گەشەى کۆئەندامى دەمارى منداڵ، پەیوەندى بەو خۆراکەوە هەیە، کە دایک لە کاتى دووگیانیدا دەیخوات
گەشەى کۆئەندامى دەمارى منداڵ، پەیوەندى بەو خۆراکەوە هەیە، کە دایک لە کاتی دووگیانیدا دەیخوات
هەبوونی نەخۆشی شەکرە لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری نالەباری لەسەر گەشەی دەمارەکانی منداڵانی دوو ساڵان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە زانکۆی تورکو لە فینلاند ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، سیستەمێکى خۆراکى تەندروست و گشتگیر بۆ دایک پاڵپشتی گەشەی دەمارەیی منداڵەکە دەکات، بەگوێرەی Neuroscience News.
توانای مەعریفی و زمان و جووڵەیی
تەندروستی و شێوازی ژیانی دایک لە کاتی دووگیانیدا هۆکاری
گرنگن کە گەشەی دەمارەکانی منداڵ ڕێکدەخەن. لە توێژینەوەیەکدا کە دایک و منداڵ پێکەوە
پشکنیان بۆ کرا، کە بە هاوکاری نەخۆشخانەی زانکۆی تورکو ئەنجامدرا، دەرکەوت کە چۆن
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی و قەڵەوی و خۆراک لەکاتی دووگیانیدا، دواتر کاریگەری لەسەر
گەشەی دەمارەکانی منداڵ دەبێت لە تەمەنى دوو ساڵیدا.
پڕۆژەی توێژینەوەکە پەرەپێدانی توانای مەعریفی و زمان
و جوڵەی منداڵانی تاقیکردەوە. قەڵەوی دایکان بە پلێتیزمۆگرافی جێگۆڕکێی هەوا(air
displacement plethysmography) و شەکرەی دووگیانی بە تاقیکردنەوەی بەرگەگرتنی
گلوکۆزی زارەکی دیاریکرا. هەروەها بوونى سیستەمى خۆراک لە کاتی دووگیانیدا لە ڕێگەی
پێوەرەکانی کوالیتی خۆراک و پرسیارنامەی خواردنی ماسی هەڵسەنگێندرا.
نەخۆشی شەکرەی دووگیانی
توێژەر لۆتا سارۆس، لە پەیمانگای بایۆپزیشکی لە زانکۆی
تورکو، ڕایگەیاندووە، داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەشەی دەمارەکانی منداڵان
"بە تێکڕا لەناوەندابوو، بە ڕێژەی ئاسایی".
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامی توێژینەوەکان دەریانخستووە
کە ئەو منداڵانەی تەمەن دوو ساڵان کە دایکیان تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بووە، توانای
زمانیان لاوازترە لە چاو ئەو منداڵانەی کە دایکیان تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی نەبوون،
ئاماژەی بەوەشکرد، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە بوونى ڕێژەیەکی بەرزی چەوری لەشى
دایکدا پەیوەندی بە توانای مەعریفی خراپەوە هەیە، توانای زمانەوانی و جووڵەیی لە منداڵاندا.
هەروەها سارۆس ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ئەنجامانە "ناوازەن، بەو پێیەی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو پەیوەندیی نێوان پێکهاتەی جەستەی دایکان و گەشەی دەمارەیی منداڵانیان نەپشکنیوە"، ڕوونیشیکردەوە کە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی لە کاتی دووگیانیدا، و بەرزبوونەوەی بارستەی چەوری لەش بەتایبەتی، کاریگەری نالەباریان لەسەر میتابۆلیزم هەیە. هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکات، ئەمەش یەکێکە لە میکانیزمە ئەگەرییەکان، کە وەک هۆکاری زیانبەخش کاردەکەن لەسەر گەشەکردنی دەمارەکانی منداڵ.
بونى سیستەمێکى خۆراکى باش بۆ خانمانی دووگیان
پرۆفیسۆر کیرسی لایتینین، کە سەرکردایەتی گروپی توێژینەوەی
خۆراکی پێشوەختە و تەندروستی دەکات لە زانکۆی تورکو، ئاماژەی بەوەکردووە، توێژینەوەکە
ئەوەشی دەرخستووە کە کوالیتی خۆراکی باشتر لە خۆراکی دایکدا پەیوەندی بە گەشەکردنی
ئاخاوتنى باشترەوە هەیە بۆ منداڵەکەى لە داهاتودا، هەروەها دۆزینەوەیەکی هاوشێوە لەبارەیەوە
دەرکەوتووە پەیوەندی نێوان خواردنی ماسی لەلایەن دایک و گەشەکردنی دەمارەکانی منداڵدا
دۆزراوەتەوە.
ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆراکی باش، کە ترشە
چەورییە تێرنەکراوەکانی تێدایە، وەک ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ لە ماسیدا، دەبێتە هۆی
بەرزبوونەوەی گەشەی دەمار لە منداڵاندا زیاتر بخوێنەرەوە.
ليست هناك تعليقات