-->

بابەتەکان

ماسکی خەڵوزی ڕەش بۆ دەموچاو

 

ماسکی خەڵوزی ڕەش بۆ دەموچاو

تا ئێستا هیچ جێگرەوەیەک بۆ ماسکی پێست نییە، تا هێندەى ئەو ئاگاداری بیت و ڕەونەقى بۆ بگەڕێنێتەوە. بەڵام گرنگترینیان ماسکە سروشتێکانە کە خۆت درووستى دەکەیت کە پێکهاتەکانی تێدایە کە یارمەتی خۆراکپێدانی پێسن و لە هەمانکاتدا لە هەموو پیسیەکان ڕزگارى دەکەن. ئێستا ئاگاداری سوودەکانی ماسکی ڕەش دەبیت بۆ ڕووخسار. ماسکی خەڵوزی ڕەش یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بەکتریا و ژەهرەکان کە ڕەنگەربەر پێست بکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە، چونکە دژە بەکتریای تێدایە کە لە بەرامبەردا پێست لە چەندین کێشە دەپارێزێت، لەوانە زیپکە و دومەڵ و پەڵە، هەروەها خاڵی ڕەش.

 



گرنگی ماسکی خەڵوزی ڕەش بۆ دەموچاو:

  1. ماسکی خەڵوز دەردانی چەورەکانی پێست کەم دەکاتەوە و پاکی دەکاتەوە لە پیسی و بەمەش لە زیپکە و ئەوانی تر دەیانپارێزێت. 
  2. یارمەتی نەهێشتنی هێڵە وردەکانی پێست دەدات، بەرەنگاربوونەوەی چرچی پێست و هتد.
  3. ماسکی خەڵوز شێدارکەرەوەیەکی باشە بۆ پێست کە دەیپارێزێت لە مەترسی وشکبوونەوە.
  4. خانە مردووەکانی پێست لادەبات، تازەیی و درەوشانەوەی پێستت پێدەبەخشێت. 
  5. کونیلە فراوانەکانی پێست تەسک دەکاتەوە، بەو پێیەی کونیلە فراوانەکان دەبنە هۆی کۆبوونەوەی پیسی و تۆز.
  6. ماسکی خەڵوز وەکو سکراب بەکاردێت کە خانە مردووەکانی پێست لادەبات و خاڵی ڕەش لەسەر پێست لادەبات.

 

 

ماسکی خەڵوزی ڕەش بەکاردێت

  • خەڵوزی ڕەش یارمەتی کۆنترۆڵکردنی زیپکە دەدات چونکە چارەسەری لەناوبردنى ژەهرەکانی ناو پێست دەکات، جگە لەوەی ڕزگاری دەبێت لە پیسی پێست، هەروەها دەتوانرێت ئەم پێکهاتانەی خوارەوەی بۆ زیاد بکرێت:
  • گڵی بنتۆنایت(1): کە پێست لە چەوری زیادە ڕزگار دەکات، کونیلەکانی پێست پاک دەکاتەوە و بەکتریاکان لەناو دەبات کە دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە.
  • زەیتی درەختی چا: تایبەتمەندی دژە بەکتریا کاریگەرانەی هەیە کە یارمەتی لابردنی زیپکە بێزارکەرەکان دەدات کە لەسەر پێستی چەور دەردەکەون.
  • هەنگوین: دژە زیندەییەکە بە قووڵی پێست پاک دەکاتەوە و بەکتریا لە دەرەوە و ناوەوە دەکوژێت.
  • زەیتی لاڤاندەر: کە یارمەتی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دەدات لە پێستدا، هەروەها کاردەکات بۆ دەردانی چەوری بە شێوەیەکی مامناوەند.

 

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکی خەڵوز

  1. کەوچکێک لە هاڕاوەى خەڵوزی چالاککراو کە هاوتایە بە (ناوەڕۆکی دوو حەبی خەڵوز) لەگەڵ کەوچکێک لە گڵی بنتۆنیت و کەوچکێک هەنگوینیان تێبکە.
  2. پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە و دوو کەوچکی چێشت ئاو بەکاربهێنە تا هەویرێکی نەرمت دەبێت.
  3.  دوو دڵۆپ زەیتی لاڤاندەر و زەیتی درەختی چا بکەرە سەر هەویرەکەو تێکەڵى کە، پاشان بە سەری پەنجەکانت یان بە فڵچە بەڵام دەبێت مەساجەکە هەر بەپەنجەبۆبکەى، ماسکەکە لەسەر پێستی دەموچاو بڵاوبکەرەوە، تەرکیز لەسەر پەڵەکان بکە.
  4.  دوای 20 خولەک پێست بشۆ و وشکی بکەرەوەزیتر بخوێنەرەوە.



(1)  گڵی بنتۆنایت: گڵێکى تایبەتە لە پاشماوەى بورکانەکان دەریدێنن، لە زۆربە زۆرى گیراوە جوانکارێکاندا بەکاردێت لە داهاتودا سیفەت تایبەت مەندێکانى باسدەکەین، لە دەرمانخانەو دوکانى عەتارەکاندا دەستدەکەوێت.


ليست هناك تعليقات