-->

بابەتەکان

خاڵی ڕەش چییە؟ چارەسەرەى خۆماڵى کە لە ماڵەوە لەبەردەست بێت؟

خاڵی ڕەش چییە؟ چارەسەرەى خۆماڵى کە لە ماڵەوە لەبەردەست بێت؟

جۆرێکە لە زیپکە بەهۆی گیرانی کونیلەکانی سەر ڕووی پێست بە خانە مردووەکانی پێست و ئەو ماددە چەورانەی کە لە لایەن پێستەوە دەردەدرێن، کە بە چەوری ناسراوە  Sebum دروستدەبن.

خانەکانى پێست بە بەردەوامى نوێدەبنەوە خانە کۆنەکان دەمردن دواتر دەورن، ئەگەرهاتوو قڵیشان ڕونەدات و خانە مردووەکانى پێست نەوەرن ئەوە دەبنەهۆى داخستنى کونیلەکانی پێست بەهۆى ئەمەشەوە ئەو چەورییەى کە لەلایەن ڕژێنەکانى پێستەوە دەردەدرێن ناچنە دەرەوەو کۆدەبنەوە دواتر کارلێک لەگەڵ ئۆکسجینى هەوادا دەکەن و بەشێوەیى خاڵى زەرد یان ڕەش دەردەکەون، ئەمەش دەبێتەهۆى درووستبونى ئەو خاڵانەى کە بە خاڵی ڕەشەکان ناسراون، بۆیە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان دەرکەوتن و گەشەکردنی خاڵی ڕەشەکان لەگەڵ گرنگیدان بە پاکوخاوێنی پێست و نیە.


زۆرجار خاڵی ڕەش لەو شوێنانە دەردەکەون کە کونیلەکان و تاڵەکانی موەکانى زۆر تێدایە، وەک: دەم و چاو، پشت، مل، سنگ، قۆڵ و شان، چواردەورى لوت.


هەندێک هۆکار بۆ دەرکەوتنى خاڵی ڕەش 

  1. گۆڕانکارى هۆرمۆنەکان، وەک لە تەمەنى باڵقبون، وەستانى سوڕى مانگانە.
  2.  دەرمان، خواردنی هەندێک دەرمان کە ستیرۆیدیان تێدایە.
  3. بۆماوەیی، ئەگەر یەکێک یان هەردوو دایک و باوکت تووشی خاڵی ڕەش یان زیپکە بوون.
  4.  شێوازی ژیان و هۆکارە ژینگەییەکان لەوانە:

  • خەوتن لەسەر بالیفێکی ناپاک یان بەکارهێنانی خاولی پیسبوو بە بەکتریا.
  • گیرانى کونیلەکان بەهۆی ماددە جوانکایەکانی، بەرهەمەکانی پێست کە زەیتیان لەسەرە، یان جل و بەرگ.
  • ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر.
  • زوو ڕیش تاشین کە دەبێتە هۆی کردنەوەی کونیلەکان.
  • ژیان لە ژینگەیەکدا کە شێی زۆربێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی چەوری.
  • خواردنی ئەو خۆراکانەى کە شەکر و کاربۆهیدراتی پاڵاوتە و کۆلیسترۆڵ و هەندێک زەیتیان تێدایە. 

ماسکی خەڵوزی ڕەش بۆ چارەسەرى خاڵی ڕەش:

 

پێکهاتەکانی

  •  1/2 کەوچکی چا گڵی بەنتۆنایت
  •  کەپسوولی خەڵوزی چالاک - هەروەها دەتوانیت ١/٤ کەوچکی چا خەڵوزی چالاککراوی پاودەر بەکاربهێنیت
  • یەک کەوچک سرکەی سێو
  •  1/2 کەوچکی چا ئاو

 

چۆنیەتی ئامادەکاری :

  1. گڵی بەنتۆنایت و خەڵوزی چالاککراو و سرکەی سێو و ئاو بخەرە ناو کوپێکی پاکەوە. دەتوانرێت بە هێواشی ئاوی تێبکرێت. ئەگەر تێکەڵەیەکی زۆر یەکگرتووت هەبوو، دەتوانیت بە ئاو شل بکەیتەوە. سەرەتا گڵی بەنتۆنایت و خەڵوزی چالاککراو و سرکەی سێو تێکەڵ بکە. پاشان هێواش هێواش ئاو بخەرە ناو ئەم تێکەڵەیە.
  2. هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تا هەویرێکت دەست دەکەوێت.
  3. پێش دانانی ئەم ماسکە پێویستە پێستت پاک بکەیتەوە. دەتوانیت پاککەرەوەی ئاسایی دەموچاوت بەکاربهێنیت. پاشان دەمامکەکە بخەرە سەر دەموچاوت، بەتایبەتی شوێنی خاڵە ڕەشەکان.
  4.  
  5. 5-10 خولەک چاوەڕێ بکە یان تا دەمامکەکە وشک دەبێتەوە. کاتێک ماسکی خەڵوزەکە دەستی بە کەوتنە خوارەوە کرد، دەتوانیت باقیەکەی بشۆیت، و هەمیشە شێدارکەرەوەی لێبدەیت.
  6. دەتوانیت هەفتەی جارێک ئەم ماسکە بەکاربهێنیت. ئەگەر پێستت چەورە، دەتوانیت هەفتەی دووجار تاقی بکەیتەوە زیاتر بخوێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات