تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ پێست، دورتدەخاتەوە لە نەشتەرگەری

 

تێکەڵەیەکی سروشتی بۆ پێست، دورتدەخاتەوە لە نەشتەرگەری


 from google


کاتێک ژن دەگاتە سیەکانى تەمەنی، پرۆسەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین لە پێستدا دەست دەکات بە خاوبوونەوە و لە ئەنجامدا وردە وردە چرچ و لۆچی و هێڵی ورد لەسەر پێست دەردەکەوێت. لە ئەنجامدا زۆرێک لە خانمان پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری جوانکاری بەمەبەستی توندکردنەوەی پێست و ڕزگاربوون لە شلبوونەوەی دەموچاو، لە کاتێکدا کە پێکهاتەی سروشتی لە چێشتخانەکانیاندا بەردەستە کە لە کاریگەریدا بەراورد دەکرێت بە نەشتەرگەری و دەرزی بۆتۆکس.

 

 from google


لەسەر بنەمای ئەوەش تێکەڵەیەکی سروشتیتان پێ دەناسێنین کە پێست توند دەکاتەوە و لە پێویستی نەشتەرگەری ڕزگارتان دەکات.


 

 from google


پێکهاتەکانی

 بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە پێویستت بەم پێکهاتانە دەبێت: یەک سپێنەی هێلکە، کەوچکێک هەنگوین، کەوچکێک ئاوی لیمۆ، کەوچکێکی چێشت زەیتی زەیتون.

 

  from google


شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی

سپێنەی هێلکە و هەنگوین و ئاوی لیمۆ و زەیتی زەیتون بە باشی تێکەڵ بکە. کاتێک تێکەڵەکە یەکسان بوو، بیخە ناو سەلاجە بۆ ماوەی پێنج خولەک. پاشان، دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ و تێکەڵەکە بەسەر تەواوی پێستی دەموچاودا بڵاوبکەرەوە، بۆ ماوەی چارەکێک بەجێی بهێڵە.

وە بۆ ئەنجامێکی خێرا و درێژخایەن، ئەم تێکەڵەیە هەفتەی جارێک بەکاربهێنە، بۆ ماوەی مانگێکی تەواو.

 

 

 from google

ئامۆژگاری زیادە بۆ پێستی پتەوتر و گەنجتر دەرکەوتن

  1. ناوبەناو بە زەیتی سروشتی دەموچاوت مەساج بکە، بەتایبەتی ڕوومەت و ناوچەوان.
  2. - بەردەوام بە لە دانانی ماسکی سروشتی کە دوور بێت لە مادەی کیمیایی. -دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سابوون لەسەر پێستت، چونکە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و لاستیکییەکەی لەدەست دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.
  3.  - گرنگیدان بە خواردنی شەربەتە سروشتییەکان، وەکو شەربەتی سێو و گێزەر، چونکە یارمەتیدەرن لە توندکردنەوەی ماسولکەکانی پێست.
  4.  واز لە جگەرەکێشان بهێنە و ڕێجیمێکی تەندروست لەژێر ڕێنمایى دکتۆر کەسانى پسپۆر پەیڕەو بکە، بە تەواوەتى ئاگادارى ئەم خاڵەبە، چونکە نەشارەزایانە ئەنجامیدەیت زیانى قورس بەر ماسولکەو پێست و قژت دەکەوێت کە چارەسەرکردنیان زەحمەتدەبێت زیاتر بخوێنەرەوە .

تعليقات

زۆرترین بینراو

منداڵەکەت کەی دەبێ بەڕۆژووبێ؟ پسپۆڕەکان وەڵامتدەدەنەوە کە دەبێ چیى بکەى

بەبێ ڕێجیم کێشت لە مانگی ڕەمەزاندا دابەزێنە، ئەگەر کێشت زۆرە

ئایا ئافرەتی دووگیان دەکرێ بەڕۆژووبێت؟پسپۆران وەڵام دەدەنەوە