-->

بابەتەکان

ئایا دەکرێت تەماتە لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت؟وەڵامەکەی شۆککەرە

 

ئایا دەکرێت تەماتە لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت؟وەڵامەکەی شۆککەرە

10 خۆراک هەیە کە هەرگیز نابێت لە ناو ساردکەرەوەدا هەڵگیرێن

هەڵگرتنی خۆراک لەناو سەلاجەدا زۆر گونجاوە و تەمەنی ڕەفەکردنی زیاد دەکات، هەروەها زۆر کەس خواردنە جۆراوجۆرەکان لەناو سەلاجەدا هەڵدەگرن بۆ ئەوەی بە خێرایی خراپنەبن.

 لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خۆراک هەن کە نابێت لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێن، چونکە دەبێتە هۆى تێکچونیان ڕەنگە گۆڕانکاری لە تام و پێکهاتەکەیدا ڕووبدات، بەگوێرەی ماڵپەڕی "onlymyhealth" کە تایبەتە بە کاروباری خۆراک و تەندروستی.

 



لێرەدا چەند خواردنێک دەخەینەڕوو کە نابێت لە سەلاجەدا هەڵگیرێن:

 

1. مۆز

هەرگیز نابێت مۆز لەناو سەلاجەکەتدا هەڵبگریت چونکە پلەی گەرمی سەلاجە بۆی گونجاو نییە. پلەی گەرمی ساردی ناو سەلاجە دیواری خانەکانی توێکڵی مۆز دەشکێنێت و بە خێرایی قاوەیی دەکات و ڕێژەی پێگەیشتن زیاد دەکات.

 

2. تەماتە

پێویستە دوور بکەویتەوە لە هەڵگرتنى تەماتە لەناو سەلاجەدا چونکە ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی پرۆسەی پێگەیشتن و گۆڕینی تام و چێژ و پێکهاتەی. بۆیە تەماتە لە سەلاجە دوور بخەرەوە بۆ ئەوەی تام و چێژ و پێکهاتەکەی بپارێزێت.

 

3. نان

زۆربەمان مەیلی ئەوەمان هەیە نانەکانمان لەناو سەلاجەدا هەڵبگرین، بەڵام ئەمە هەرگیز کارێکى باش و نمونەیى نییە. پلەی گەرمی نزم دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی و پیربوونی بە خێراییەکى زیاتر. دەتوانیت لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا بیهێڵیتەوە. ئەگەر نانێکی زۆرت هەیە لە بەفرگردا هەڵیبگرە و کاتێک پێویستت بە خواردنی بوو گەرمیکەرەوە جارێکتر.

 

4. هەنگوین

پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە هەڵگرتنی هەنگوین لەناو سەلاجەدا چونکە پلەی گەرمی سارد دەبێتەهۆى بە کریستاڵ بونى هەنگوینەکە. پێویستە هەنگوین لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت.

 

5. پەتاتە

هەرگیز نابێت پەتاتە بخرێتە ناو ساردکەرەوە، چونکە پلەگەرمى نزم دەتوانێت نیشاستەی ناوی بشکێنێت. ئەوەش دەبێتە هۆى گۆڕینى تامەکەی .

 

6. ئەڤۆگادۆ

نابێت ئەڤۆگادۆ لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، چونکە دەبێتەهۆى ئەوەى پرۆسەی پێگەیشتنى خاو بکاتەوە و پێکهاتەی میوەکە ڕەق بکاتەوە. دەتوانیت لە دەرەوەی سەلاجە بیهێڵیتەوە و چێژ لە تامی ئەم میوەیە وەربگریت بەشێوەیەکى ئاسایى.

 

7. زەیتی چێشت لێنان

هەڵگرتنی زەیتی چێشت لێنان وەک زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی زەیتون، زەیتی ڕووەکی و هتد لەناو سەلاجەدا شتێکی ڕێگەپێنەدراوە. پلەی گەرمی سارد دەبێتە هۆی چڕبوونەوە و ڕەقبوونی، ئەمەش لەکاتی بەکارهێنانی بۆ چێشت لێنان گونجاو نییە. بەڵکو واباشترە لە شوێنێکی فێنک و تاریکدا هەڵیبگرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم زەیتانە.

 

8. پیاز

پیاز بە درێژایی ساڵ دەبێت لە ماڵەکەتدا هەبێت، واتە دەبێت تۆش بیر لە گونجاوترى شێوە بۆ هەڵگرتنى بکەیتەوە، بەڵام لەناو سەلاجەدا نابێت هەڵگیرێت. شێی سەلاجە چەکەرەى پێدەکات و بۆگەندەکات. پێویستە لە شوێنی فێنک و تاریکدا هەڵبگیرێت و دوور بکەوەرەوە یان هەرگیز لە نزیک پەتاتە هەڵمەگرە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە پیازکە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا زوو خراپ دەبێت بەهۆی دەرچوونی گازی پەتاتە ئەگەر لە شوێنێکی داخراودا پێکەوە هەڵگیرابن.

 

9. قاوە

شتێکی تر کە نابێت لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، قاوەیە. ئەمەش دەتوانێت تام و چێژى قاوە بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت. پێویستە قاوە لەناو دەفرێکی هەواگۆڕکێدا هەڵبگیرێت و لە تیشکی خۆر دوور بخرێتەوە. شێی ناو سەلاجە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چڕبوونەوەی ئاو، ئەمەش بۆ تامی قاوەی وردکراو یان قاوەی نەهاڕاو باش نییە.

 

10. سیر

نابێت سیر لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت چونکە دەبێتە هۆی چەکەرەدەرکردن و ڕواندنەوەى و تەمەنی کورت دەکاتەوە. پێویستە لە شوێنێکی وشک و فێنکدا بیهێڵیتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زیاتر بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی تامەکەی لەدەست بدات.

 

11. چەرەسات

پلەی گەرمی فێنک یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زەیتی سروشتی ناو چەرەسەکان. هەروەها چەرەسە توێکڵدارکان دەتوانێت بۆنەکانی دیکە هەڵبمژێت کە لەناو سەلاجەدا خەریکی خۆدزینەوەن. گوێزو چەرەسات لەناو دەفرێکی هەواگۆڕکێدا لەناو کۆگاکەدا هەڵبگرە.

 


12. بەرهەمی هەویر

هیچ شتێک هێندەى پلەى گەرمى خوار 40 پلە دۆناتێتکی نەرم و ناسک تێکنادات خراپ نیە. چەورییەکانی ناو کارە لەهەویر دروستکراوەکان لە پلەی گەرمی سارددا ڕەق دەبنەوە، ئەمەش تامەکانیان ناخۆش دەکات و ڕەقدەبنەوو نەرمى و ناسکى لەدەستدەدەن  زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات