بیرکردنەوە لە ژیان بەشێوەیەکى ئەرێنى، تەمەن درێژ دەكاتەوە
بیرکردنەوە لە ژیان بەشێوەیەکى ئەرێنى، تەمەن درێژ دەكاتەوە
دڵخۆشى ژیانێکى باشترت پێدەبەخشێ، هەرگیز ڕۆژێک بیرت لەوەکردۆتەوە کە دڵخۆشى ژیانێکى درێژتر و تەندرووسترت باتێ؟ ئەم پرسیارە بزوێنەرى سەرەکى لێکۆڵینەوەیەک بوو، کە زاناکان بەدواى ئەوەدابگەڕێن، سەیرکردنى ژیان بە گەشبینى و بیرکردنەوەیەکى ئەرێنیانە و وەرگرتنى هەموو ڕووداو و کێشەکان بە ئاسایى دوور لە خۆخواردنەوە و ڕشبینى، ڕووکردنە پێکەنین قسەى خۆش لە هەموو سات و کاتە ناخۆش و خۆشەکان، دەبێتە هۆى درێژبونەوەى تەمەن دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیە درێژخایەن کوشندەکان.
نامەی زاناكان بۆ خەڵك بەگشتی، بریتییە"گەشبین و
دڵخۆشبن لەبەرئەوەی دڵخۆشیی تەندروستیتان زۆر باش دەكات، بە ڕەشبینەكانیش دەڵێن:
خۆتان فێریی گەشبینیكەن، تا ژیانێكی تەندروست بژین!"
- لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە (زانكۆی ئایلینوی)كرا، دەریخست دڵخۆشی ڕاستەقینە كاریگەریەكی فیزیولوجی هەیە لەسەر نەخۆشیەكانی وەك شەكرە و دڵ، لە هەمان بواردا زانایەكی دەروونناسی لەو زانكۆیە دەڵێت"خەڵكی دڵخۆش و بەختیار زوو نەخۆشیەكانیان چارەسەر دەبێت، لەبەرئەوەی سیستمێكی بەرگریی بەهێزیان هەیە، هەرئەمەشە وایانلێدەكات كە تەمەنێكی درێژش بژین."
لەهەمانكاتدا لێكۆڵیەنەوەیەك كەلەسەر 100 هەزار ئافرەت
بەڕێوەچوو لە ئابی 2009دا دەریخست، ئەو ژنانەی كە دڵخۆش و گەشبینن، بە ڕێژەیی 90% بەدووربوون
لە مەترسیەكانی تووشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ، لەهەمانكاتدا مەترسی مردنی
كوتوپڕشیان بە ڕێژەی 14% لە هەشت ساڵی داهاتوودا لێ چاوەڕوان ناکرێت، بە بەراورد
بە ڕەشبینەكان.
- لەمەوە زاناكان ئەوەیان پشتڕاستكردەوە كە"بارودۆخی دەروونی زۆر زۆر گرنگە بۆ تەندرووستی." نەك تەنها لەسەر جۆری ژیان بەڵكو گرنگشە بۆ تەندرووستی دڵ و مردنی كتوپڕ.
- هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لەلایەن زاناكانی زانكۆی لەندەن بەڕێوەچوو، دەرکەوت ئەو كەسانەی كە دڵخۆشن ڕێژەیی نزمیان لە هۆرمۆنی دوودڵیی و كورتیزول هەیە، كە پەیوەستە بە نەخۆشی شەكرە.هەر لە بارەى دڵخۆشى و بەختەوەریەوە
ليست هناك تعليقات