كونجی وزەبەخشێكی سێكسی لە ڤیاگرا بەهێزترە
كونجی وزەبەخشێكی سێكسی لە ڤیاگرا بەهێزترە
لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە لەلایەن پرۆفیسۆر (كەمالەدین حسین تاهر) بەڕێوەچوو لە زانكۆیی ریاز، دەریخست كە هێزیی ئاوێتەكانی ناو ڕۆنی كونجی بەهێزترە لە پێكهاتەكانی دەرمانی ڤیاگرا، لەهەمانكاتدا هیچ زیانێكی لاوەكیی نیە یان مەتریسی تەندرووستی.
ئەم
زانایە لێكۆڵینەوەیەكی زۆر وردیی لەسەر ڕۆنی كونجی ئەنجامدا، بۆی دەركەوت ئەو ڕۆنی
كونجیەیی كە بەشێوەیەكی كلاسیكی ئاسایی درووستدەكرێت چەند ترشێكی چەوریی تیا وەك:
ترشیی لینونیل و لاولولتیك، ئەمانە كۆمەڵێك ترشن كە دەبنە یرمەتیدەر بۆ دروستكردنی
ڕووپۆشی خانەكان درووستكردنی هەردوو مادەیی بورستجلندین و بروستا سایكلین، كە دوو
مادەیی یارمەتیدەریی زۆر باشن لە چارەسەركردنی لاوازیی سێكسی.
لە
چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)، ئەم زانایە ڕوونیكردەوە، ئەم ڕۆنە لە
توویی كونجی دێتە دەرەوە، لەهەمانكاتدا بڕێكی زۆر لەمادە دژ بە ئۆكسیدبوونی تیایە،
هەروەها ترشە چەورییە تێربوەكان و تێرنەبۆكانی بە هیدروجین تێدایە، ڕێژەیی ترشە نا
تێربۆكانی بە ڕێژەیی 79.5% تێدایە ڕێژەیی ترشی لینو لنیل تاكی 47% تیدایە، ئەم
ترشانە دادەنرێن بە بنەڕەتیترین مادانەی كە جەستە پێویستی پێیەتی بۆ بیناكردنەوە
ڕووپۆشی خانەكان.زیاتر بخوێنەرەوە
ليست هناك تعليقات