-->

بابەتەکان

سوودە زۆرەکانى ڕۆزماری بۆ قژ

 

سوودە زۆرەکانى ڕۆزماری بۆ قژ 



ڕۆزماری Rosemary و سوودی بێشوماری هەیە کە چەندین بەکارهێنانی هەیە، لە چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشیەوە، تام خۆشکردنى خۆراکەکان، تا دەگاتە پێست و قژ.

  ڕووەکی ڕۆزماری هەر لە کۆنەوە بەکارهاتووە، و لە سەرانسەری خۆرهەڵاتدا زۆر بەناوبانگە، یەکێکە لەو گیا بۆنخۆشانەی کە بە ڕەنگی سەوزی و بۆنە جیاواز و خۆشەکەی جیا دەکرێتەوە، زەیتێکەى کە سوودی هاوشێوەی هەیە لێی دەردەهێنرێت . لەم بابەتەدا ڕۆشنایی دەخەینە سەر سوودەکانی ڕۆزماری بۆ قژ، چ وەک ڕووەک و چ وەک زەیت.


سوودەکانی گیا و زەیتی ڕۆزماری بۆ قژ چین؟

  1. ڕۆزماری سووڕی خوێن بۆ پێستی سەر چالاکدەکات، ئەمەش هاندەری گەشەی قژ و چڕی زیاد دەکات.
  2. گیای ڕۆزماری دەرکەوتنی قژی خۆڵەمێشی یان سپى بوونى دوادەخات.
  3. ڕۆزماری ترشی کافیک و ترشی ڕۆسمارینیکی تێدایە کە توانای پاککردنەوەی پێستی سەری هەیە لەو میکرۆب و کەڕوانەى کە دەبنە هۆی هەوکردن و قڵیشان.
  4. ڕۆزماری وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ هەڵوەرینی قژ بەکاردێت و بۆ ڕزگاربوون لە وشکی و قڵیشانى یان موخۆرکە.
  5. کاردەکات بۆ شێدارکردنی پێستی سەر بەتایبەت ئەوانەی تووشی وشکبوونەوەى پێستى سەریانبوون.
  6. پێستی سەر پاک دەکاتەوە و ڕزگاری دەکات لە پیسی و پاشماوەی بەرهەمەکانی چاودێری کە تێیدا کۆبۆتەوە، بەمەش یارمەتی چارەسەرکردنى زیانەکانی قژ دەدات.
  7. خۆراک دەدات بە تاڵەکانی قژ و کاردەکات بۆ هاندانی گەشەی قژ لە پێستی سەر یان قژ هەڵوەرین.
  8. ڕۆزماری بۆ هەموو جۆرە قژێک گونجاوە، لە دوکانی عەتر و مارکێتەکاندا دەست دەکەوێت، یەکێکە لە هەرزانترین و بەسوودترین گیاکان، یان کەم ماڵ هەیە لە بەخەکەیاندا نەبێت.
 

 

بەکارهێنانى ئاوى ڕۆزماری بۆ شێدارکردنی قژی وشک

ئەم ڕێگایە یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنی قژ و ڕزگاربوون لە وشکی پێستی سەر، هەروەها سوڕی خوێن هاندەدات و چالاکیدەکات، چارەسەری قژ هەڵوەرین دەکات و ئەو خوران و خرۆشانە کەمدەکاتەوە کە بەزۆری لەگەڵیدایە.

پێکهاتەکانی

  • دوو کوپ ئاوی کانزایی.
  • دوو کەوچکی چێشت ڕۆزماری وشک، یان مشتێک گەڵای تازە.

ڕێگا

  1. ڕۆزماری و ئاوەکە بخەرە سەر ئاگرەکە تا دەکوڵێت.
  2. لەسەر ئاگرەکە دەریبهێنە و کوڵاوەکەی ڕۆزماری بەجێبهێڵە تا سارد دەبێتەوە.
  3. تێکەڵەکە دەخرێتە ناو شووشەیەکەوە کە سەرپۆشی پاڵاوتنى لەسەرە.
  4. دوای شۆردنی بە شامپۆ و ئاو بەسەر قژدا بپرژێنە و بۆ ماوەی دوو خولەک مەساجی پێبکە بۆ ناو پێستی سەر.
  5. بەجێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی دووبارە بیشۆرێتەوە.
  6. دەتوانیت کوڵاوی ڕۆزماری لەناو سەلاجەدا بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە دوای هەموو دوشێک بەکاری بهێنیت  زیاتربخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات