-->

بابەتەکان

7 ستراتیژی سەلمێنراو بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان

 

7 ستراتیژی سەلمێنراو بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان

 

زۆرێک ئاواتەخوازن بەرهەمهێنانیان زیاد بکەن و تووشی فشاری دەروونی و جەستەیی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە دەبن. بەپێی ڕاپۆرتی هاکسسپیریت، هێشتا دەتوانرێت شتەکان بە شێوەیەکی سادە بگۆڕدرێن بە بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی پشتگیریکراوی زانست کە ژیان ئاسانتر دەکەن، بەم شێوەیەی خوارەوە:

 



  • زوو هەستان یان درەنگ لە خەو

 ئەفسانەیەک هەیە سەبارەت بە زوو هەستان و ئەوەی مرۆڤ بەرهەمدارتر دەکات. بەڵام ئەمە بە تەواوی ڕاست نییە. لەڕاستیدا بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لەسەر چۆنیەتی ئەدای مرۆڤ لەڕۆژانی دەوامدا، زوو لەخەو هەڵسان دەبێتە هۆی کەمتر بەرهەمهێنانی مرۆڤ، بەو پێیەی کەسی بەیانیان کاتێک زوو لەخەو هەڵدەستێت ئەدای باشتر دەردەکەوێت، لەکاتێکدا کەسی ئێواران کاتێک لەخەو هەڵدەستێت ئاستێکی باشتری هەیە درەنگ.

 

بۆیە پێویستە مرۆڤ هەوڵبدات بزانێت کە ئایا کەسێکی بەیانیانە یان کەسێکی ئێواران، پاشان دیاری بکات کە کەی باشترین توانای ئەنجامدانی کارەکەی هەیە، هەروەها ئەو کارەى ئەو کاتانەی دەوام هەڵبژێرێت کە دەتوانێت بە ئاسوودەیی و بەرهەمی باشتر ئامادە بێت.

 

  • لە هەرکاتێک کە دەتوانیت دوور بکەوەرەوە لە فرەکارکردن

دەتوانرێت بڵێین شتێک نییە بە ناوی "فرەکارکردن"، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها گۆڕینی ئەرکەکانە بە خێرایی زۆر. کێشەکە ئەوەیە کە گۆڕینی ئەرکەکان بەو خێراییە هەر جارێک مرۆڤ لە ئەرکێکەوە دەگۆڕێت بۆ ئەرکێکی تر وزەیەکی دەروونی زۆری دەوێت. شارەزایان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە باشترین و کاریگەرترینە کە سەرنجت لەسەر کارێک بێت تاوەکو تەواو دەبێت پێش ئەوەی باز بدەیتە ناو کارێکی ترەوە.

 

  • پێشوەختە پلان دابنێ

هەمیشە باشە لیستی کارەکانت هەبێت، چونکە یارمەتیت دەدات بیر لەوە بکەیتەوە کە پێویستە چی بکرێت، ئەولەویەت دابنێیت و کاتەکان هەماهەنگ بکەیت. تەنها بیرکردنەوە لە ڕۆژی داهاتوو کاریگەری لەسەر عەقڵی نائاگایی دەبێت و ڕێنمایی کەسەکە دەکات لە ڕۆژی ڕاستەقینەدا. بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە ئەوەی پلانی بۆ دانراوە دەبێت گشتگیربێت بەبێ ئەوەی بچیتە ناو تەواوى وردەکاری زۆرەوە، چونکە دەبێت هەمیشە پێشبینیکردنی هەر گۆڕانکارییەکی بەپەلە بکەیت، تا ئەگەر درووست بوو لەو کاتەدا هەست بە ڕشبینى و نائومێدی نەکرێت.

 

  • سیستەمێکی باش

لە ڕووی لۆژیکییەوە خۆراک کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان هەیە. بەڵام ئەو خاڵەى گرنگە زۆرجار پشتگوێ دەخرێت، چونکە بەس نییە ژەمێکی تەواو بخۆیت بۆ ئەوەی تێر بیت لە خواردنی شتە بێسوودەکان. پسپۆڕان پێشنیاری خواردنی ژەمێکى هاوسەنگ دەکەن بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی لە خواردن بکەیت، لەوانە بادەم و مۆز و شوکولاتەی تۆخ و خواردنە کەمەکانی تر کە بەرهەمهێنان بەرز دەکەنەوە.

 

  • ئاسانکردنی ئەرکەکان

هەندێک جار، بەربەستی سەرەکی بەردەم دەستکەوت تەنها ئەوەیە کە کەسەکە ماندوو بووە و لە هەموو شتێک دەترسێت کە دەبێت بیکات. سروشتی مرۆڤە، بەڵام شکاندنی ئەرکەکان و سادەکردنی شتەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە گرتنەبەری هەنگاوی بچووک یەک بە یەک.

 

  • ڕزگاربوون لە سەرقاڵکردنەکان

دان بەوەدا بنێم کە ئەمە ئامۆژگارییەکی زۆر قورسە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا پەیڕەوی لێبکرێت. مرۆڤ پێویستە بە هەموو توانایەوە هەوڵبدات بەرەنگاری هەر شتێک ببێتەوە کە دەتوانێت سەرقاڵ بکات، بۆ نموونە لە کاتی کارکردندا ئاگادارکردنەوەکان لە پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانەوە بکوژێنێتەوە.

 

  • پشوودانی جەستە و خەوێکی باش

پشوودانی جەستە و وەرگرتنی بڕێکی باش لە خەوتن توخمە سەرەکییەکانن کە یارمەتی مرۆڤ دەدەن چالاک و بەرهەمدار بمێنێتەوە. توێژینەوەیەکی زۆر کراوە کە خەوی خراپی بە خراپی بەرهەمهێنانەوە دەبەستێتەوە. زانراوە کە پشوودان زیاترە لە خەوتن، بەو پێیەی دوورکەوتنەوە لە کار بۆ ئارامگرتن و ڕێگەدان بە دەروون بۆ ماوەیەک گەنجبوونەوە، دەبێتە هۆی باشتربوونی بەرهەمهێنان  زیاتر بخوێنەرەوە.

 

ليست هناك تعليقات