چارەسەری شلبوونەوەی دەموچاو لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا
چارەسەری شلبوونەوەی دەموچاو لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا
from googleپیربوونی پێست ڕوداوێکی سروشتی و حەتمییە لەگەڵ تەمەندا بەتایبەتی لە پەنجاکاندا، لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکان لە ئافرەتاندا، پێست بەشێوەیەکی بەرچاو تەنک دەبێتەوە، پێست لاستیکی خۆی لەدەست دەدات و ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا دادەبەزێت بۆ نزمترین ئاستی خۆی، و ئەنجامەکەی شلبوونەوەی پێست و هێڵە وردەکان و چرچ و لۆچییە ... بۆیە خانمان هەست بە بێزاری دەکەن و دەست دەکەن بە گەڕان بەدوای باشترین ڕێگا و چارەسەرەکاندا کە گەنجی و بریقەی پێست دەگەڕێنێتەوە. لەمانەی خوارەوەدا چاودێری چۆنیەتی چارەسەرکردنی شلبوونەوەی دەموچاو دەکەین لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا.
دەرزی فیلەر
فیلەرەکان هەڵبژاردەیەکی پەسەندکراوە بۆ ئەو ژنانەی
کە تەمەنیان لە سەرووی پەنجا ساڵەوەیە
دەرزی فیلەر یەکێکە لە باشترین چارەسەرە جوانکارییەکانی
بێ نەشتەرگەری کە پێستی شلبوو توند دەکاتەوە و پڕی دەکاتەوە، بەتایبەتی ڕوومەتە کونەکان،
ناوچەوان، دەوری دەم و لووت... و دووبارە پێناسەی شێوەی ڕووخسار دەکاتەوە. ئەم ڕێکارە
جوانکارییە بە دەرزی لێدانی ماددەی هاوشێوەی جێڵ لە ژێر پێست لە هەندێک شوێنی ڕووخساردا
ئەنجام دەدرێت، ئەم ماددانە جۆرێک لە پڕکردنەوەی ناوەکی بۆ شوێنە شلبووەکان دابین دەکات.
سیراپى(therapy)
چارەسەرێکی بێ نەشتەرگەرییە، کە تیایدا سۆنەر بەکاردێت،
کە هاندەری بۆ دووبارە دروستبوونەوەی سروشتی کۆلاجینە لە دەموچاودا، بەدیلێکی زۆر سەلامەتە
بۆ نەشتەرگەری، هەروەها تایبەتمەندە بە کاریگەرییەکەی لە بەرزکردنەوەی پێستی شلبووی
دەموچاو بەتایبەتی لە ناوچەوان ، چەناگە، و دەوری چاو و دەم، و ڕزگاربوون لە هەموو
چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان.
from google
بەرزکردنەوەی دەموچاو بە تار
بەرزکردنەوەی تار جۆرێکە لە ڕێکاری جوانکاری کە تیایدا
تارێکی کاتی بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی بەرزکردنەوەی ورد لە پێستدا. پزیشکی نەشتەرگەری
جوانکاری لەبری ئەوەی پێستی زیادە و شلبووەوە بە نەشتەرگەری لاببات، پێستەکە توند دەکاتەوە
بە دروومانی بەشەکانی، بەم شێوەیە پێستی شلبووی دەموچاو توند دەکاتەوە و بەرز دەکاتەوە.
نەک هەر ئەوە، بەرزکردنەوەی دەموچاو بە تار کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیربوونی
پێست لەڕێگەی هاندانی جەستە بۆ ئاراستەکردنی بڕێکی زۆر لە کۆلاجین بۆ ئەو شوێنانەی
کە چارەسەرکراون لە دەموچاو.
from google
دەرزی پرۆفیلۆ
چارەسەرێکی شۆڕشگێڕانەیە و بێ نەشتەرگەرییە و یارمەتی
هاندان و دروستکردنی کۆلاجین و ئیلاستین دەدات لە پێستدا، بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە
سیما و وردەکارییەکانی دەموچاودا. دەرزی پرۆفیلۆ ڕێژەیەکی بەرزی ترشی هیالۆرۆنیکی تێدایە،
و دەرزی دەکرێتە ناو خاڵە تایبەتەکانی دەموچاو، بۆ ئەوەی دواتر بڵاوبێتەوە بۆ باقی
دەموچاو. دەرزی پرۆفیلۆ توانایەکی بەرزی هەیە بۆ توندکردنەوەی پێستی شل و پڕکردنەوەی
چرچ و لۆچی قووڵ و شێدارکردنی پێست بە قووڵی و پێدانی دیمەنێکی تازە و ڕەونەقدار زیاتر بخوێنەرەوە .
ليست هناك تعليقات