٤ خووی جیاوازی مرۆڤی دڵخۆشەکان

 ٤ خووی جیاوازی مرۆڤی دڵخۆشەکان

 




زۆر کەس ناچارن ڕۆژانە بڕیار بدەن بەهۆی بارودۆخێکەوە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی خۆیانە، وەک خراپی کەش و هەوا، کاتەکانی تەنگانە، یان ڕێکخستنی بۆنەیەکی بەکۆمەڵ لە شوێنێکی سەر ڕێگاکەت، کە ڕووداوی بەپەلەن کە کەسەکە ڕاستەوخۆ بەرپرسیار نییە لێی.

 بەڵام ئەوەی مرۆڤ بەرپرسیارە و دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن “Inc.” بڵاوکراوەتەوە، هەڵبژاردنی کاردانەوەیە بەرامبەر بە ژینگەکەی و ئەو کەسانەی تێیدایە. بە واتایەکی تر هەڵبژاردنی بڕیاری ژیرانە.

 

 

  

مرۆڤە دڵخۆشەکان گەمژە نین. ئەوان بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی سەرکەوتنی زیاترن، چونکە ڕۆژانە هەڵبژاردەی باشدەکەن، گرنگ نییە ژیان چ کێشە و بەرزى ونزمى فڕێدەداتە سەر ڕێگایان. مرۆڤ دەتوانێت سوود لە هەندێک لەم بیرۆکانە وەربگرێت و بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت:


1ـ وازهێنان لە ڕابردوو:

ئەگەر کەسێک هێشتا تووڕە بێت بەهۆی بڕیارێکی خراپەوە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر داوویەتی، ئەوا ڕێگای دەروونی هەڵە هەڵدەبژێرێت. لەمبارەیەوە باربارا کۆرکۆران، ڕۆژنامەنووس و ژنە بازرگانی ناودار دەڵێت، جیاوازی نێوان کەسانی سەرکەوتوو و کەسانی دیکە ئەوەیە کە کاتێکى زۆر بەسەر دەبەن بە بەزەییهاتنەوە بە خۆیاندا.

 مرۆڤ دەبێت شکست لە بازرگانی و لە ژیاندا وەک بەشێک لە پرۆسەی فێربوون قبوڵ بکات. پێویستە لە هەڵەکانی فێربێت و وانەکانی ڕابردوو وەک یادگاری ڕابردوو مامەڵەی لەگەڵدا بکات و بەردەوام بچێتە پێشەوە. ئەوەش ئەوکارەیە کە کەسانی دڵخۆش و خۆڕاگر و سەرکەوتوو دەیکەن.

 

2. هاوڕێیەتى کەسانی دڵخۆش و گەشبین:

مرۆڤ پێویستە بەدوای پەیوەندی کارکردندا بگەڕێت لەگەڵ کەسانی ئەرێنی، کە بەگشتی مرۆڤن، کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و ناچنە ناو بیری نەرێنی. لە کاتێکدا هاوکارە نەرێنییەکان گلەیی لە شتە بێ بایەخەکاندەکەن و کاتەکانیان بەفیڕۆدەدەن بە قسەکردن لەسەر کەسانی دیکە، هاوکارە ئەرێنییەکان پێشوەختە بیر لەوەدەکەنەوە کە چۆن دۆخێکی خراپ باشتربکەن، بەرپرسیارێتی کارەکانیان لە ئەستۆبگرن و بەرەو بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشە ڕێکخراوەییەکان هەنگاو دەنێن.

 

3. ژیانێکی سادە و ئارام بژی:

دونیا پڕە لە ململانێ و دووبەرەکی. سۆشیال میدیا تەنها ئەو قسە گەورەتر دەکات کە بەکارهێنەران بە ئایدۆلۆژیای چەپ و ڕاست سەرکۆنە ئەو کەسانەدەکەن کە لەگەڵیانا هاوڕا نین، تاوانبار دەکات. ئەگەر بە سادەیی بڵێین، نابێت مرۆڤ بخرێتە ناو گێژەڵوکەی ناخۆشی کەسانی دیکەوە. بەڵکو دەتوانێت هەڵبژێرێت کە بە ئاشتی لەگەڵ خۆی و کەسانی دیکەدا بژی، تەنانەت ئەگەر دۆخی ئێستای ئایدیاڵترین سیناریۆ نەبێت بۆی.

هەڵبژاردنی ئاشتی و هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ دۆخی ئێستا یارمەتیدەرە بۆ مانەوەت لە سەرنج و هەنگاونان بۆ پێشەوە و دەستپێکردن گەشەکردن کاتێک دەرفەتەکە گونجاوە. ئاشتی ڕێگری دەکات لە کەوتنە ناو تەڵەى گەیشتن بە ئامانجە گەورەکان یان تەماحە گەورەکان کە لە ئاستى تۆدانیە و مێشکت سەرقاڵدەکات توشى خەمۆکیتدەکات. ئاشتی واتە گرنگیدان بە کاروباری خۆی، خۆ بەراورد نەکردن بە کەسانی تر و هەموو ڕۆژێک دەربڕینى سوپاسگوزاری ئەو نیعمەتانەی کە هەیەتی.

 

4. چێژ لە ژیان وەربگرە بە تەواوی:

ئەوەی دەتوانرێت فێری بێت بە مانەوە لە نزیک ئەو کەسانەی کە بەڕاستی خۆشی دەردەبڕن و دڵخۆشن بەژیانیان، ئەوەیە کە ئەوان ژیانیان هەڵبژاردوە هەوڵدەدەن بەتەواوەتى چێژوەرگرن لە ژیانیان. مرۆڤ بتوانێت دان بەوەدا بنێت یان نا، ئەمانە کەسانی زۆر خۆشەویستن و دەربڕینی خۆشبەختییان گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە ژیانی ئەوانی دیکەدا دروست دەکات. هەروەها خۆکارانە ئیلهام دەدەن بۆ تێپەڕاندنی سەختییەکان و گەیشتن بە ئامانجەکان. مانەوە لە نزیکیان هەستی بەختەوەریت تووش دەکات. زیاتر بخوێنەرەوە

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە