-->

بابەتەکان

٦ هەنگاو چاودێری شەوانە، بۆ درەوشانەوەی پێست لە بەیانیاندا

 

٦ هەنگاو چاودێری شەوانە، بۆ درەوشانەوەی پێست لە بەیانیاندا


from google

ئێمە دەزانین کە خەوتن بۆ جوانی پێست پێویستە، بەو پێیەی ئەو ماوەیە خانەکانی نوێ دەبنەوە، بەڵام ئەو ڕۆتینەی هاوڕێی لەگەڵ چونە ناوجێگەدا ئەنجامدەدرێت، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی درەوشاوەیی پێست بۆ بەیانى دواتر. زانیاری لەسەر گرنگترین هەنگاوە بەسوودەکان لەم بوارەدا.

 

  • گۆڕینی کرێمی شەوانە بە ماسکی ئێواران

ماسکی جوانکاری کلاسیک لە ماوەیەکی پێوانەییدا پێست شێدار دەکات و خۆراکى پێدەدات، لەکاتێکدا ماسکی ئێواران بەدیلێکی نمونەییە بۆ کرێمی شەوانە کە دەکرێت هەفتەی جارێک یان زیاتر بەکاربهێنرێت لەکاتی خەوتندا. بەدرێژایى شەو بە پێستەوە دەهێڵرێتەوە بە ئامانجی ئەوەی پێست سوود لە پێکهاتە چالاکەکانی وەربگرێت. بەزۆری دەوڵەمەندترن لە کرێمی شەوانە بۆ ئەوەی یارمەتی نوێبوونەوەى پێست دەدەن و بۆ بەیانی جوانترى دەکات.

 

  • هەڵبژاردنی بالیفێکی گونجاو

پاڵکەوتن لە کاتی خەوتندا دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەی لەش لە دەموچاودا، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی پێڵوی چاو و دەموچاو لەکاتی خەبەربوونەوەدا ئاوساوە. بەڵام کەمێک بەرزکردنەوەی سەر لەکاتی خەوتندا دەتوانێت ئەم کێشەیە کەم بکاتەوە بە هەڵبژاردنی بالیفێکی ئارام و نەرم کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی کەمێکى سەربکات لە شەودا.

 

from google

  • خەوتن لەسەر پشت

دۆخی خەوتن لە شەودا کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی پێست دەبێت لە بەیانیەکەی دواتردا، خەوتن لە دۆخێکدا کە دەموچاو پانبێتەوە لەسەر جێگا یان بالیف دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانە لەسەر دەموچاو کە لە درێژخایەندا دەگۆڕێت بۆ چرچ و لۆچی. بۆیە باشتر وایە دۆخی خەوتن لەسەر پشت بگیرێتەبەر بۆ دواخستنی دەرکەوتنی هێڵ و چرچ و لۆچی بۆ ماوەیەکی زۆر.

 

  • چارەسەری زیپکە زۆر بەخێرایی

ماوەی خەوتن کاتێکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە بە بەکارهێنانی بەرهەمە چارەسەرییەکان کە ڕێگری لە گەشەکردنی حاڵەتەکەیان دەکەن و بەشدارن لە چارەسەرکردنیان، بەجۆرێک کەمتر دەردەکەون یان تەنانەت لە ڕۆژی دواتردا نامێنن.

 

from google

  • خەوتنی پێویست

خەوتن کاتێکی پێویستە بۆ پشوودان بۆ جەستە، هەروەها کاتێکی تەواو و گونجاوە بۆ دووبارە دروستبوونەوەی پێست، بەو پێیەی پێستمان پێویستی بە خەوتن هەیە بۆ ئەوەی وزەی خۆی بەکاربهێنێت بۆ چاککردنەوەی خۆی. ئایا تا ئێستا تێبینیت کردووە کە پێستمان باشتر دەردەکەوێت دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێکی تەواو دەخەوین؟ ئەوەش پاڵمان پێدەنا کە شەوانە لانیکەم حەوت کاتژمێر بخەوین.

 

  • خەوتن لەسەر بالیفێکی ئاوریشمی

ئاوریشم مادەیەکی نمونەییە بۆ ئەوەی بەیانیەکەی بە پێستێکی گەشاوە لە خەو هەڵبستیت، بەو پێیەی شێی پێست یان سیروم و کرێمەکان هەڵناگرێت کە لە ئێواراندا دەکرێتە سەری، هەروەها لە شەودا چرچی لەسەر پێست بەجێناهێڵێت. خەوتن لەسەر بالیفێکی ئاوریشمی ڕێگەیەکی زۆر ئاسانە بۆ پاراستنی پێستت لە وشکبوونەوە و هێشتنەوەی بە نەرمی زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات