-->

بابەتەکان

وەرزشی بەیانیان یان ئێواران.. لە چ کاتێکدا چەوری خێراتر دەسوتێت؟

 وەرزشی بەیانیان یان ئێواران.. لە چ کاتێکدا چەوری خێراتر دەسوتێت؟

توێژەران بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان، کە ئایا کاتێکی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی هەمووان وەرزش بکەن، بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.

لەمبارەیەوە توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، کە گەیشتووەتە وەڵامێکی بەشەکی و ئێستا دەتوانرێت بزانرێت کام کاتژمێر چەوری زیاتر دەسوتێنێت ئەگەر وەرزشى تێدابکەى.

دەرکەوت ئەو کەسانەی بەیانیان سەردانی هۆڵی وەرزش دەکەن، چەوری زیاتر دەسوتێنن لە چاو ئەوانەی ئێواران دەچنە وەرزشکردن.

 


بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەیەک کە مشکی تێدابەکارهاتبوو، توێژەرانی لە دامەزراوەی(کارۆلینسکا) کە یەکێکە لە گەورەترین پەیمانگاکانی توێژینەوەی پزیشکی لە ئەوروپا، بۆیان دەرکەوتووە کە ئاژەڵەکان ئەگەر زووتر لە ڕۆژدا چالاکیی جەستەیی بکەن، ڕێژەی زیندەچالاکیان زیاترە.بە وتەى زاناکان ئەمە بۆ مرۆڤیش ڕاستە و هەیە، بەپێی ئەوەی لە (بەڵگەنامەکانی ئەکادیمیای نیشتمانی زانستداProceedings of the National Academy of Sciences) بڵاوکراوەتەوە.

 

ڕیتمێکی ڕۆژانە

پرۆسەی بایۆلۆژی بەپێی کاتەکانی ڕۆژ بە شێوەیەکی جیاواز کاردەکات، بەهۆی ڕیتمی ڕۆژانەی هەر خانەیەکەوە یان کاتژمێرى بایولۆجى خانە - ئەو سیستەمەی کە خولی ٢٤ کاتژمێری خەوتن-بەئاگابوونەوە ڕێکدەخات لە خانەدا.

 هەروەها توێژەران دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئەم خولانە لەسەر ڕاهێنانەکانمان. ئەوان مشکەکانیان لە دووکاتى جیاواز لە ڕۆژدا وەرزشێکی چڕ بەرزیان پێکردن، و دوای ئەوە شانە چەورەکانى جەستەیان پشکنی.

 

 

بەیانیان زۆرتر دەبێت

توێژەران پشکنینیان بۆ ئەو جینانە کرد کە چالاکن لە شانە چەورییەکاندا، کە بە چەوری جەستە ناسراوە، بۆیان دەرکەوت ئەوانەی بەشدارن لە بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم(زیندەچالاکى) لە بەیانیاندا زۆرتر بوون - بەبێ گوێدانە ئەوەی چەندە خۆراک خواردراوە. جینەکانی وەرزشی بەیانیان چەوری دەشکێنن بە بەرهەمهێنانی گەرمی لە مایتۆکۆندریای (DNA کە لە ئۆرگانیلەکانی خانەکانی مرۆڤدا دەبینرێت) لە شانە چەورییەکان.

 

هەروەها، توێژەران دەڵێن، "پێدەچێت کاتی گونجاو گرنگە بۆ هاوسەنگکردنی وزەی جەستە و باشترکردنی سوودە تەندروستییەکانی چالاکیی جەستەیی، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی دەرەنجامێکی متمانەپێکراو دەربکەین سەبارەت بە پەیوەندیی دۆزینەوەکانمان لە مرۆڤدا".

 مشک لە مێژە مۆدێلێکی درێژخایەنی فیزیۆلۆژی و میتابۆلیزمی مرۆڤە. بەڵام توێژەران دەڵێن بەراوردکردنیان لەگەڵ مرۆڤ لە توێژینەوە بڵاوکراوەکەدا سنووردارە بەهۆی ئەوەی مشکەکان زیندەوەرى شەوانەن  زیاتر بخوێنەرەوە .

ليست هناك تعليقات