-->

بابەتەکان

ڤازلین بۆ برژانگ.. سود و شێوازی بەکارهێنانی

ڤازلین بۆ برژانگ.. سود و شێوازی بەکارهێنانی

دەرکەوتنی برژانگی درێژ و چڕ ڕوخسارێکی نایاب و ژنانەت پێدەبەخشێت، خانمان بەگشتى هەموویان حەزیان بەوەیە برژانگەکانیان ڕوخسارێکی ئەستوور و سروشتی هەبێت، بۆ ئەوەی ئەم ڕوخسارە بەدەست بهێنین گرنگە ئاگاداری برژانگەکان بیت، بەکارهێنانی ئەو ماددانە کە نابێتە هۆی هەستیاری و لە هەمانکاتدا شێدارکەرەوەیت پێدەبەخشێت، وەکو ڤازلین بۆ برژانگ زۆرگرنگە.


 


ڤازلین چییە؟

هیچ بەرهەمێکی نەوتی بە ڤازلینیشەوە، ناتوانێت برژانگ خێراتر یان ئەستوورتر گەشە پێبکات، بەڵام تایبەتمەندی پاراستنی شێیدارکەرەوەکەى ڤازلین هەندێک سوود بە برژانگەکان دەبەخشێت و وا دەکات تەندروستتر و گەشاوەتر دەربکەوێت.


گرنگی ڤازلین بۆ برژانگ

بەهێزکردنی برژانگ

دانانی چینێکی تەنک لە ڤازلین لە بنی برژانگەکانت یان لە سەر نوکی برژانگەکانت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی دەرکەوتنێکی ئەستوورتر و پڕتریان پێببەخشێ.

نەرمی برژانگەکان

چینێکی زۆر تەنک لەسەر برژانگ و پێستی ناسکی دەوری چاو بەسە بۆ چەند خولەکێک، بۆ ئەوەی برژانگێکی نەرم و بریقەدارت پێببەخشێت.

هەرزان

ڤازلین زۆر دۆستی بودجەیە، بەتایبەتی کاتێک بەراورد دەکرێت بە بەرهەمە گرانبەهاکانی چاودێری پێست، و تەنها پێویستت بە بڕێکی زۆر کەم پارە دەبێت بۆ کڕینى.

سەلامەتە بۆ بەکارهێنان

بەکارهێنانی ڤازلین سەلامەتە بۆ بەکارهێنان لە دەوری پێستی چاو و برژانگەکانت، هەروەها بەپێی توێژینەوەکان کاردانەوەی حەساسیەت بە ڤازلین دەگمەنە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن بەرامبەر بە بەرهەمەکانی تر.

ڤازلین مادەیەکی داخراوە یان ڕووپۆشێکى داخراو، واتە فیلمێک یان توێژێکى تەنک لەسەر ڕووی پێست دروست دەکات کە دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگری بکات لە لەدەستدانی شێ، ئەمەش پێست بە شێدار و تەندروست دەهێڵێتەوە، واتە سوودی هەیە بۆ پێستی زۆر وشک.

 

ئەگەر پێستت هەستیارە، یان تووشی حاڵەتێکی وەک هەوکردنی پێستی پێڵوی چاو یان هەوکردنی بلۆفارایت بوویت، بەکارهێنانی ڤازلین دەتوانێت ڕێگەیەکی سەلامەت بێت بۆ شێدارکردنی برژانگەکانت.

بەڵام ئەگەر تووشی هەوکردنی چاو بوویت، پێش بەکارهێنانی ڤازلین لەگەڵ پزیشکی چاو قسە بکە، چونکە بەرهەمەکە پاکژکەرەوەنیە.

لۆکەى گوێپاکەرەوە بەکاربێنە نەک پەنجەکانت، لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکە لە برژانگەکانت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی ڤازلین بۆ برژانگ

ئەمەش یەکێک لە ڕێگاکانی بەکارهێنانی ڤازلین لە برژانگەکانتدا:

  • دەستەکانت بەباشی بشۆ، هەروەها دڵنیابە لەوەی هیچ پیسی و پاشماوەیەک لەژێر نینۆکەکانتدا نییە، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێڵوی چاو و برژانگەکانت دووربن لە بەکتریا.
  • بە نەرمی و بە تەواوی پێڵوی چاوەکانت بە شێوازی ئاسایی پاک بکەرەوە، دڵنیابە کە برژانگەکانت دوورن لە ماسکارا، سابوون، یان پاشماوەی تر.
  • بڕێکی کەم لە ڤازلین بخەرە سەر پارچە پەتۆیەکی پاک.
  • بە نەرمی ڤازلین بدە لە هێڵەکانی سەرەوە و خوارەوەی برژانگەکانت، ئاگاداربە پێویستت بە بڕێکی زۆر کەم دەبێت
  • بە بەکارهێنانی دیوەکەی تری پەتۆکە، بڕێکی کەم لە ڤازلین بدە لە برژانگەکانت.

ئەگەر ئێواران یان پێش خەوتن ئەم کارە بکەیت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پاشماوەی ڤازلین بەیانیەکەی دیکە لەسەر برژانگ و پێڵوی چاوت دەمێنێتەوە، بۆیە بە لابەری ماکیاژ یان ئاوی گەرم لەسەر پادێکی پەتۆ یان قوماشێکی پاک بە نەرمی دەریبهێنە پاکى کەرەوە.

هەرچەندە سەلامەتە، بەڵام  دەکرێت بە بەکارهێنانى ڤازلین هەست بە ناڕەحەتی بکەیت بەهۆى چونە ناو چاوەکانتەوە. بەهۆی ئەستوورییەکەیەوە دەتوانێت بینین تەمومژاویکات، ئەگەر لە چاوەکانت تووشی بارودۆخێکى وابوو ئەمە ڕوویدا، بەکارهێنانی قەترەی چاو بە هەمان ئەو پێکهاتانەی کە لە فرمێسکی سروشتیدا هەیە، دەبێت ئاسوودەیی چاوەکانت بگەڕێنێتەوە زیاتر بخوێنەرەوە.


ليست هناك تعليقات