-->

بابەتەکان

10 خواردن ددانەکانت لەناو دەبەن!

 

10 خواردن ددانەکانت لەناو دەبەن!

ڕەنگە هەندێک پرسیار لەو خۆراکانە بکەن کە پزیشکانی ددان هۆشداری دەدەن، بەو پێیەی پێدەچێت خۆراکی ئاسایی بن و هەندێکیان تەندروستن. بەڵام لە ڕاستیدا مەترسییەکی گەورە لەسەر ددان و پووک دروست دەکات. گەرمەشامى هەرچەندە تەندروستە، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی هەوکردن لە پووکدا لە ئەنجامی چوونە ژوورەوەی لەنێوان ددانەکاندا، جگە لەوەش ئەگەر بە کاڵی یان ڕەقى بخورێت لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی ددانەکان

.

 




میوە وشککراوەکان

هەرچەندە سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵە، بەڵام کارەساتێکی ڕاستەقینە بۆ ددانەکانە. ئەو شەکرەی تێدایە هۆکارەکەی نییە، بەڵکو ئەوەیە کە بە ددانەکانەوە دەلکێت و لابردنی ئەستەمە تەنها بە فڵچەکردنی ددانەکان نەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر. بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن کە نەیخۆن جگە لە تازەیی.

 

قاوەی سەهۆڵاوی

خواردنەوەی قاوەی سەهۆڵاوی ڕۆژانە چەند جارێک دەبێتە هۆی خراپبوونی ددانەکان. شەکرەکانی ناو قاوە ڕێگری دەکەن لە لیک کاری خۆی وەک پارێزەری ددان ئەنجامدات. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و زیاد لە پێویست خواردنەوەی قاوەی سەهۆڵاوی، ڕژێنەکانی لیک شکست دەهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەکتریایانە کە هێرش دەکەنە سەر ددانەکان.

 

چەرەسات

زۆر خواردنی چەرەسات دەبێتە هۆی هەوکردنی توند لە ددانەکاندا، بەو پێیەی لەناو ددانەکاندا دەمێنێتەوە. بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن کە پێویستە دوای خواردنی ددانەکانت بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو خولەک بشۆیت

 


خواردنى لیمۆ 

بەو ئامۆژگاریانە تەفرەمەخۆ کە دەڵێن خواردنەوەی لیمۆی گەرم لە بەیانیاندا بۆ دابەزاندنی کێش باشە، چونکە لەوانەیە ددانەکانت لەناو ببەیت بەم کارە. لیمۆ مادەی ترشی بەهێزی تێدایە کە دەبێتە هۆی لابردنی چینی مینای سەر ددانەکان و درووستبوونى هەستیاری توند.

 

خواردنى سەهۆڵ

ئەگەر گیرۆدەی جوینی سەهۆڵ بوویت، پێویستە دەستبەجێ ئەم خووە بوەستێنیت، چونکە جوینی سەهۆڵ دەبێتە هۆی فشارێکی زۆر لەسەر مینای ددان. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی شکانی پارچەی ددانەکانت.

گیراوە وزە بەخشەکان

ئەم خواردنەوانە ڕێژەیەکی بەرزی شەکر و لیمۆ لەخۆدەگرن و زۆر کەس پەنایان بۆ دەبەن کە دەیانەوێت وزەیان زیاد بکەن، وەک ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت بەدرێژایی شەو بەخەبەر بمێننەوە و دەخوێنن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خواردنەوانە ددانەکان بە مادەیەک دادەپۆشن کە بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی دروستبوونی گیرفان لە پووک و نێوان ددانەکاندا، جگە لە بۆشایی.

 

مێوژو شوکلاتە

لەوانەیە یەکێک بێت لە شتە دڵخوازەکانی هەندێک، بەو پێیەی دەخرێتە ناو کێکەکانەوە، یان دەتوانرێت تەنها لەگەڵ شوکولاتە بخورێت. بەڵام دەبێتە هۆی کلۆربوونى ددان. کشمش یان مێوژ خودیخۆى بڕێکی زۆر شەکری تێدایە، هەروەها بە ددانەکانەوە دەلکێت. هەروەها شوکولاتە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.

 جبس

هەرچەندە خرماندنەکە لەنێودداندا زۆرێک لە ئێمە دڵخۆش دەکات، بەڵام چپسەکانی پەتاتە پڕن لە نیشاستە، کە دەگۆڕێت بۆ شەکر و لە نێوان ددانەکاندا گیردەخوات و دەبێتە هۆی دروستبوونی کلۆربوون.

 

نوقڵ و چکلێت

شیرینی دەبێتە هۆی خراپبوونی ددانەکان چونکە ڕێژەیەکی بەرزی شەکری تێدایە، هەروەها لکاندنی بە ددانەکانەوە لەکاتی جوینیدا. بۆیە پزیشکەکان ئامۆژگاری هەڵبژاردنی جۆرەکانی شەکریان کەمە یان بێ شەکر دەکەن  زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات