-->

بابەتەکان

ساوەر، خواردنە ئەفسوناویەکەى خێراکردنى سوتانى چەورى، لەکاتێکدا کێشت دادەبەزێنیت

 بۆ دابەزاندنى کێشت:

ساوەر، خواردنە ئەفسوناویەکەى خێراکردنى سوتانى چەورى

"ئامرازێک بۆ گەیشت بە ئامانج" پەیوەندی نێوان ساوەر و سووتاندنی چەوری بەم شێوەیە دەردەکەوێت؛ بێگومان زۆربەمان سوودە تەندروستییەکانی ساوەر بۆ جەستە دەزانین، بەڵام کاتێک باس لە ئامانجەکەمان و خەونی بەدەستهێنانی کێشێکی ئایدیاڵ و جەستەیەکی گونجاو دەکەین، ئەم خواردنە بە شێوەیەکی شایستە لەسەر تەختی چالاکی دەردەکەوێت.

  


بەم شێوەیە پشت بەستن بە شێوازە سروشتییەکان بۆ تواندنەوەی چەوری لە هەمانکاتدا دابینکردنی پێداویستییەکانی جەستە بەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستێتى، دەبێتە بەربەستێکی سەلامەتی بۆ ئەرکە گرنگەکانی لە درێژخایەندا، دوور لە دەرمانی لاوازکردن و ئامرازەکانی تر کە ڕەنگە مەترسی دروست بکەن بۆ جەستە بە گشتی.

 بۆیە ئەمڕۆ قسەدەکەین دەربارەی سوودەکانی ساوەر بۆ توانەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش، بە پشت بەستن بە ڕاسپاردەکانی ڕاوێژکاری خۆراکی کلینیکی مریەم جەمال لوقا لە قاهیرە.

 

ساوەر لەناو میسرییە کۆنەکاندا بەناوبانگ بووە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان کە پرۆسەی میتابۆلیزم هان دەدەن بۆ سوتاندنی چەوری


گرنگی ساوەر بۆ سوتاندنی چەوری

پێش هەموو شتێک؛ ساوەر بریتییە لە  کرۆکى گەنمى وشککراوە دوای کوڵاندن و وردکردن و پاککردنى لە توێکڵەکەى و لە کۆنەوە لە نێو میسرییە کۆنەکاندا بە تایبەتی ناوبانگێکی زۆری هەبووە، بەم شێوەیە دکتۆر مریەم گفتوگۆکەی دەستپێکرد. ئاماژەی بەوەشکرد: کە بەناوبانگە بە سوود و بەهای خۆراکی بەرز، هەروەها لە لیستی کاربۆهیدراتە ئاڵۆزەکاندایە، هەروەها لە زۆرێک لە وڵاتانی حەوزی دەریای ناوەڕاست وەک جێگرەوەی برنج بەکاردەهێنرێت.

 

ساوەر بە کوڵاندن و وشککردنەوە و وردکردنی دانەوێڵە دروست دەکرێت. ئەنجامەکەی ئەوەیە؛ دانەوێڵەیەکی ڕەق کە دەتوانیت بە سادەیی بیخۆیت، وەک برنج، یان وەک پێکهاتەیەک لە شۆرباو کولێرە و نان  ببرژێنرێت بەتامى جۆراوجۆرى بەهارەتەوە. ساوەر بەزۆری لەلایەن چێشتلێنەرانەوە دەکوڵێنرێت، بەڵام دەتوانرێت سورکراوە و بیبرژێنرێت و هاوشێوەى کولێرە پیتزا خۆراکى جۆراوجۆرى برژاوى لێدروستکرێت.

  

کالۆریەکانی کەمن

ساوەر کالۆریەکى کەمى تێدایە، ئەمەش بەشدارە لە پرۆسەیەکی کاریگەر بۆ دابەزاندنی کێش. یەک کوپ ساوەرى کوڵاو نزیکەی ١٥٠ کالۆری تێدایە.

 

دەوڵەمەندە بە پرۆتین

بەو پێیەی پڕۆتینەکان یەکێکە لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان، کە دەبێت ڕۆژانە بەدەست بهێنرێت، چونکە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی خانە و شانەکان لە جەستەدا؛ یەک کوپ ساوەر کوڵاو نزیکەی ٦ گرام پرۆتینی تێدایە، جگە لەوەش پرۆتین هەستی تێربوون بەرز دەکاتەوە.

 

سوودەکانی زەڵاتەی ساوەر هەمەچەشنن بۆ بەرزکردنەوەی تەندروستی و سووتاندنی چەوری لەکاتێکدا کێشت دادەبەزێنیت


سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان

ساوەر کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامینی گرنگی تێدایە کە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی گرنگ لە جەستەدا دەکەن لەوانە زیندە چالاکیى. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B1 کە گرنگە بۆ کۆئەندامی هەرس و دەمار، هەروەها کۆمەڵێک کانزای تری تێدایە، وەک: ئاسن، سۆدیۆم، مەنگەنیز، فسفۆر.

