-->

بابەتەکان

هۆکارەکانى بێهێزبوونى نینۆک

 

هۆکارەکانى بێهێزبوونى نینۆک:

پاش باسکردنى ئەو ڕێگایانەى کە دەبنە هۆى بەهێزکردنى نینۆک، پێویستە ئەو هۆکارانەش باسبکرێت کە دەبنە هۆى بێهێزبوونى نینۆک:


1ـ خواردنى دەرمانێکى دیاریکراو:

خواردنى هەندێک دەرمان دەبێتە هۆى بێهێزبوونى نینۆک بەشێوەکى ئاشکرا، بۆیە کاتێک بۆتدەرکەوت نینۆکەکانت لەپڕێکدا زوودەشکێن یان ناسکبۆتەوە، ئەوە بزانە دەرمانێکت خواردووە کە زیان بە نینۆکەکانت دەگەیەنێت دەبێت دکتۆرەکەتى لێ ئاگاداربکەیتەوە، لەم ڕووەوە ئەو دەرمانانەى کە میزهێنەرن(مدارات البول) زیان بە نینۆک دەگەیەنن.


2ـ ئەنجامدانى کارى جوانکارى بە هەڵە:

3ـ هەندێک شت هەن کە زیان بە نینۆک دەگەیەنن:

 بێ ئەوەى تۆ هەستى پێبکەى، وەک لێکردنەوەى ئەو پێستەى چواردەورى نینۆک، ئەو پێستە بۆ خۆى باشترین پارێزەرى نینۆکە، بەلێکردنەوەى دەبێتە هۆى شکاندنى نینۆک بەئاسانى.

4ـ بەکار هێنانى هەڵە بۆ بڕبەن:  

بڕبەن بە ئاسایى ددانەکانى دوو ئاڕاستەى هەیە یەکێکان بۆ پێشەوەیە ئەو یتر بۆ دوا، ئەگەر لە هەمانکاتدا بەهەردوو ئاڕاستەکە نینۆک بڕبەنکارى بکەیت دەبێتە هۆى دروستبوونى درز و دواتر شکانى، بۆیە دەبێت هەمیشە بەیەک ئاڕاستەبکر یان بۆ پێشەوە یان بۆ دواوە، نابێت لە هەمانکاتدا بە هەردوو ئاڕاستەکە ئەنجامدرێت.

5ـ کرۆژتنى نینۆک:

ئەگەر لەو کەسانەى کە خوتبەوەوەگرتووە کە نینۆکەکانت بکرۆژى بە ددان، ئەو خێرا وازى لێبێنە، چونکە ئەم خوڕەوشتە زۆرترین زیانى هەیە بۆ نینۆک و ژیانت.

6ـ بەکارهێنانى نینۆک بەشێوەیەکى هەڵە:

بەسروشت نینۆک ڕەقە تا ببێتەهۆى پاراستنى ئەو پێستە کە لەژێریایەتى بۆ ئەنجامدانى کۆمەڵێک کارى ئاسایى، بۆیە هەرگیز بۆ ئەوە نەکراوە کە فشارى زۆرى لێبکرێت وەک کردنەوەى سەرقاپێکى زۆرتوند یان شتێکى لەو بابەتە، ئاگاداربە زیاد لەڕادەى خۆى فشارى لێمەکە تا نەشکێت زیانى بەرنەکەوێت.

7ـ لێکردنەوەى بۆیەى نینۆک بە نینۆکى دەستەکەى ترت:

راستە بە کارهێنانى لێکەرەوەى بۆیە زیانبەخشە بە نینۆک، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە بە نینۆکى دەستکەى ترت بۆیەکە بکڕێنیت و لێیکەیتەوە ئەمە کارێکى راست نیە، هەردوو رێگاکە زیانبەخشن بۆ نینۆک، خۆتیان لێ بەدووربگرە.

8ـ ئاگادارى بەکارهێنانى گیراوەکانى قژ و دەموچاوبە:

لەکاتى بڵاوکردنەوەى گیراوەکانى قژ و سپراکان مەهێڵە ئەو مادانە بەر نینۆکەکانت بکەوێت چونکە ئەو ماددانە ژمارەیەک ماددەى کیمیاى زیان بەخشیان بە نینۆکەکان تێدایە کە زیان بە نینۆک دەگەیەنن.

 

کەى دەبێت سەردانى دکتۆر بکرێت بە مەبەستى تەندرووستى نینۆک:

ـ کاتێک هەموو ڕێگاچارەکانى بەهێزکردنى نینۆکت ئەنجامدا، بەڵام نینۆکەکانت هەر بێهێزبوون زووشکان، ئەوە بزانە هۆکارى تر هەیە بۆیە دە بێت سەردانى دکتۆرى پسپۆڕ بکەیت، چونکە پێدەچێت کێشەى کوێرەڕژێنى دەرەقی یان کەم خوێنى، یان سەدفى یان کێشەى راینود هەبێت.

ـ گۆڕانێکى ئاشکراو هەستپێکراوى ڕەنگى نینۆک، وەک گۆرانى رەنگى بۆ ڕەش یان سەوز یان سوور.

ـ درووستبوونى خاڵ و چاڵ لەسەر نینۆک.

ـ گۆڕانى شێوازى نینۆک وەک قەوسبونەوى یان ڕیشاڵ ڕیشاڵبوونى زیاتر بخوێنەرەوە .

ليست هناك تعليقات