-->

بابەتەکان

ڕێچکەیەک کە دەموچاوت وەکو منداڵێکی ساوا بەجێدەهێڵێت

 

ڕێچکەیەک کە دەموچاوت وەکو منداڵێکی ساوا بەجێدەهێڵێت

ئەگەر سۆدەی نان و زەیتی زەیتون بدەیت لە پێست چی ڕوودەدات؟

from google



یەکەم شت کە دێتە بەرچاو ئەوەیە کە پێویستە باشتر بکرێت، ڕووخسارە. ئەو شوێنەیە کە یەکەم شوێنە لە مرۆڤدا دەبینرێت هەربەوشەوە دەناسێنرێتەوە، کاتێک قسە لەبارەى هەرکەسێکەوەدەکەین. ڕووخسار پیتی ناساندنی هەموو مرۆڤێکە. بۆ ئەوەى ئەم ناسنامەیت ناسنامەیەکى زۆر جوانبێت، لێرەدا پێکهاتەیەکى سروشتێتان پێدەڵێن کە لە هەموو ماڵێکدا هەیە، باشترین و کاریگەرترینە لە جوانکردن و لاوێتى پێستدا، هیچ زیانێکى لاوەکى نیە وەک گیراوە کیمیاییەکان.


پاودەرێکی سپی کە لە چێشتخانەکەت و بە نزیکى لە هەموو چێشتخانەیەکی خانمێکدا دەبینرێت، لە چێشت لێنان تێدەپەڕێت درێژدەبێتەوە بۆ جیهانى جوانکارى و پێستی ئافرەت، هەموو ئەو گەنجی و درەوشاوەیی و تەندروستی و تازەییەی پێدەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی. بیکاربۆناتی سۆدە چەندین بەکارهێنانی جوانکاری هەیە، جگە لە بەکارهێنانی بەتەنها دەتوانرێت لەگەڵ پێکهاتەیەکی تر تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی کاریگەرتر بێت.

 

from google


ئەمڕۆ ئەم پاودەرە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەین، ئەم پێکهاتەیە کە لە بەرامبەردا پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە. ئەم تێکەڵە سروشتییە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە چرچ و لۆچی دەموچاو و سپیکردنەوەی پێست لە هەمان کاتدا، هەروەها بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە. سۆدەی نانەوا يان نان وەک پاککەرەوەیەکی کاریگەر بۆ پێست کاردەکات و پێکهاتەکەی باشتر دەکات بەتایبەت ئاستی pH ، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پیسیانەی کە ڕێگرن لە جوانی پێست. جگە لەوەش قڵشێنەرێکی(سکرابێکى) کاریگەرە کە پێستی مردوو لادەبات بۆ سپیکردنەوەی پێست و گەڕاندنەوەی ڕەونەق و لاوێتى دووبارە. لەکاتێکدا زەیتی زەیتون ڤیتامین و ترشی چەوری تێدایە کە بەرەنگاریی چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان دەبنەوە. هەروەها ئەم جۆرە زەیتە وەکو شێدارکەرەوەیەکی کاریگەر کاردەکات بۆ پێست بۆ ئەوەی لە وشکبوونەوە ڕزگاری بێت. لێرەوە تێکەڵکردنی ئەم دوو پێکهاتە پێکەوە تێکەڵەیەکی تەواو و بێ کەموکوڕییە بۆ گەڕاندنەوەی گەنجی و تازەیی بۆ پێستت. لە خوارەوە ڕێچکەکەی دەخەینە ڕوو.

 

from google

چۆنیەتی دروستکردنی تێکەڵەیەک لە بیکاربۆناتی سۆدە و زەیتی زەیتون پێویستیەکانى:

  1. کەوچکێک سۆدە بیکاربۆنات
  2. دوو کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون
  3. خاولی
  4. ئاوی گەرم


چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • خاولیەکە بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە، بیخە سەر دەموچاوت بۆ ماوەی ٥ خولەک، پاشان لایبەرەو و کەوچکێک چێشت زەیتی زەیتون باش باش دەموچاوتى پێبهەنوو.
  • دووبارە خاولییەکەبکەرەوە ئاوی گەرم و بیخەرەوە سەر دەموچاوت بۆ ماوەی ٥ خولەک.
  • ئێستا، کاتی ئەوە هاتووە کەوچکێک سۆدەی نان و دوو کەوچک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکەیت، بۆ ئەوەی تێکەڵەکە بدەیت لە دەموچاوت. پاشان، خاولی گەرمەکە بخەرە سەر پێستتى دەموچاوت، کە وەک کارایەکى یارمەتیدەر لەم نێوەندەدا دەچێتە ناو توخمەکانی ئەم دوو پێکهاتەیە، و بۆ ماوەی ٥ خولەک بەجێی بهێڵە.
  • لە کۆتاییدا دەموچاوت بە ئاوی سارد بشۆ.دەتوانى سوود لەم بابەتەش وەرگرى

ليست هناك تعليقات