 

  کاربۆهیدراتی سودبەخشی تێدایە

ساوەر ڕێژەیەکی کەمێک بەرزی کاربۆهیدراتی تێدایە، بەڵام کاردەکات بۆ ڕێکخستنی ئەنسۆلین لە لەشدا، لەڕێگەی کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین، ڕێکخستنی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو خوێن بەشێوەیەکی هێواشتر، هەروەها کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەستکردن بە برسێتی.

 

بێ کۆلیسترۆڵ

یەکێک لە باشترین خۆراکەکان کە بێ کۆلیسترۆڵە و ڕێژەیەکی کەمی چەوری تێدایە، بەو پێیەی یەک کوپ ساوەر کەمتر لە یەک گرام چەوری تێدایە. بەم شێوەیە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی تەندروست لەناو هەموو خۆراکە تەندروستەکاندا بەبێ جیاوازی.

 

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی

ساوار هاوشێوەی دانەوێڵە تەواوەکانی تر، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، کە یەکێکە لە ماددە خۆراکییە سەرەکییەکانی لەش، ئەمەش وا دەکات کاریگەر بێت لە پرۆسەی دابەزاندنی کێشدا، ڕێگری لە قەبزی دەکات، ڕێکخستنی چەورییە سیانییەکان(تێربوەکان) لە جەستەدا، هەستکردن بە تێربوون بەرز دەکاتەوە لە گەدە، و ڕێکخستنی هێواشی هاتنە ژوورەوەی گلوکۆز بۆ ناو خوێن و بەم شێوەیە ئاستی شەکر ڕێکدەخات.

 

سود وەرگرتن لە شێوازی ئامادەکردنی زەڵاتەی ساوەر بۆ سوتاندنی چەوری بە شێوەیەکی سروشتی


زەڵاتەی ساوەر بۆ سوتاندنی چەوری

ئامۆژگاریت دەکەین کە زەڵاتەی ساوەر کە دکتۆر مریەم ئاماژەی پێکردووە، بکەیتە بەشێک لە ژەمە دڵخوازەکانت، یان دوای ڕاوێژکردن بە پزیشکی چاودێرەکەت، بۆ ئەوەی لە خۆراکە تەندروستەکانتدا بەکاریبهێنیت و سوود لە سوودەکانی وەربگریت لە قۆناغەکانی دابەزاندنی کێشتدا بە گشتی، وەک... بەم شێوەیە:

 

پێکهاتەکانی زەڵاتەی ساوەر:

  1. کوپێک دانەوێڵەی ساوەر.
  2. کوپێک شۆربای سەوزە.
  3. ٦ کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.
  4. دوو کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ.
  5. دوو کەوچکی چێشت مەعدەنوسى یان جەرجیر تازە وردکراو.
  6. نیو کەوچک خوێ.
  7. 1/4 کەوچک بیبەری ڕەش.
  8. ٤٥٠ گرامە فاسۆلیا سپی یان نۆک، شۆردراو و ئاوڕێژکراو.
  9. دوو کوپ تەماتەی وردکراو.
  10. کوپێک خەیاری وردکراو.
  11. ٨ چڵ پیازی سەوز، پارچە پارچە کراوە.
  12. 100 گرام پەنیری فیتا.
  13. نیو کوپ تۆوى سنەوبەری برژاو.

 

هەنگاوەکانی ئامادەکردنی زەڵاتەی ساوەر

  • شۆرباى ساوەرەکە لەسەر ئاگرێکی بەرز بکوڵێنە.
  • کاتێک گەیشتە خاڵی کوڵان، ئاگرەکە کەم بکەرەوە و مەنجەڵەکە داپۆشە و لەسەر ئاگرێکی کەم بیهێڵەرەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک یان تا ساوەرەکە نەرم دەبێت و نزیکە ئاوەکە هەڵبمژێت، پاشان مەنجەڵەکە بە کراوەیی بهێڵەرەوە تا بەتەواوەتى ئاوەکەى هەموو هەڵدەمژرێت.
  • زەیت و ئاوی لیمۆ و جەرجیر و خوێ و بیبەرەکە لەناو قاپێکی بچووکدا تێکەڵ بکە.
  • ساوەر و فاسۆلیا و تەماتە و خەیار و پیازەکە لەناو قاپێکی گەورەدا پێکەوە تێکەڵ بکە، پاشان ئەو ساوەرەى پێشتر شلت کردبوو بیخە ناو قاپەکەوە.
  • پەنیر و تۆویى سنەوبەرەکە بخەرە ناو قاپی زەڵاتەوە.

سوود لە زەڵاتەی ساوەر وەربگرە وەک بەشێک لە ژەمە سەرەکییەکانت یان وەک خواردنێکی کەم ڕۆژانە جارێک بۆ هاندانی میتابۆلیزمت بۆ سووتاندنی چەوری بە شێوەیەکی کاریگەر. هەروەها دەتوانیت بەپێی ئەوانەی سەرەوە ناوەڕۆکەکەی بگۆڕیت  زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات