-->

بابەتەکان

5 خواردن کە کێش کەم دەکاتەوە و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

5 خواردن کە کێش کەم دەکاتەوە و کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت

ڕیشاڵ بە یەکێک لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان وەسف دەکرێت، کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی بە بەردەوامى.

ماددە خۆراکییە گەورەکان بریتین لەو جۆرە خۆراکانەی کە دەبێت بیخۆیت بۆ ئەوەی جەستەت بە باشی کاربکات و وزە بەرهەمبهێنێت و ڕێگری لە نەخۆشییەکان بکات. ماددە خۆراکییە گرنگەکان بریتین لە پرۆتین، کاربۆهیدرات، چەوری نەتێر، ڕیشاڵ و زۆر شتی تر. لە کاتێکدا هەموویان توخمە سەرەکییەکانن، بەڵام ڕیشاڵ وەک یەکێک لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان بانگەشەی بۆ دەکرێت، کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی. ڕیشاڵ سروشتیترین و کاریگەرترین ڕێگا بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست و لە هەمانکاتدا پاراستنی تەندروستی ڕیخۆڵە و باشترکردنی کارکردنی دابین دەکات.





 بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی HealthShots، چەندین خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵی بەردەستە، بەڵام لێرەدا ٥ باشترین خۆراکی دەولەمەند بە ڕیشاڵی دەخەینەڕوو کە لەلایەن پسپۆڕانەوە پێشنیارکراون.

 

 

دەبێ ڕۆژانە ٢٥ بۆ ٣٠ گرام ڕیشاڵ بخۆیت

(هاری لاکشمی)، پزیشکی ڕاوێژکار و پسپۆڕی خۆراک لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوونی (ئەلوارپێت) لە هیندستان، پێشنیاری هەندێک خۆراکی تەندروست دەکات کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڕوونی دەکاتەوە کە سەنتەری زانیاری خۆراک و خۆراکی USDA بڕی ڕیشاڵی داناوە کە پێویستە رۆژانە ژنان وەریگرن لە تەمەنی ١٩ بۆ ٣٠ ساڵیدا، ئەو دەڵێت"بەلایەنی کەمەوە لەسەروو ٢٥-٣٠ گرام ڕیشاڵ ڕۆژانە پێویستە بۆیان. کەواتە، دەبێت جۆرەها سەوزە و میوە و چەرەسات و تۆو بخرێتە ناو لیستى خۆراکی ئاسایی ڕۆژانەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم بڕە پێویستە."

 

سوودە تەندروستییەکانی ڕیشاڵ

بۆ ئەوەی جەستەیەکی لەشجوان و تەندروستت هەبێت لەگەڵ وەرزشکردن، پێویستە ڕێجیمێکی دروستیش پەیڕەو بکەیت کە دەوڵەمەندەبێت بە ڕیشاڵ. ڕیشاڵ بەشێکی زۆر گرنگە لە خۆراکدا چونکە ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و بەرەنگاریی قەبزی دەبێتەوە و تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات و بەرگری لەش باشتر دەکات و چەندین سوودی تریشی هەیە.

 

 

1.  سێو

سێوێکی ئاسایى بە قەبارەی مامناوەند 4.4 گرام ڕیشاڵی تێدایە، واتە 2.4 گرام لە هەر 100 گرامێکدا.

 

2. ئەڤۆگادۆ

ڕێژەی ڕیشاڵی ناو ئەڤۆگادۆ ٦.٧ گرامە بۆ هەر ١٠٠ گرام، واتە ١٠ گرام لە کوپێک ئەڤۆگادۆدا.

 

3. توو

دەوڵەمەندە بەتوخمە خۆراکیەکان لەگەڵ لەگەڵ تامێکی خۆش، توو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و مەنگەنیز هەروەها بڕێکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە، هەموو کوپێک توو ٨ گرام ڕیشاڵى تێدایە، یان ٦.٥ گرام لە هەر ١٠٠ گرامێک تودا.

 

نیسک و پاقلەو و چەرەسات

4. نیسک

نیسک نەک هەر ماددەی خۆراکی و پرۆتینی زۆرە، بەڵکو ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵیشی هەڵگرتووە کە 13.1گم بۆ هەر کوپێک نیسکى کوڵاو یان 7.3گرم بۆ هەر 100 گرام نیسک.

 

5. نۆک

لە ڕووی ڕێژەی ڕیشاڵەوە، نۆک یەکێکە لەو خۆراکانەی کە زۆرترین ڕیشاڵی تێدایە و لە هەر کوپێک نۆکی کوڵاودا ١٦.٣ گرام ڕیشاڵی تێدایە یان لە ١٠٠ گرامدا ٨.٣ گرام ڕیشاڵی تێدایە زیاتر بخوێنەرەوە.



ليست هناك تعليقات