-->

بابەتەکان

٧ هەڵەی باوی جوانکاری ئەم ساڵ لێی دوور بکەوەرەوە

 

٧ هەڵەی باوی جوانکاری ئەم ساڵ لێی دوور بکەوەرەوە


from google

گەیشتن بە پێستێکی درەوشاوە و قژی تەندروست یەکێکە لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بۆ ساڵی نوێ، بەڵام گەیشتن بەم ئامانجە تەنها بە دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان کە بە هۆی کەمتەرخەمی یان نەزانینی بنەماکانی چاودێری جوانکاری ئەنجامدەدرێت. لە خوارەوە گرنگترینیان بزانە:

 

  • کەمتەرخەمی لە پاککردنەوەی پێست

هەنگاوەکانی پاککردنەوەی پێست بە شێوەیەکی ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ڕزگاربوون لە دەردانی چەوری و ئارەقکردنەوە و پیسبوون و شوێنەواری ماکیاژ کە لەسەر ڕووی پێست کەکۆبووەتەوە. پشتگوێخستنی ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی پیسی لەناو کونیلەکان و لەدەستدانی تازەیی و دەرکەوتنی زیپکە و خێرابوونی پیربوونی پێست لە ئەنجامی خاوبوونەوەی میکانیزمی دووبارە دروستبوونەوەی خانەکان.

 

from google

  • مامەڵەی توند لەگەڵ پێست

پشت بەستن بە مامەڵەى ڕەق لە بواری چاودێری پێستدا بەشێوەیەکی ڕەنگدانەوەى  بەشێوەى نەرێنی دەبێت، هەربۆیە شارەزایان ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە لە هەفتەیەکدا زیاتر لە جارێک سکراب بۆ دەموچاو نەکرێت چونکە زیادەڕۆیی لە قڵیشاندنی پێست بۆ توشبوون بەوشکبوونەوە و هەستیاری و دەردانی چەوری زۆر خراپە. هەروەها باشتر وایە خۆت بەدوور بگرێت لەو کرێمانەی چاودێری کە پێکهاتەی زبریان و توندیان بۆ سەر پێست تێدایە و بەدوای پێکهاتەکانی شێدارکەرەوەدا بگەڕێ وەک سکوالان و ترشی هیالۆرۆنیک و زەیتی گوێزی هیندی و کەرەی شیا.

 

  • نەشۆردنی بە ئاوی مایسلەر

چیتر ناتوانرێت ئەو هەڵەیە بکرێت کە ئاوی مایسلەر دوای لێدانی لە ڕووی پێستەوە نەشۆرێت، چونکە پێکهاتەی وشککەرەوەی پێستی تێدایە. بۆیە باشتر وایە پێش شێدارکردنی پێست لە ڕۆژدا بە ئاو بیشۆرێت یان ئاوی گەرمی بپرژێنرێت و ئێواران کرێمی خۆراکی لەسەر بدرێت.

 

  • پشتگوێخستنی خۆپاراستن لە خۆر

خۆر دوژمنی ژمارە یەکی پێستە، بەو پێیەی تیشکی سەروو بنەوشەیی پیربوونی پێست خێراتر دەکات و توانای بەرەنگاربوونەوەی هەور و هەوا و باران هەیە. ئەمەش پێویستی بەکارهێنانی کرێمی پاراستنی خۆر بە شێوەیەکی ڕۆژانە ڕوون دەکاتەوە بە درێژایی ساڵ.

 

  • دانانی دەست لەسەر دەموچاو بە بەردەوامی

خوویەکی زۆر باو و زۆر خراپە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئەو بەکتریایانەی کە دەکرێت لەسەر دەستەکان هەبن بۆ دەموچاو، ئەمەش ئەگەری دەرکەوتنی زیپکە لەسەر پێست زیاد دەکات و چاوەکان دەخورێنێت.

 

  • زیاد لە پێویست ڕەنگکردنی قژ

زۆرێک لە بەرهەمەکانی (بۆياخكردن)ڕەنگکردنی قژ مادەی کیمیایی تێدایە کە زیان بە قژ و پێستی سەر دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە تا دەتوانیت بەکارهێنانیان سنووردار بکرێت و جۆری باشیان هەڵبژێریت، هەروەها دەتوانیت جۆرەکانیش هەڵبژێریت کە پێکهاتەی سروشتی تێدایە کە زیان بە قژ ناگەیەنێت .

 

from google
  • خەوتن بە قژی تەڕەوە

بەکارهێنانی ئامێری ستایلکردنی کارەبایی زیان بە قژ دەگەیەنێت کاتێک زۆر بەکاردەهێنرێت لە پلەی گەرمی بەرزدا، بەڵام خەوتن بە قژێکی تەڕیش زیان بە قژ دەگەیەنێت پاش لێخشانى بە بالیفەوە دەبێتە هۆی شکاندنى موکان و ئاڵۆزبوونى. مانەوەى شێ بە پێستى سەرەوە  بە درێژایی شەو دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کڕێش لەگەڵ خورانی بێزارکەرلەبارەى گرنگیدان بە پیست زیاتر بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات