-->

بابەتەکان

پێنج یاساکەى ڕێتینۆڵ: ڕێتینۆڵ یەکەم هاوڕێی پێستتە.. هۆکارەکانی بزانە ئیتر هیچ شتێکی تر بەکارناهێنیت

ڕێتینۆڵ یەکەم هاوڕێی پێستتە.. هۆکارەکانی بزانە ئیتر هیچ شتێکی تر بەکارناهێنیت
پێنج یاساکەى ڕێتینۆڵ

دەڵێن سووراوی لێو هەمیشە باشترین هاوڕێی کچ بووە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو گۆڕپانە خەریکە ڕێتینۆڵ بە سوراوى چۆڵدەکات، وەک یەکێک لە تاکە پێکهاتە چالاکەکان کە لە ڕاستیدا دەتوانێت ڕەنگی پێست بگۆڕێت، زۆر پێشنیار دەکرێت لەلایەن پزیشکانی پێستەوە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ڕێتینۆڵ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئامانجگرتنى هێڵە وردەکان لەناوبردنى و ئەو پەڵە ڕەنگانەى کە لەسەر پێست گەشە دەکات لەگەڵ ڕۆژەەت بە تەمەندا و بەرکەوتنی خۆر، لەگەڵ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و باشترکردنی گۆڕینی خانەکانی پێست، لە ئەنجامدا ڕەنگێکی گەشاوەتر و تازەتر دەبێت.



لە کاتێکدا ئەم پێکهاتە چالاکە لەلایەن پسپۆڕانی چاودێری پێستەوە ستایشی دەکرێت، بەڵام دەتوانێت بۆ تۆ سەرلێشێواوى بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی زۆری جۆرە جیاوازەکانی ڕێتینۆیدەکان، کە زاراوەیەکی چەترە و بەکاردێت بۆ وەسفکردنی پۆلێک لە پێکهاتەکان - لەنێویاندا ڕێتینۆڵ - کە ڤیتامین A یان تێدایە. بۆ ئەوەی ژیانت سادە بێت، لێرەدا پێنج یاسای ڕێتینۆڵ دەخەینەڕوو کە یارمەتیت دەدەن جۆری گونجاو بۆ پێستت هەڵبژێریت و زۆرترین سوودی لێ وەربگریت.


یاسای یەکەم:

لە ژێر چەتری ڕێتینۆیددا ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی جیاواز هەیە. کاتێک ڕێتینۆڵ دەدرێت لە پێست، دوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت؛ سەرەتا دەگۆڕێت بۆ ريتينالديهيد،، پاشان بۆ ترشی ڕێتینۆیک، ئەمە ئەو جۆرە چالاکەی(ڤیتامین A کە پێست دەتوانێت لە ڕاستیدا بەکاریبهێنێت- هاندەری نوێبوونەوەی خانەکان و بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەبێت بۆ سەرسوڕهێنەرترین کاریگەرییەکان کە بیستووتە.

ڕێتینالدەهید ڤیتامین A "نەوەی داهاتوو"ە کە دەتوانێت ئەنجامەکان تا 11 هێندە خێراتر لە فۆرمەکانی کلاسیک ڕێتینۆڵ بگەیەنێت، پێست بەهێز دەکاتەوە لە هەمان کاتدا یارمەتیدەرە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی کۆلاجین، لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی دژە بەکتریا هەیە (زۆر باشە بۆ ڕێگرتن لە تووشبووانی زیپکە). دەتوانرێت لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی جوانکاریدا بدۆزرێتەوە  و دواتر (ڕێتینیل ڕێتینات) هەیە، کە مۆلیکولێکە کە "رێتینۆڵ و ترشی ڕێتینۆیک تێکەڵ دەکات" و چالاکیی دژە پیربوونی... ڕێتینۆل، بەبێ کاریگەرییە لاوەکییە بێزارکەرەکان.بۆ ترشی ڕێتینۆیک؛ بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکات و چرچ و لۆچی چاک دەکاتەوە تا هەشت هێندە زیاتر لە ڕێتینۆلی ستاندارد؛ لەگەڵ ئەوەشدا، لە تیشکی خۆردا جێگیرترە، ئەمەش واتە دەتوانرێت شەو و ڕۆژ بەکاربهێنرێت بۆ ئەنجامێکی خێرا.


یاسای دووەم:

دوای ئەوەی یەکێکی گونجاوت بۆ خۆت دۆزیەوە، کاتی ئەوە هاتووە بەهێزی ئەو بەرهەمە لەبەرچاو بگرێت کە هەڵیدەبژێریت. بە بەکارهێنانی ڕێتینۆلی ڕاستەوخۆ، کەسانی پسپۆڕ پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لەو بەرهەمانەوە دەست پێبکەیت کە پێسویستى ڕێنمایى پزیشکى نیەڕێژەکەى زۆرکەمە کە لە زۆرێک لە براندە جوانکارییە ئاست بەرزەکاندا دەبینرێن بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێکدا لە لانیکەم 0.1% ڕێتینۆڵەوە تا کەمترین ڕێژەی 0.2% بۆ خاون پێستە هەستیارەدا واباشتر لەسەرەتادت ڕێژەیەکى زۆرکەم بەکاربینن بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەریەکانى لەسەر پێست یا پێستیان، بەڵام ئەگەر پێستت پێویستی بە زیادکردنی ڕێژەی بەکارهێنراو هەبوو، ئامۆژگاریت دەکەین کە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت، چونکە دەرمان و کرێمی پزیشکی هەیە کە هەمان مادەی تێدایە بە ڕێژەیەکی زیاتر.

یاسای سێیەم:

ڕێتینۆڵ دەبێتە هۆی خورانی پێست و هەستیاری لە یەکەم جاردا کە بەکاری دەهێنیت، بۆیە دەست پێ بکە بە بەکارهێنانی بەرهەمەکە هەفتەی جارێک یان دووجار و وردە وردە فرێکوێنسیی بەکارهێنانی هەموو ڕۆژێک زیاد بکە. هەروەها ڕێگەی تر هەیە بۆ کەمکردنەوەی خوران، بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە ٢٠ خولەک دوای بەکارهێنانی ڕێتینۆید دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی سووربوونەوە و هەستیاری و توێکڵکردن و قڵیشان و وشکبوونەوە کە زۆرجار پەیوەندی بە ڤیتامین (A)ئەیەوە هەیە.


یاسای چوارەم:

وەک هەموو بەرهەمەکان، دەبێت پابەند بیت و چاوەڕێی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بیت چونکە دەتوانێت کەمتر لە ١٢ هەفتە بخایەنێت تا سوودەکانی بەکارهێنانی ڕێتینۆید ببینیت، هەرچەندە بەکارهێنەران زۆرجار ڕاپۆرت دەکەن کە کاتێکی کەمتری دەوێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەنجامەکان دەهێنێت کە چاوەڕوانبیت . گرنگ نییە تەمەنت چەندە.


یاسای پێنجەم:

ناتوانیت چاوپۆشی لە کرێمەکانی فاکتەری پاراستنی دژە خۆر بکەیت لەبەرئەوەی بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی کە ڕێتینۆڵ و ڕێتینۆیدیان تێدایە دەتوانێت پێست بخورێنێت (هەرچەندە پێویستە ڕۆژانە دژەخۆر بەکاربهێنیت بەبێ گوێدانە ئەوە) بەڵام ئەم کرێمانە وا دەکات پێستمان بە تایبەتی تووشی کاریگەرییەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی بێت بەکارهێنانى دژە خۆرى بەرز زۆر گرنگە بۆ ئەوەی خۆت لە زیانەکانی پێست بەدوور بگرێت  زیاتربخوێنەرەوە.

 


ليست هناك تعليقات