تەندروستى بمێننەوە و بەدووربیت لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، خۆت بە دووربگرە لە بۆیەکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە.

from google

پەیڕوکردنى چەند هەڵسوکەوتێکى تەندرووست:

ڕۆژانە کۆمەڵێک هەڵسوکەوت هەن کە دەکرێت ببنە یارمەتیدەر بۆ بەهێزکردنى نینۆک، گرنگترینیان بریتیە:

  1.  کورتکردنەوەى نینۆکەکان تاڕادەیەک، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەى فرسەتى شکاندن و درز تێبوونیان.
  2. ئاگاداربە زیاد لە ڕادە مادەى پاکژکەرەوە کحولیەکانى دەست بەکارمەهێنە، چونکە کحول دەبێتە هۆى وشککردنەوەى نینۆک و دواتر بە ئاسانى دەشکێت.
  3.  ئەو مەڵحەم و کرێمە پزیشکییانە بەکاربێنە، کە بە تایبەت دروستکراوە بۆ شێدارکردن و چەورکردنى چواردەورى نینۆک و نینۆک و بەهێزکردنى نینۆک، باشترینیان بەکاربێنە بە بەردەوامى.
  4.  دەستکێش بەکاربێنە لە کاتى بەکارهێنانى هەرجۆرە پاککەرەوەیەک، تا نینۆکەکانت بێزیانبن.
  5.  بڕبەن بەکاربێنە لەدواى نینۆکردن یان کاتەکانى تر، نابێ بە هیچ شێوەیەک گۆشەى تیژ  لە نینۆکدا دروستبێ، چونکە بوارى شکاندن یان درزتێبوونى تیادروست دەبێت، با هەمیشە گۆشەى نینۆکەکان قەوسکراوەبن و سافبن تا بەدوربن لە گیربوون لە جلوبەرگ و بێخەف.
  6. تا دەتوانى خۆت بە دووربگرە لە بەکارهێنانى ئەو مادانەى کە بۆیە لێدەکەنەوە وەک(ئەسیتۆن)، چونکە زۆر بەکارهێنانى دەبێتە هۆى درووستبوونى درزتێبونى نینۆک و بێهێزبوونى.
  7. خۆت بە تەواوەتى بە دووربگرە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەى کحول و شەکرى سپى زیاتر بخو زیاتر بخوێنەرەوە .

 

ليست هناك تعليقات