-->

بابەتەکان

زۆر خواردن کێش کەمدەکاتەوە! بەڵام کام خۆرک

 زۆر خواردن کێش کەمدەکاتەوە! بەڵام کام خۆرک

ئیتر حیسابکردنی کالۆری لە خۆراکدا گرنگ نییە بۆ دابەزاندنی کێش، لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایان سەلماندوویانە کە دەتوانیت هەرچەندێک بتەوێت بیخۆیت و هێشتا کێشت دابەزێنیت. کەواتە چۆن؟









توێژینەوەیەکی زانستی کە لە زانکۆی لیدز لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، پشتڕاستی کردەوە کە حیسابکردنی ژمارەی کالۆریەکان چیتر باشترین ڕێگە نییە بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمى خۆراکی باش، هەروەها نهێنی دابەزاندنی کێش لە هەستکردن بە تێریدایە. ئەو زانایانە لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری خۆراکی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، ڕوونیانکردووەتەوە، خواردنی خۆراکی زیاتر چیتر کارەسات نییە، هەروەها هۆکاری ڕاستەقینەی دابەزاندنی کێش خواردنی خۆراکی کەم وزەیە، وەک برنج، میوە و سەوزەکان. لەبەرئەوەی ئەم خۆراکانە کالۆری کەمتریان لە هەر گرامێکدا هەیە بە بەراورد بەو خۆراکانەی کە وزەیان بەرزە، وەک پەنیر، بسکیت، شوکولاتە، شیرینی، سورەوەکراوەکان، مایۆنیز و کەرە، ئەمەش مانای وایە مرۆڤ دەتوانێت ژەمی گەورەتر بخوات و کێشی کەمبکات.

 

شارەزایان لە ماڵپەڕی “Fit4Fun”ی ئەڵمانی کە تایبەتە بە تەندروستی، ئاماژە بەوە دەکەن کە چارەسەری ڕاستەقینە بۆ هەستکردن بە لەشجوانی، هەستکردنە بە تێریە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​خواردنی ژەمە گەورەکان زۆر تەندروستە کە ڕێژەیەکى کەم کالۆریان تێدابێت، لە ڕووى دەرونیشەوە زۆر ئاسوودەتدەکات، ئەوەى سەرسوڕهێنەرە زاناکان ڕایانگەیاندووە کە “برسییەتی بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم دابەزاندنی کێش، [...] و بەربەستێکە لەبەردەم بەردەوامبوون لە ڕێجیم.” ".

 

توێژینەوەکە لەسەر دوو گروپی خانمان ئەنجامدراوە، یەکێکیان ڕێجیمێک پەیڕەو دەکات کە پشت بە خۆراکی کەم وزە دەبەستێت، ئەوی دیکەش پشت بە سیستمی ژماردنی کالۆری دەبەستێت. ئەنجامەکان پشتڕاستیان کردەوە کە گروپی یەکەم لە نێوان 5.8 بۆ 6.2 کیلۆگرام لە کێشیان دابەزاندووە، هەروەها ئارەزووی بەردەوامبوونیان زیادیکردوو، زۆر ئاسوودەشبوون لەگەڵ سیستەمى خۆراکەکەیاندا. سەبارەت بە گروپی دووەمیش لە نێوان 3.3 بۆ 3.8 کیلۆدا کەمیان کردووە، هەمیشەش هەستیان بەوەدەکر کە غەدریان لە خۆیانکردووە ئاسودەنەبوون بە سیستەمەکەیان، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە گروپی یەکەم بڕێکی زۆریان خواردووە، بەڵام لەوزەدا کەم وزەبوون، بۆ ئەمەش هەست بە برسێتی ناکەن و لە هەمان کاتیشدا کێشیان زیادیى نەکرد.

 

دکتۆر نیکۆلا باکلاند، لێپرسراوی خۆراک و لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیای وۆرلد سلیمنگ، بۆ ماڵپەڕی مێدیکڵ ئێکسپرێس ڕوونیکردەوە، ڕاگرتنى ژمارەی کالۆری زۆرگونجاونیە، هەربۆیە دەبێت خۆراکی باش هەڵبژێردرێت کە ڕێژەیەکى کەم کالۆریان تێدایە خۆت تێرکەى لێیان، و بەپێچەوانەشەوە ئەو خۆراکە چەورانەی کە ڕێژەیەکی زۆر کالۆرییان تێدایە بۆ هەر گرامێک پێویستە خۆت بەدوور بگرە لێیان.

 بەگوتەی شارەزایان، کەسێک بۆ خواردنی 100 کالۆری ڕەنگە پەنا بۆ خواردنی 250 گرام گێزەر ببات، لەکاتێکدا کەسێکی دیکە ڕەنگە پەنا بۆ خواردنی 20 گرام شوکولاتە ببات کە هەمان ژمارەی کالۆری تێدایە. بەڵام جێگای سەرنجە تاکی یەکەم زیاتر هەست بە تێربوون دەکات چونکە بڕێکی زۆری خواردووە، بەڵام دووم هەمان بڕى خواردووە و کەچى برسییەتى و زیاتردەیەوێت بخوات زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات