-->

بابەتەکان

ڕۆنى گەرچەک.. سوودە جوانکارییەکانی تەنها لە چاودێریکردنی قژدا سنوردار نییە

 

ڕۆنى گەرچەک.. سوودە جوانکارییەکانی تەنها لە چاودێریکردنی قژدا سنوردار نییە

زەیتی گەرچەک بە باشترین چارەسەری سروشتی دادەنرێت بۆ یارمەتیدانی گەشەی قژ، بەو پێیەی بەشدارە لە هاندانی ڕواندنی قژ و درێژکردنەوەی سانتیمەترێک لە مانگێکدا، هەروەها گونجاوە بۆ چاودێریکردنی برژانگ و برۆکان. بەڵام ئایا دەزانی ئەم زەیتە کاریگەری دژە پیربوون و گەنجی لەسەر پێستیش هەیە؟

 



زەیتی گەرچەک بە چڕی و چەسپاوی و بۆنەکەی سووک دەناسرێتەوە. لە تۆوی ڕووەکی گەرچەک دەرهێنراوە، کە چاندنەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەفریقا و هیندستان و ئەمریکای باشوور بڵاوبووەتەوە. سوودەکانی ئەم زەیتە لە بواری چاودێری پێستدا دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی بە دژە ئۆکسێنەر و کانزا و پرۆتین و ترشە چەوریەکانی وەک ئۆمیگا ٦ و ٩. ئەمەش وای لێدەکات کە ئایدیاڵ بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەردوو چرچی ورد و قووڵ.

 

 

 

چۆن ئەمە بەکار ئەهێنی

ئەم زەیتە دەتوانرێت لەسەر بەشە جیاوازەکانی دەموچاو بەکاربهێنرێت، لەوانەش چاو و لێو، هەروەها بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە، بە پێستە هەستیارەکانیشەوە. پشکنینەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زەیتی گەرچەک زۆر کاریگەرە لە چارەسەرکردنی چرچ و لۆچی دەوروبەری لێو و ئەوانەی لەسەر ناوچەوان و لە نێوان برۆکان و ژێر چاوەکان و لە شوێنی جیاکردنەوەی لاکانی لووت و لێوارەکانی لێوەکان دەردەکەون، جگە لە... چرچ و لۆچی مل.

 

زەیتی گەرچەک لەسەر پێست بەکاردێت دوای تێکەڵکردنی لەگەڵ هەمان بڕی زەیتی هەڵگر کە لەوانەیە زەیتی بادەم، زەیتی زەیتون، یان زەیتی گوێزی هیندی بێت. بەسە چەند دڵۆپێک لەو تێکەڵەیە بخەیتە سەر لۆکەیەک و بیگوازیتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە هێڵ و چرچ و لۆچی تێدا دەردەکەون بۆ ئەوەی نەرمیان بکەیتەوە و پێست شێدار بکەیتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر و سروشتی و کەم مەسرەفە.

 باشتر وایە ئێواران زەیتی گەرچەک لەسەر پێستی پاک بدرێت بۆ ئەوەی سوود لە تایبەتمەندییەکانی بە درێژایی شەو وەربگیرێت بە مەرجێک بەیانیەکەی بە لۆشن پاک بکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە هەر پاشماوەیەکی چەور. لەبیرت بێت کە یاسای زێڕین لەم بوارەدا بۆ خاوکردنەوەی نیشانەکانی کات و پیربوون، ئەوەیە کە لە دەرکەوتنی هێڵەکانی یەکەمەوە دەست بە بەکارهێنانی ئەم زەیتە بکرێت و خۆڕاگری لەم بەکارهێنانەدا بەمەبەستی شێدارکردنی پێست و پاراستنی لە چرچ و لۆچی و ئەو پەڵەڕنگیانەى کەدروستدەبن، و تەنانەت کاریگەرى لەسەر دەرکەوتنى زیپکەش هەیە بەهۆی کاریگەری دژە هەوکردنی.

 

 

 

تێکەڵەیەکی بەسوود بۆ بەرەنگاربوونەوەی چرچ و لۆچی





زەیتی گەرچەک و ئەلۆڤێرا:

بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە بەسە کەوچکێک زەیتی کاستۆر و کەوچکێک جێڵی ئالۆڤێرا تێکەڵ بکرێت، پاشان تێکەڵەکە بدەیت لە دەموچاو بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش ئەوەی بە ئاو بیشۆیت. ئەم ڕێگایە دەتوانرێت لە ئێواراندا ڕۆژانە بەکاربهێنرێت.

 

زەیتی گەرچەک و هەنگوین:.

بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە بەسە دوو کەوچک زەیتی گەرچەک و دوو کەوچکی چێشت هەنگوین لەگەڵ زەردێنەی هێلکەیەک تێکەڵ بکرێت. ئەم تێکەڵەیە دەکرێتە سەر پێست و بەجێدەهێڵرێت تا وشک دەبێتەوە، دوای ئەوە بە ئاو دەشۆردرێت، دواتر پێستەکە بەو شلە پاککەرەوەیە دەشۆرێت کە ڕۆژانە خۆت بەکاریدەهێنیت گونجاوەبۆت. باشتر وایە هەفتەی جارێک ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنرێت.

 




زەیتی گەرچەک و زەیتی کونجی:

بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە بەسە چارەکێک لە کەوچکێک زەیتی گەرچەک لەگەڵ نیو کەوچک زەیتی کونجی تێکەڵ بکرێت و تێکەڵەکە مەساج بکرێت لەسەر پێستی دەموچاو، پاشان بۆ ماوەی شەوێک بەجێی بهێڵرێت و بەیانیەکەی پێستەکەی بشۆرێت. باشتر وایە هەفتەی جارێک ئەم ڕێگایە بەکاربهێنرێت.

 

زەیتی گەرچەک و شیلک:

بۆ ئامادەکردنی ئەم تێکەڵەیە بەسە دوو دەنک شیلکى پێگەیشتوو تێکەڵ بکرێت و لەگەڵ دوو کەوچک ماست و کەوچکێک زەیتی گەرچەک تێکەڵیان بکرێت. ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک دەدرێت لە پێستی خاوێن پێش ئەوەی بیشۆرێت. دەتوانرێت هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێتزیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات